بۆ ئەو بەڕیزانەی، کە لە فەیسبوکدا بوونەتە هاوڕێم، یان داوای هاوڕێتیم لێدەکەن. لە زمانی کوردییدا (هاوڕێ) لە دوو بڕگە پێک هاتووە، (هاو)+ (رێ).(هاو) واتا: (لە یەکچوو)، یان(وەکو). (رێ) واتا: یەک ئامانج و یەک بیرکردنەوەی هاوبەشیان هەیە لە رەوشت و زەوق و .. بیروباوەڕ و بۆچوونەکانیاندا.. هتد.جاران کە ئەم تەکنیک و ئینتەرنێت، مەسنجەر و هێڵی پەیوەندیی ئەلەکترۆنیانە نەبوو، هاوڕێ، مانایەکی قوڵتری دیکەی دەگرتە خۆی، کە پەیوەندییەکەی نێوانیان تێگەیشتنی زیاتر قوڵ دەبووەوە، هاوڕێ لە نزیکەوە بەجەستە...
سەرەتا:کوشتنی کچێکی بیست ساڵە بەناوی (ماریا)، کە بە پلانی باوک و مامی، برا تەمەن 17 ساڵەکەی بە تاوانەکە هەڵسا، ئەمە وای کردم خۆم بۆ نووسینی ئەم بابەتە ئامادەبکەم، هەرچەندە پێشتر پێشناری ئەوەیان بۆ کردبووم، لە بری ئەوە چاکترە لەسەر شەڕی روسیا و ئۆکراینیا بنووسممنیش بەم نمونەیە وەڵامم دانەوە: (یواکیم)...
ناوچە داگیرکراو و وازلێهێنراوەکان!هەر کەسێک بە نووسین و بە دەمیش بڵێیت: (ناوچە جێ ناکۆکەکان)، یان (کێشە لەسەرەکان)، ئەو کەسە تەنیا قسە ناکات، بەڵکو خیانەتیش دەکات، ئەو ناوچانە نیشتیمانی کوردن، کێشە لەسەر نیین، بەڵگەی مێژوویی گومان ناخاتە سەر خاوەندارێتی نیشتیمانی هیچ گەلێک.-------------زۆربەی ئەو هاوڵاتییانەی...
دوای ئاشبەتاڵەکەی بارزانی و نسکۆی گەلی کورد، گەڕامەوە، لە سلێمانی تا ساڵی 1981 فەرمانبەر بووم، رژێمی بەعس زۆری بۆ هێنام کە دەبێت لەگەڵیاندا کار بکەم، دەست و دەممیان بەوە چەور دەکردم، ئەگەر قبوڵم کرد، ئەوا دەمکەنە بەڕێوەبەری (تقاعد و ضمان لە دهوک)، کاتێک زانییم کارەکە گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و هەموو...
دوای رووخانی رژێمی بەعس و حکومەتی عێراق، بە دوایدا ئاشکرابوونی مەلەفی زۆربەی سەران و بەرپرسانی کورد، کە لە ژێرەوە لەگەڵ بەعسدا دەستیان تێکەڵکردبوو، هەندێکیشان سیخوڕییان کردبوو، کە زۆربەیان بەهەڵەداوان خۆیان گەیاندە دائیرەکانی ئەمن و دەزگای ئیستیخبارات و شوێنە تایبەتەکانی نێوحکومەتی عێراق، ئەوەندەی بۆیان...
هەموو رێکخراوێکی سیاسیی، خاوەنی فەلسەفە و بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیای تایبەت بە خۆیەتی، کاتێک رێکخراوێک دەسەڵاتی سیاسی دەگرێتە دەست. لە گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و دەسەڵاتی تەنفیزی و ئیداریی و یاساییەکانەوە دەست پێدەکات، هەوڵی پراکتیزەکردنی ئایدۆلۆژیاکەی دەدات. هەموو ئەو دامو دەزگایانە لەگەڵ ئایدۆلۆژیاکانی...
- ڤێتنامییەکان لاکی خائینەکانیان فڕی دەدایە ناو دەریاکانەوە، دەیان گوت، ئەوەی خیانەتی لە خاکی خۆی کردبێت، نابێت لەژێر ئەو خاکەدا بنێژرێت.---------------------- پێناسەیەک بۆ ئەو خائینانەی کە جێمان دەهێڵن.ماوەی سێ ساڵە کەمتر یان زیاتر (هێرۆی برایم ئەحمەد) ژنی جەلال تالەبانی، رەنگ و دەنگی نییە و هیچ باس...
