ڕووداوەكان بە خێرایی تێدەپەڕن و ڕوانینە مێدیایی و لێكدانەوە سیاسییەكان، لەسەر سوێد و فینلاندن.جارێكی تریش كورد لایەنێكی گرنگی مەسەلەكەیە بە دوو ھۆ:١- گەشەکردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی و هەڵکشانی پلەی وشیاری نەتەوەیی کورد.٢- گەشەکردنی بیری فاشستی و ڕەگەزپەرستی دوژمنێكی دێرینەی کورد، كە دامەزراوەی...
لەبەر تالوکەیی بارودۆخەکە و هەوڵدان بۆ چەواشەکردنی ئەو بەشە لەنەتەوەی کورد لە باشووردا، لەلایەن سەرکردەیەتی (خێڵ – حیزب)ە وە، درێژەی وتاری تیرۆری حیزب، دوا دەخەم و لەم بارەیەوە ئەم هاوارە بڵاودەکەمەوە.سەرەتا دیسان و بۆ دەیان جار بە ئامۆژگاریی و ڕێنوێنییە گەوھەرینەكەی بیرمەندی گەورەمان مامۆستا مەسعوود...
وانەی دووەم تیرۆری حیزبی دەسەڵاتدار:لەو ماوەیەی ئێدی حیزب، لە ڕێكخراوێكی كۆمەڵایەتی بنیاتنانەوە، بوویە بەڕێوەبردنی كۆمپانیایەكی بەبرەوی ڕەواجدار، كە بەرگی نیشتمانی و كوردایەتی و فەلسەفەی جیاوازی پۆشی بوو، ئیتر برینەكەی ھەر ڕۆژێك كە تێدەپەڕی خوێناوی زیاتری لەبەر دەڕۆشت و ئێسقانەكانی زیاتر ورد دەبوون،...
وانەی یەكەم:ماڵی حیزبەكان ماڵی كورد نین و ماڵی كوردیش ماڵی حیزبەكان نییە. كورد ماڵی خۆی ھەیە و دەرگاوانی ماڵی ھیچ كەسیش نییە. خۆی ھەر بە تەنیا دەرگاوانی ماڵی خۆیەتی.ئەوانەی دەرگاوانیی ماڵی حیزبەكانن، لە كورد بوون شۆراونەتەوە و بوونەتە بەشێك لە حیزبایەتی.حیزبایەتیش ئێستا لە ناو كوردی ڕەسەن و ئازادیخوازدا،...
لێرەدا دەمەوێت لەمەڕ دووچەمکی چەواشەکاریی بدوێم، کە زەینی کورد بەلاڕێدا دەبەن و لە ئەرکی خۆی دووری دەخەنەوە و دەیکەنە گومڕا و سەرلێشێواو و بێدەربەست.یەکەم: ئاین، کە ڕێڕەوێکە بۆژیان بەبەها و تێڕوانینێکی تێکەڵاوی دنییایی و غەیبییەوە. ( وا بۆ خەڵکیان لێکداوەتە و هەزاران ساڵە بەوجۆە کار لەسەر ژیریی و ئاوەزیی...
حەوت پیتی کوردی، ئازادی بەرھەمھێناکامی قادربۆ (سەردەشت)ی شەھیدی قەڵەمھاوڕێ، ھەڤاڵ و ھاوبیرە گیانەکانمسەری بەرز و ڕۆحی گەشی ھاوبیرە کوردستانییەکانمان، کە ھەموو ساتێک لە سەر ھەر بستە زەوییەکی نیشتمانی دابەش کراوماندا، دەکرێنە ئامانجی بیریی ڕەگەزپەرستی نەتەوە سەردەستەکان، بەبەکارھێنانی ئامێری وەحشیگەریی...
1- شەڕفرۆشتنی جلخوارە کوردەکان بە نەتەوەی کوردھەر کوردێک لە ھەر پلە و پایە و ناوەندێکدا بێت، پشتگیر، باربۆکەر، ھەواڵگر و ڕێپیشاندەری سپای فاشستی تورک بێت و ڕووی تفەنگەکەی بکاتە جەنگاوەرانی ( سپای ڕزگاریی کوردستان) لە قەندیل و باشووری نیشتمان، خیانەت بە نەتەوەکەی دەکات و مەرامی پیسی سەرکردەیەتی جلخواریی...
ھەزاران سڵاوی کوردستانی، بۆ خەڵکی ڕاپەڕیوی دەڤەری چەمچەماڵ، بۆ بیری کوردستانی و گیانی بەرەنگاربوونەوەتان.چەمچەماڵ بوویە یەکەم دەلاقەی کراوە بۆسەر ھۆڵی "دادگای گەل "بۆ لێپرسینەوە، لە فەرمانڕانانی ستەمکردن - گومڕاکردن- و درۆکردن لەگەڵ نەتەوەکەدا.ئەو درم و نەخۆشییە پیسەی سەرکردەیەتییەکی حەفتا ساڵەیی کە...
