کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
وازهێنانم لەشۆرشی كوردستانی عێراق و تیهەڵچونەوە لەخەباتی كوردانی رۆژهەڵاتدوای ئەم ئینقیلابە بەناوی دیداری شێخانی قەرەداغ، كە بەبنەماڵە یەكئەگرینەوە، ئیجازەیەكم كردو تفەنگەگەشم دانا، بەكورتی رۆژێكی زۆر تاریك و نادیار بوو، كەس متمانەی بەكەس نەمابوو، لەم لا پێشمەرگە ئەچوو بۆ ئەولاو لەولاوە ئەهات بۆ ئەملا،...
چارەنووسی كۆمەڵەی رزگاری و ئەندامەكانی كاك هەژارو كاك سەلاح لە دەرفەت دەگەڕان بە بارزانی رابگەیەنن كە شتێكی وا هەیە و داوای پشتیوانی لێ ئەكەین كە چۆن چاوی لە كاژیكە ئاوەهاش چاوی لە ئێمە بێت، بەڵام بە بۆنەی درێژەكێشانی شەڕەوەو گەڕانەوەی ئێمە بۆ گەڵاڵەو دووركەوتنەوەمان لە بارزانی، ماوەی ئەوە نەبوو ئاگاداریی...
هێندێك لە رووداوەكانی ساڵی 1963 و دامەزراندنی كۆمەڵەی رزگاری وەك پێشتر وتمان كاتێك لەسلێمانی دەرچووین بۆلای بارزانی لەمانگی تشرینی دووەمی 1962دا، كاك محەمەد عەزیزمان لەگەلأ خۆمان برد بۆ خزمەت بارزانی بەناوی نوێنەری كاژیكەوە، ئەوەبوو چاوپێكەوتنەكەی كاك محەمەد درێژەی خایاندو لەزۆر رووەوە لەگەڵ بارزانیدا...
بەشێكی كەم لەكارەكانمان لەنێو شۆڕشی كوردستان لە باشوور لەدەوروبەری مانگی حوزەیرانی 1962دا، لەلایەن بارزانیەوە داوامان لێكرا هەوڵی بینینی كەسایەتییەكی ئەمەریكیی بەناوی "ویلیام ئیگڵتن" بدەین. بۆئەو مەبەستە منیان دیارییكرد، بەمەرجێك بچمە سنەو لەگەلأ شێخ موعتەسەم لەسەری رێكەوین، ئەگەر ئەویش بە باشی زانی...
حیزبی دیموكراتی كوردستان و سەرەتاكانی شۆڕشی ئەیلول كە جوڵانەوە حیزبی و عەشائیرییەكان لەكوردستانی عێراق لە ئەیلولی 1961 دەستیپێكرد، ئەركەكانی حیزبی دیموكرات لەرووی نەتەوەییەوە زیادیكرد. بەر لەشۆڕش، حیزب بە تەنزیمی ئاوارەكان و راگرتنی قەوارەی حیزب لەچوارچێوەی سەربەخۆیی و تەنزیمی ناوخۆی كوردستانی ئێران...
زەمینە خۆشكردن بۆ جوڵانەوەی چەكداریی لەبەرئەوەی من و عومەر نگڵی بەناوی فەقێ لەخورمالأ بووین، هەربۆیە هاوڕێیانمان لە سلێمانی جێهێشت و گەڕاینەوە بۆ خورمالأ. دوای دە رۆژ لەگەلأ عومەر سەردانی مەریوانمان كردو لەگەلأ برادەران باسی ئەو سەردانەمان كرد بۆ لای بارزانی و ئەوەشمان دركاند كە لەگەلأ بارزانی بیرۆكەی...
ئاشكرایە مەلایان و مامۆستایانی ئاینیی تویژێكی هەرە گرنگ و خاوەن پێگەی كۆمەڵگا سوننەتیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتیی و كوردستان بەتایبەتیی پێكدەهێنن و لەسۆنگەی تێكەڵاوییان بە چین و توێژەكانی كۆمەڵگا كاریگەرییەكی گەورەیان لەسەر شێوەی بیركردنەوەو ئاكارو بەهای تاكەكان هەبووە، نەك هەر لەرووی رۆحیی...