ساڵی 1967-1968 دوا ساڵی کۆتایی خوێندنم بوو لە ئامادەیی، رێکەوتی ئەو ساڵەش بوو کە حیزبی بەعس بە کودەتا جاری دووەم دەسەڵاتی گرتبووە دەست، ساڵیکی ئاسایی نەبوو، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی بیانویستایە لە زانکۆ درێژە بە خوێندن بدەن، زۆربەی کورسی زانکۆکان بۆ بەعسییەکان تەرخان کرابوو، بەتایبەتی زانکۆ هەستیارەکان،...
کە منداڵ بووین، کاتێک لە رادیۆوە گوێمان لە هەواڵەکانی شەڕی نێوان حکومەتی عێراق و کورد دەگرت، کە بە عەرەبی دەیانگوت: کوردە یاخیبووەکان (متمردون الاکراد). ئەو ناوە بۆ ئێمە وەکو سوکایەتیی و بێنرخکردنی کورد لێکمان دەدایەوە، پێمان وابوو، دەبێت بگوترێت (شۆڕشگێڕە کوردەکان)، جاری واش بوو بە مانگ ناوی کورد نەدەکەوتە...
لەسەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقدا رەمزی فەتاح مامی برایم ئەحمەد، یەکەم هەڵبژاردەی ئینگلیزەکان بوو، کە کردیان بە سیخوڕ و ئەویش لەگەڵ خۆیدا برایم ئەحمەدی برازای بۆ ئەو کارە راکێشا.هەر لەو سەردەمەوە ئەمانە کاری زۆریان بۆ دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان کرد، بەهۆی رەمزی ئەفەندیەوە ژمارەی خۆفرۆشەکان...
مەبەست لە ئەڵتەرناتیڤی رادیکاڵ، تەنیا رێکخراوی سیاسیی نییە، بەڵکو پەروەردەکردن و دروستکردنەوەی کۆمەڵگای کوردییە، کە بەپێی پرنسیپەکانی ئەو رێکخراوەیە سەرلەنوێ کۆمەڵگا بخاتەوە سەر رێگا سروشتییەکەی خۆی. ئەو ئەڵتەرناتیڤە دەبێت جێگای پارتەکانی باشوور بگرێتەوە، ئەوەی بڕوای بەو رێباز و ئایدۆلۆژیایەی ئەو...
(شاسواری دەجال) ناونیشانی نووسینێکی بەڕێز (مەحمود عەبدوڵڵا)یـە کە هەوڵ دەدەم لە رێگای ئەو نووسینەیەوە ئەو بەڕێزەتان، وەک کوڕێکی رووناکبیر و تێگەیشتووی کورد پێ ئاشنا بکەم، کە بیرکردنەوەی لە تەمەنی خۆی گەورەتر و بۆچوونەکانی لەگەڵ منیشدا دێتەوە، ئەویش باسکردن و پێناسەکردنی کابرایەکی ساختەچییە بەناوی (شاسوار...
کاتێک ئینگلیزەکان دروستبوونی دەوڵەتی عێراقیان لە (23/08/1921)دا راگەیاند و باشووری کوردستانیان خستە سەر ئەو دەوڵەتە نوێێە،، کە ئەوسا پێیان دەگوت ولایەتی موسڵ. بۆ ئەمە راپرسییەکیان ئەنجام دا، بۆ ئەوەی بزانن تا چەند کوردەکان رازیین و لەگەڵ دروستبوونی دەوڵەتی عێراقدان. ئەمە لەو کاتەشدا بوو، کە شێخ مەحمود...
دووفاقەیی لە سیاسەت و دووروویی لە قسەکردنداهۆکاری دووەم:ئەوەی لە سەرەتای مانگی رابردوودا رووی دا، خەڵکی خستە بەردەم چەند پرسیارێک، هەندێک وەڵامیان بەوە دایەوە، کە لاهوریان پێ باشترە لە بنەماڵەی بارزانیی. بەڵگەشیان بۆ ئەمە، ئەوە بوو، کە لاهور خۆی و براکانی کۆمەڵێک قسەیان دژی بنەمالەی بارزانی و پارتیی...
هیندییەکان دەڵێن: کاتێک دوو فیل شەڕ دەکەن، تەنیا گیا و سەوزایی ژێر پێیان زیانی پێدەگات سەرەتا:مانگی حەوتی ئەمساڵ، هەشت رۆژ پێش پەلاماردانەکەی پاڤێل بۆ سەر لاهور و دامودەزگانی، دیلێکی ناو دەزگای دژە تیرۆر لە سلێمانی، بە ناوی (بورهان)، کە زیاتر لە 10 مانگ بە بێ لێکۆڵینەوە زیندانی کراوە، دەبرێتە بەردەم...