• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

رزگار رانگور: بێماناییە لەناو دەسەڵاتدا بەدوای چارەسەردا بگەڕێین

بەشوێن ڕێگە چارەیەک بۆ کێشە زۆرو زەوەندو ئاڵۆزەکانی کۆمەڵگاکەماندا بگەڕێن  لەلای دەسەڵاتداران ئەوە تەنها خۆفریودانە ، چونکە ئەوان  واتە دەسەڵاتداران چەند چەمکێکیان  لەووشەی  وەک "ئاسایشی نەتەوەیی " "بەرگری نەتەوەیی " "بەرژەوەندی نەتەوەیی" یان کردۆتە بنێشتە خۆشەی سەرزاریان و لەکوێدا...

رزگار رانگور: نەفرەت لە دۆستۆیفسکی

شەو درەنگانێ  زۆردرەنگ لەخوێندنەوەی ڕۆمانی نەفرەت لە دۆستۆیفسکی بوومەوە ، هەستم کرد  کە شەریعەت  چ ترسانە ؟ ڕیش چەنێک قێزەونە ؟ مەلا چەنێک بەدڕەوشتە ؟ حاکم چەنێک هیچ و پوچە ؟  یاسا چەنێک نەفرەتلێکراوە، ڕۆمانێک شاری کابول دەکاتە جەهەندەمی ڕووداوەکان و خۆر شەرم لەهەڵهاتن دەکات هەمیشە...

رزگار رانگور: بۆچی "بەکر ئەحمەد" وا لە"پاکانە"کەی نەواب توڕەیە

کاک "بەکر ئەحمەد" ئاسۆ  دروست بەر لە ساڵ ونیوێک   ووتارێکی نوسی لەسەر ڕووداوێک کە ڕۆژنامەنوسێکی  بیلاڕوسیا  چۆن دوایی گیرانی لەناو فڕۆکەیەکدا و دوایی ئەشکەنجەدانی  دێت ستایشی دەسەڵات دەکات  و دەڵێت: بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا کردووم و  هەڵە تێگەشتنێک هەبووە هەمووشتێک...

رزگار رانگور: چیرۆکەکانی شار " دوا وانە "

ئەو ڕۆژەی" سەدام" هات بۆ سلێمانیزەنگی دواوانە لێیدا ، قوتابیەکان بەرەو پۆلەکانیان دەچنەوە . زەنگەکە درێژەی کێشا  فەڕاشە لوت زلەکە دەلێی ماخۆلانێتی زەنگەکە ناوەستێنێ ، قوتابێکان  بڕوایان وابوو کەفەڕاشەکە گوێی گرانبێت  بۆیە نایبڕێتەوە . شوان  پشتی بەدارئاڵاکەوە ناوەو دەستی ڕاستی لەناو...

رزگار رانگور: ئەنتۆنیۆ گرامشی

(ماوەی ژیان:٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١ تاکوو ٢٧ی نیسانی ١٩٣٧) کەسایەتی نووسەری ئیتالی و سیاسەتزان و فەیەلەسووف ، مارکسیزم ئەندام وە ماوەیەکیش سەرۆکی حیزبی کۆمۆنیستی ئیتالیا بوو ئەنتۆنیۆ لەلایەن "بینیتۆ موسۆلینیی "ڕژێمی فاشیست دەستگیرکراوە ، ئەنتۆنیۆ یەکێکە لە باشترین بیرمەندەکانی مارکسیزم لەسەدەی بیستەم...

رزگار رانگور: میتی تورک و دەسەڵاتی لە زۆنی سەوزدا

چاوەڕوانی نەوەیەکی نوێن کە ئاسان هەڵنەخڵەتێن ، ئەوەش ئەمڕۆ لەنیشتمانی ئێمە  نابینرێت ، چونکە  نەوەی نوێ بەگشتی نەوەی سۆسیالمیدیا و منداڵێ بەر دەم کەناڵەکانی تەلەفیزۆن و دراما بەدڕەوشتەکانی تورکیاو ووڵاتانی عەرەبی و ئێرانن .  هەربۆیە لەگەڵ هەموو قەیرانەکانی تردا، ئەوەتانێ  تەنها لەماوەی...

رزگار رانگور: ستەم لەدەسەڵاتەوە شۆڕ دەبێتەوە

ژینا "مەهسا" بڕیاری دابوو کە بمرێت ، تکایە ئیتر مەگرین ، ئەو مردنەی کەمەنکێشمان دەکات  بۆئەوەی لێوەی فێربین ، کەئازادی ژن ئازادی کۆمەڵگایە .ژینا کچێک پڕلە ئیرادە ، ژینا ویستی  لەمیانەی مەرگی خۆیەوە شتێکمان پێ بڵێت . ئەویش ئەوەیە  ئەگەر  دوای مردن ژیانێکی تر هەبێت... !؟ ئەوا ژینا بەختەوەرتر...

رزگار رانگور: به‌ره‌و نووسینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆجاش و کەواسوور(بەشی چوارەم کۆتایی)

 گەرچی ئەم بابەتە  زۆر لەوە  گەورەترە کە بەچەند ووتارێک کۆتایی پێ بێت ، بەڵام ناچارم بگەمەخاڵێک  کە کۆتایی پێبێنم ، چونکە ئێمە گەلێکین  ڕووداوەکان هێندە  زۆرە  نەک گوێ پێ نادەین بەڵکو  لەدوای خۆمان جێی دەهێڵین تا خواچاکی دەکات ، یان لەدەیجورێکدا  چاک دەبێت...

