بەسە گەمە كردن بە كەرامەتی قوربانیان

Sunday, 05/04/2015, 18:28

2626 بینراوە


شەوی شەمە 4ی نیسان ، كە هاوتایە  لە گەڵ یاداوەرییە تاڵەكانی ئەنفالی فایلی و ئەنفالی سی ، كەناڵی ئاسمانی  روداو  لە شاشەكەی راستەوخۆ پەخشی وتەكانی تاوانبار عزەت ئیبراهیمی جیگیری سەدام حوسینیان  كرد، ئەمەش سوكایەتییە بە خوینی قوربانیان لە ژیر بەهانەی ئازادی كاری رۆژنامەگەری .
ئیمە  لە روداو دەپرسین ، ئایا جولەكەكان قەبوڵ دەكەن لە كەناڵیكی راگەیاندنی جووەوە كە بە پارەی ئەوان بەرِیوە بچیت ، جیگیری هیتلەر راستەوخۆ وتەكانی پەخش  بكریت ؟ ئەی ئەرمەنەكان ؟.
ئەمە چەندەمین  جارە لە هەندیك كەناڵی كوردییەوە  لە ژیر ناوی ئازادی رۆژنامەگەری یاری بە شعوری بنەماڵەی قوربانیان و جەماوەری كوردستان دەكریت.
راگەیاندنی مولتەزم سنورەكانی خۆی دەزانیت بی ئەوەی ئازادییەكان بەرتەسك  بكاتەوە لە زۆربەی قوربانیان و ببیتە ئامرازیك بۆ سپی كردنەوەی  تاوانباران .
ئیمە داواكارین هیچكە  ریگا نەدریت  تۆمەتبارانی تاوانە مەزنەكان كەڵك لە كەناڵەكانی  راگەیاندن  وەربگرن بۆ سپی كردنەوەی رابردوویان  ، تا ئەو كاتەی دادگا بی تاوانیان  دەسەلمینیت .
كوردستان بی جینۆساید
Kurdistan without genocide
5-4-2015

كوردستان بی جینۆساید  رِیكخراویكی سیڤیلی  سوود نەو‌یستی سەربەخۆیە، پشتیوانی  داواكاری بنەماڵەی قوربانیانە لە كوردستان ،كار دەكات لەسەر پرسەكانی  تاوانی ژینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی  و  بنەبرِكردنی شوینەواری جەنگ و چەسپاندنی ئاشتی  لە كوردستان، ئەندامی ریكخراوەكانی ئاشتی جیهانی و  جینۆساید جیهان و هاوپەیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نیو دەوڵەتی و ئایكانە .
كوردستان بێ جینۆساید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە