ئەگەر لە دەروازەی ڕۆشنگەراییەوە بڕوانینە ئاڵوگۆڕە کولتوورییەکان، بەئاشکرا ڕووندەبێتەوە، کە لەو دەڤەرەی ئێمە تاکو ئێستاش تاك خۆی لە قفڵدانی بازنە دەستەجەمعی و مێگەلییەکە ڕزگار نەکردووە، یان باشتر بڵێین ڕزگار ناکرێت. تاك وابەستە و موفتەلا کراوە بە زنجیرەیەك پەیوەندی لێکنەپچڕاوی کۆمەڵایەتییەوە، کە هۆش و بیرکردنەوە کەسییەکانی لەدەستدەدات و خۆ لە خەڕەکەیەکی دووبارە بووەدا دەبینێتەوە و دواتر لە توانای ئەوەدا نییە، بڕیار بۆ خاڵە گرنگەکانی ژیانی خۆی بدات. ئیمانوێل کانت1 سەدەکانی پێشتر درکی بەم مەترسییە...
کەلاخستن یان کەنارخستنی کولتووری (بە لاتینی مارگینالیزاندن ـ Marginalisierung) بە یەکێك لە چوار ستراتیژیەکانی ئاڵوگۆڕی کولتووری (بە لاتینی ئاکولتوراتسیۆن- Akkulturation) ناوزەددەکرێت، کە جۆن ڤیدەپ بێری(1) لەسەر بنەمایەکی زانستی شرۆڤەی کردووە.ئەم کەلاخستنە کولتوورییە بە پڕۆسەیەکی کۆمەڵایەتی ئەوتۆدا تێدەپەڕێت،...
مەبەست لەم نووسینە شیکارێکە بۆ تێگەی (چەمكی) ئاکولتوراتسیۆن (Akkulturation). ڕەگی ئەم وشەیە لە لاتینیەوە وەرگیراوە و واتای بردن بۆ نێو کولتووری خۆیی دەگەیەنێت. ئەم تێگەیە پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە، لێ چەند دەستەواژەیەكی لەخۆگرتووە، کە فرە مانا و ئاڵۆزن، پێکهاتەکانی لە ناوەڕۆکی دەستەواژەکەدا بەئاشکرا...
مێژووناس بەوە پێناسە دەکرێت، کە ڕوداوەکانی مێژوو بە چاویلگەی زانستیانە دەهزرێنێت (دەنرخێنێت)، توێژئنەوە لەچوارچێوەی فاکت و بەڵگەنامە زانستییەکانی مێژوودا بەرپادەکات. فاکتە زانستیەکان دەکاتە بناغەی هەلسەنگاندنە مێژووییەکان، بە وردی و ویژدانی مرۆیی کار لە ڕووداوەکاندا دەکات، زیادە ناخاتە پاڵیان و کورت...