رزگار رانگور: به‌ره‌و نووسینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆ جاش و که‌واسوور (بەشی سێیەم)

پاش بڵاو بوونەوەی بەشی دوهەمی ووتارەکەم .بەسزمانێک  کۆمێنتێکی لەفەیسبووکدا بۆ نوسیبووم   زۆر جێگەی سەرنج بوو  کەدەڵێت : " نوسینەوەی ناوێت مەواسفاتی خۆتان و برادەرەکانتان بنوون "  نەم دەزانی پێبکەنم  یان بگریم  بۆ داماوی گەلەکەم !؟  ئەم بەسزمانە پێی وایە  کە...

رزگار رانگور: به‌ره‌و نووسینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆجاش و که‌واسوور (به‌شی دووه‌م)

به‌ره‌و نووسینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆجاش و که‌واسوور (به‌شی دووه‌م)مهاتما گاندی دەیووت :"قه‌ت نه‌متوانی له‌وه‌ تێبگه‌م، که‌ چۆن ده‌کرێ که‌سانێک به‌وه‌ی سوکایه‌تی به‌ هاوچه‌شنه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن به‌ خۆیانه‌وه‌ بنازن و سه‌ر هه‌ڵبهێنن "ئه‌و که‌سانه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن که‌ خزمه‌ت به‌ داگیرکه‌رانی ووڵاتێک بکه‌ن...

رزگار رانگور: به‌ره‌و نووسینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆ "جاش و که‌واسوور" (بەشی یەکەم)

ئه‌م نووسینه‌ که‌ بریتیی ده‌بێت له‌ چه‌ند به‌شێک هه‌وڵدانێکه‌ بۆ ناسینیی (جاش) و دۆزینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆ خیانه‌ت و ناپاکی ...!کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌، زۆرترین خائینی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه‌، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو شاهیدیی بۆ ئه‌م قسه‌یه‌مان ده‌دات , که‌ ئێمه‌ گه‌لێکین هه‌میشه‌ ده‌ستیی ناپاکی و خیانه‌ت...

رزگار رانگور: بۆچی دەسەڵات لەڕێگەی مێدیا پیسەکانێوە شکۆی تاکی گەلەکەمان دەشکێنێت !؟

دەسەڵات لەماوەی ئەم ٣١ساڵەی تەمەنیدا  خەڵکی فێرکرد کۆڵ بەهیوا بدەن  . نیشتمان ببێتە جێگەیەک وەک سەربازگەیەکی جەنگ  و تۆسقاڵێک دڵت نەسوتێت بەو ژیانەی  کەتێدا  زیندوویت و لەڕێگەی کڕوزانەوەو  خۆ بچکۆلەکردنەوە  بتەوێت ژیانێکی پڕ مەینەتی بەرێکەیت و  وابزانیت خوا سزای...

رزگار رانگور: عەلی تولابی دەنگێک لەئاسمانەوە

 ڕووداوەکان هێندە زۆرن فریانەکەوتم لەسەر عەلی تولابی بنوسم ، چونکە لای من ئەم کوڕیژکەیەک بوو هەموو خەوی داگیرکەرانی زڕاند کە سەدان ساڵە لەسەر ئەوەکاردەکەن کە لوڕو کورد دووگەلی جودان و هیچ پەیوەندیەک بەیەکەوە نایان بەستێتەوە . عەلی تولابی هات بەدووگۆرانی کوردی گۆرانیەکی لوڕی ڕەزای سەقایی '...

رزگار رانگور: ڕەنجی فەرهادەکان چیرۆکی گومناوەکانمان بۆ دەگێڕێتەوە

ڕەنجی فەرهادەکان کتێبێکی قەبارە گەورەی ٤٣٣ لاپەڕەی بیرەوەریی دوکتۆر "هەژار عوسمان مەعروف"ە ئەو جوامێرە منیشی بێبەش نەکرد لەو بەرهەمەی و کتێبەکە گەیشتە دەستم.بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کلیکی ئەم لینکە بکەhttps://www.kurdipedia.orgدوایی خوێندنەوەی حەزمکرد چەند دێڕێکی لەسەر بنوسم ، چونکە منیش کۆمەڵەبووم و هەمان...

رزگار رانگور: عەزیز گەردی، ئەو مرۆڤە نەمرەی، کە نەیهێشت گەردی لێ بنیشێت

وەسێتنامە سڵاوتان لێ بێت...! هیوادارم کاتێک ئەم وەسێتنامەیەم بڵاودەبێتەوە وەک ئەو هەموو کتێب و بەرهەمە وێژەیانەم لەدوای من کەسانی تر بێنە پێشەوە و کتێبخانە هەژارەکەی گەلەکەم هەست بەنەبوونی من نەکات، چونکە من بەدرێژایی ژیانم هەوڵم داوە خشت لەسەر خشت کتێبخانەی داماوی گەلەکەم هەڵچنم، تا ئەو جێگەیەی...