لەساڵی 2014 ەوە بەبریارێكی نادەستوری ئەنجومەنی وەزیران دەست بۆ قوتی خەڵكی كوردستان برا بە برینی رێژەی 50% تا 75% ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئەم برینە بەشێوازی جیاواز تا ئەو ساتەش بەردەوامە كە لەناوەراستی مانگی ئابی 2020 داین وخەڵك مووچەی مانگی ئازاری وەرنەگرتوە. گەر لەو هەرێم وعێراقە فدراڵە قانون نوزەو شكۆی هەبوایە، ئەوا ئەو بریارە هەر تەنیا هەڵنەدەوەشێنرایەوە، بەڵكو ئەوانەی لەپشت دەركردنی ئەو بریارەوە بون راپیچی دادگا دەكران، بەڵام چی بكەین وڵاتەكەی...
د.شورش حسن عمر ان القانون لايعبر عن الارادة العامة الا من خلال ضمان احترام الدستور، مع الاسف في بلدنا انتهك الدستور الى ابعد الحدود وفي شتى المجالات ، أهمها خرق مبدأ المساواة المواطنيين امام القانون في الحقوق والواجبات، الأمر الذي يعصف بجميع الحقوق والحريات المقررة في الدستور لهم. فيا للعجب والمفارقة،...
دامەزراندنی دەوڵەتی مەركەزی عێراق بەپێی ئارەززوی پێكهاتەكانی نەبووە، بەڵكو بەگوێرەی خواست وبەرژەوەندی ئیمپریالیزمی بەریتانیا بوە. كورد بەزۆر لكێنراوە پێیەوە بێ ویست وئیرادەی خۆی بەپێی بریارێكی نێودەوڵەتی لە 1925. بۆیە بەدرێژایی نزیكەی هەشتا ساڵی تەمەنی ئەو وڵاتە بەشی شەروشۆرو نائارامی بووە بەهۆی چارەسەرنەكردنی...
بەرەغمی ئەزمونی تاڵی هەشتا ساڵی كورد بەدەست حكومەتەكانی عێراقەوە كەچی دوای رووخانی رژێمی پێشوو لە ساڵی 2003 دا، سەركردایەتی كورد وەك كوچك لە ئاگر گەرمتر و لە پاشا پاشاتر بو بۆ دروستكردنەوەی عێراقی عەرەبی ومەزهەبی و تێپەراندنی پرۆسەی سیاسی عێراقی دوای نەمانی حوكمی دكتاتۆری ئەگەر لەسەر حسابی بەرژەوەندیە...
بەهەق شاری سلێمانی مەڵبەندی بەرخۆدان وراپەرین بوە دژی رژێمە داگیركارییەكانی عێراق لە دوای شەری جیهانی یەكەمەوە، لەسەردەمی راپەرینیش بەهەمان شێوە پێشرەوایەتی دەربرینی نارەزایەتیەكانی خەڵك لەو شارەوە كراوە دژی دەسەڵاتی ئەو حزبانەی بەخێری راپەرینی خەڵكی كوردستان هاتنە سەر سفرەی حازر ئەگینا دەبوایە تا ئێستا...
حوكمرانە شكستخواردوەكانی هەرێمی كوردستان بە دە پەنجە هەموو تەنازولێكیان بۆ حكومەتی ناوەند كردوە بەتایبەتی لەو لایەنانەی پەیوەندارن بە سەروەری و بەرژەوەندی كوردەوە، ئەگەر شتێك مابێتەوە بە رێكەوتنی ژێر بەژێری نێوان هەرێم وبەغدا، ئەوە تایبەتە بە پاراستنی بەرژەوەندیە مادیەكانی حزبە لە پۆست وپارەو بزنس،...
كاتێك دەسەڵاتی حوكمران ملهورانە دەستورو یاساكانی وڵات بخاتە ژێر پێ و لە ئاكامدا ماف وئازادی هاوڵاتیان پێشێل بكرێ، بۆ راستكردنەوەی ئەو دۆخە سەرەتا خەڵك پەنا دەباتە بەر رێگە یاسایی وئاشتیەكان، تا دەسەڵات بێنێتەوە سەر رێگەی ئاسایی خۆی وبەگوێرەی بنەما یاساییەكانی دەستور وڵات بەرێوە بەرێت، ئەگەر هەموو هەوڵە...