بۆ شەھیدی کوردستانی، کاک فوئاد مستەفا سوڵتانیسەبارەت بە بۆرژوا و ناسیونالیستی کوردت نووسی بوو، بەڵام سەرکردەیەتی پارتی، یەکێتی، کۆمەڵە و دیموکرات، بە ڕەفتار بورژوان و بە فکر خێڵگەران.شارستانەتی ڕۆژئاوا بۆرژوازی دروستی کرد، مەگەر لینین نەی وت: بۆرژوا و سەرمایەدار ئەوروپایان درووستکرد، ئێمە سەد بەرانبەر...
وانەی دووەم: سەرکردەی خێڵ لە قاڵبی سەرکردەی حیزبداکۆمەڵگای کوردیش وەک هەموو کۆمەڵگەکانی تر، لە خیزان و خزم و هۆز پێکهاتووە، کە بە زۆر داو پێکەوە گرێدراون، تاک خۆی لەناو خیزاندا و خیزانیش خۆی لەناو هۆزدا بینیوەتەوە، کۆمەڵگای کوردی زۆر جارانیش شوێنی نیشتە بوونیان، بۆیان بۆتە یەکەیەکی پێکەوە گرێدراو و کۆمەڵێک...
بەبۆنەی قسەکردنی بەتاڵی ئێلیتی سیاسی فەرمانڕانەوە، کە ھەموویان لە بەر کامێرکان و میکرۆفۆنەکاندا، دەبنە فریشتەیەکی نەتەوەیی، لە نموونەیان فەرەیدوون عەبدولقادر....و..... ھتد. “ھەموو پڕوپاگەندەیەک، ھاوارێک، درۆکردنێک و قینێک بۆ بەرپاکردنی جەنگ، بێگومان: لەو پیاوانەوە سەرچاوەدەگرن، کە خۆیان جەنگاوەر...
مەلای گەورەی کۆیە کە مامۆستای کاک ئەحمەدی موفتی زادە و مامۆستاو باوکی بیرمەندی گەورە مەسعوود محەمەدە ، ئاوا باسی نەورۆز دەکات و لە نەورۆی نەتەوەکەدا ھاوبەشی دەکات:" بەڵێ ئەمڕۆ رۆژی مرادە، نەورۆزی گەلە، حەقە، رۆژی زۆر موبارەکە. ئەوەڵی بەهارە، یەکی ئیعتیدالی لەیل ونەهارە، جەژنە جەژنی ئۆممەتە، جەژنی محەبەت...
وانەی یەکەمبیرمەندی گەورەی کورد مامۆستا مەسعوود محەمەد ڕێنمایمان دەکات و دەڵێت: " نەفرەت کردن لە دەسەڵات، ھیچ ناگۆڕێ، ئەگەر دەتوانی ڕێگەی خلۆربوونەوەی بەرەو لوتکەی ھەرەمی لێ بگرە".شیکردنەوەی ڕێنماییەکە: ھەموو دەسەڵاتە تاکڕەوەکان، لێرەدا باس لە فەرمانڕانیی بنەماڵەیی دەکەم لە بەشێکی نیشتمانە داگیرکراوەکەماندا،...
بەپێی ڕاسپاردە نەتەوەیی و دەستوورە کوردستانییەکانی( مامۆستا مەسعوود محەمەد)، ئەم دەستە و تاقمە شێت و وێتانەی فەرمانڕانی بەشێکی نیشتمانی ئێمەن، ھەرچییەکیان وت و کرد، پێچەوانەکەی دروستە. واتە ئەو بەشە لە نەتەوەکەمان لە باشووردا( نابێت بە قسەیان بکات).• ئەگەر گەلەکەمان لە باشوور ئەو فەرمان و دەستوورانەی...
" کوردایەتی بەدیلێکی بەشەرەفە، بۆ هەرچی کوردی بەشەرەفە" .... مەسعوود محەمەدمن ئێستا دەپرسم: کە منداڵ بووم، حاڵی بێ وڵاتی باوکم چۆن تێ دەگەیشتم، کەی بوو ئەوەم بە بیردا هات کە دایکم کچی باوکێکی بێ وڵاتە؟!. ئەو کاتەی بە باوەشی دایکمەوە بووم و بە بەردەم سەربازێکی بێگانەی لەشکرە داگیرکەرەکەدا ڕەت بووە، چۆن...