" گەر پاشاكان بچنە گوندێكەوە گەندەڵكاریی تێدا دەكەن و خەڵكە بەڕێزو نەجیبەكەی رسواو زەلیل دەكەن و هەرواش دەكەن" ئایەتی 33 لە سورەتی مێروولە " رەعییەت بە چاكەكاریی والی چاك دەبێت و بە گەندەڵكاریی والیش گەندەلأ دەبێت" خەلیفە وەلیدی كوڕی هیشامی كوڕی عەبدولمەلیك " ئەگەر دادپەروەریی نەبێت دەسەڵاتدارەكان...
دەستپێك: پێویستە بزانین رووداوی مەڵبەندییو جیهانیی، كاریگەریی لەسەر تێگەیشتنو پێگەیشتنی مرۆڤ هەیەو هەستی دەبزوێنێتو هانی دەدات بۆئەوەی راپەڕێت و سوود لەو رووداوانە وەربگرێت كە بە لایەوە بایەخیان هەیە، ئیتر ئەو رووداوانە مەرج نیە تەنیا سیاسیی بن، بەڵكو لەوانەیە گۆڕانكارییەكی ئابووریی یاخود كۆمەڵایەتیی...
د.یاسین سەردەشتیی بەدوای هاتنەوەی تاڵەبانی سەرۆك كۆمارو سەردانی دەستە دەستەی سیاسەتكارانی عێراقیی بۆ شاری سلێمانی، جگەلەوەی باس لە كردنەوەی دەرگایەك بەرووی نزیكبوونەوەی لایەنە ناكۆكەكانو دەرفەتێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان گەرمە، قسەش لە گۆڕانی داڕشتنەوەی هاوكێشەی نێوان هێزە سیاسییە سەرەكییەكان دەكرێت،...
د.یاسین سەردەشتیی ماوەیەكە هێندێك لەبەرپرسە حیزبییەكانی كوردستان و بەشێكی زۆر لە قەڵەمبەدەست و میدیاكانیان، كەوتوونەتە چەندبارەكردنەوەی بەردەوامی چەمكی "یەكڕیزی نەتەوەیی"و بەراست و چەپدا باس لە پێویستیی راوەستانی تێكڕای نەتەوەی كورد لەیەكڕیزدا دەكەن وەك ئەوەی یەكڕیزی نەتەوەیی سەرەی ریزی نانەوخانە یان...
نووسینی: دكتۆر یاسین سەردەشتیی " هەرگیز رۆژێك نەمدی ئەو مەزنە دەسەڵاتدارانەی كورد سەبارەت بەو دڵڕەقییەی دەرحەق بە رەعییەتەكەیانی دەكەن ، شەرم بیانگرێت ." كلۆدیوس جێمس ریچ 1836 راستییەكی بەڵگەنەویستە كە بێ سەرنجدان و شیكردنەوەی ستراكتۆر و پەیكەری كۆمەڵگاكان و تێگەیشتن لە شێوازی ژیان و پەرەسەندنی...
نووسینی: د. یاسین سەردەشتیی كاتێك خوێنەری ئازیز چاوی بەم ناونیشانە دەكەوێت، رەنگە دەستبەجێ وای بۆبچێت كە مەبەستی بابەتەكە شۆڕشكردنە دژی دیكتاتۆریی، ئەمەش شتێكی چاوەڕوانكراوە، چونكە هەمیشە بوونی دەسەڵاتێكی ستەمكار یاخود دیكتاتۆر هۆكارێكە بۆ شۆڕش، شۆڕشیش لەپێناوی ئازادییدا دەبێت، ئەوەی...
كاریگەریی هەژموونی رۆحییو ئەخلاقیی پێشەوا لە كۆماری دیموكراتی كوردستاندا نووسینی: پرۆفیسۆر.ی. دكتۆر یاسین سەردەشتیی " ئەگەر دادپەروەریی نەبێت دەسەڵاتدارەكان چین جگە لە جەردەو باندە گەورەكانی تاڵان" قەشە ئۆگستین. نیگاركێشی ئیتالیی "ئامبرۆگیۆ لۆرێنزێتی Ambrogio Lorenzetti" لەنێوان ساڵانی 1337...
فاكتەرەكانی شۆڕش لەنێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا - "من لێرەدا دەگەم بەوەی، كە ببینم كاریگەریی تێكشاندنی چینە فەرمانڕەوا دەسەڵاتدارەكان لە كات و قۆناغی جیاوازدوا لە لای گەلانی جۆراوجۆر چی بووە، هەڵبەتە من لە بوونی فڵان رووداو، فڵان هۆكاری بەرێكەوت و رواڵەتیی بێئاگا نیم، بەڵام باوەڕ بكەن، كە هۆكاری راستیینە،...