ئێمە لەم بەشەی باشووری كوردستان گیرۆدەی دەستی بەناو سەركردایەتیەكین ماوەی نیو سەدە زیاترە پیشەی هەمیشەیی شكستی وریسوایی وملكەچیە بۆ دوڵەتانی عێراق و ئێران وتوركیاو سوریای دوژمن بەكورد. سەركردایەتیەك مایەی شەرمەزاریە بۆ میللەتەكەی، بیست وحەوت ساڵە خاوەنی دەسەڵاتی سیاسی وباشترین توانای دارایی و مرۆیین...
پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای یەكیەتی فدرالی دامەزراوە بە پێی هەردوو دەستوری عێراقی 2004 و 2005. بەڵام بە ووردبونەوە لە ناوەرۆكی هەردوو دەستور بەتایبەتی ئەوەی ئێستا كارایە، دەبینین پرنسیپ و بنەما گرنگەكانی فدرالی بونیان نیە، تا لە سایەیاندا مافەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی...
لە ناوەراستی ساڵی 2015 ەوە دەسەڵاتی میلیشیایی هەرێم مووچەو قوتی خەڵكی بریوە بە رێنماییەكی نارەوا بەناوی پاشەكەوتكردنی موچە !! كە لەسایەیدا سێ ساڵی رەبەقە خەڵكی كوردستان كەوتونەتە ژیانی مەرگەسات و نەهامەتیەوە. دەركردنی وەها رێنماییەك لەلایەن ئەنجومەنی بەناو وەزیرانی هەرێمەوە ناكۆكە لەگەڵ پرنسیپ و بنەما...
هەڵە ستراتیجیەكانی سەركردایەتی كورد، لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەوە تا ئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25/9/2017 هۆكاری لاوازی پێگەی كوردبون لە عێراق ئەگەرچی هەندێك جاریش بارودۆخەكان بە قازانجی كورد بوبن بەڵام ئێمە هەوڵمان نەداوە سودی لێ ببینین و بۆ بەرژەوەندی خۆمان بەكاریان بێنین، بگرە تا ئێستاش...
هەڵبژاردن شێوازێكی دیموكراتیە بۆ دەستاودەستكردنی دەسەڵات لەژێر سایەی دەولەتی دامەزراوەیی وسەروەری یاسا، بە شێوەیەك هاوڵاتیان لە سایەیدا خاوەنی ئیرادەی خۆیان بن و ئازادانە گوزارشت لە ویست وبژاردەكانیان بكەن. نەك دیموكراسیەت دروشمێكی بێ ناوەرۆك بێ و هەڵبژاردنیش گاڵتەجاری بەیعەتدانەوە بێ بە سستەمی...
زۆرێكمان ئەنجومەنی قیادەی بەناو سەورەی عیراقیمان بیرە، ئەنجومەنێك بو لەژێر هەیمەنەی دیكتاتۆرو لە پێناو سەقامگیركرنی دیكتاتۆریەت بو، هەمو دەسەڵات وبریارێكی یەكلاكەرەوەش لە عێراق لای ئەو ئەنجومەنە بو، تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنەكەش حەلقەیەك بون لە پەنجەی سەدامی دكتاتۆر، ئیتر دامەزراوەكانی تری وەك(ئەنجومەنی...
(بایکۆتی ریفراندۆم و ههڵبژاردنەکانتا ههبوونی سیستێمێکی باوهڕپێکراو)بەلێ بۆ بايكۆتى ريفراندۆم وهەلَبژارنەکان لە ژێر سایەی دەسەڵاتی ناڕەواداسەربەخۆبونى ميللەت پيرۆزە كەس ناتوانێت نكۆڵیی لێ بكاتبێ بنەما بە راستیان بێت بڕیارێکی خۆکۆژییەپێویستە نەکەونە تەڵەی بەڵێ و نەخێرەوە!بەسە ملكەچیى! خۆمان نەچەمێينەوە...
لە سەروبەندی نارەزاییەکانی خەڵک لە (١٧ / شوباتی٢٠١١ )ەوە دەست بەلێدانی قەوانی دەولەتی کوردی کراوەو ناو ناو بەزمی پێ گەرم دەکرێ و بۆ بەرژەوەندی تایبەت و موزایەدەکردن لێدەدرێتەوە. لەکاتێکدا حوکمرانانی ئەو ھەرێمە لەدوای راپەرینەوە خەریکی شەری خۆترێن وبردنی سەروەت وسامانی وڵاتن وھەرێمیان کرد بەدوو...