• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

كوردۆساید: له‌ دووه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی جینۆسایدی شەنگالدا ده‌بێت دیله‌کانی ژێرده‌ستی داعش رزگار بکرێن و گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانیش هه‌ڵبدرێنه‌وه‌

دوو ساڵ پێش ئێستا و لە 3/8/2014 دا، تاوانیکی مەزن له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی داعش"ه‌وه‌، دەرهەق بە  کوردانی ئێزدی لە شەنگال ئەنجام درا.بەدرێژایی مێژووی ئێزدیەکان، توشی کوشتاری بەکۆمەڵ بوون ، به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ مێژوودا تۆمار کراوه‌، ئه‌مه‌ 74 هەمین فەرمانی پاکتاوکردن بوو کە به‌سه‌ر ئەو پێکهاته‌ ئاینییه‌دا هاتووه‌، لەئەنجامدا 6528  قوربانی لێ کەوتەوە، به‌ هه‌زاران کچ و ژنیشیان به‌دیل گرتن و له‌ بازاره‌کانی ره‌ققا و موسڵدا بازگانییان پێوه‌ کرا، هه‌ندێکیشیان له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانه‌وه‌ وه‌ک کۆیله‌ و...

كوردۆساید: هێرش و کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک لە سوریا بۆ هەمیشە رابگرن

ماوەی پێنج رۆژە، دەوڵەتی تورک، ئارتەشێکی چەند هەزار کەسیی بردۆتە ناو جەرابلوسی سوریا و گوندەکانی ئەو شارە تۆپباران دەکات، لەئاکامی ئەو تۆپبارانەشدا، لانیکەم ٧٠ هاوڵاتیی مەدەنیی گیانیان لەدەستداوە، بە دەیانی تریش بریندار بوون، زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون منداڵن.بە هۆی ئەو بۆمبارانەوە،...

چاودێری كوردۆساید-چاك: بیست و هەشت ساڵ تێ پەڕی و هێشتا چاوه‌ڕێی به‌سزاگه‌یاندنی تاوانبارانین

کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی ئەنفال وەک تاوانێک بەردەوامی هەیە،چ لەلای حکومەت و چ لەلای خەڵکی کوردستان.هێشتا ئەنفال  لەسەرەتایی دایە،تائیستا وەک پێوست خەڵکی کوردستان زانیاریان نیە لەسەر تاوانی ئەنفال، چونکه‌ کار نەکراوە بۆ چەسپاندنی تاوانی ئەنفال و تاوانەکانی تر لە مێشک و هزری خەڵکدا، لایەنی مەعنەوی...

كوردۆساید: لەیادی ٢٨ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، جینۆسایدی کورد بەردەوامە

ئەمساڵ بیست و هەشت ساڵ تێ دەپەڕێ بەسەر تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، هێشتا زامەکانی هەڵەبجە و شارو گوندە کیمیابارانکراوەکانی تری کوردستان وەک پێوست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە چونکە:1. سەدان بەرکەوتووی کیمیایی دەنالێن و چارەسەری گونجاویان بۆ نەکراوە2. ژینگەی هەڵەبجە  وەک پیوست کاری لەسەر نەکراوە3. ناو...

كوردۆساید: با بێ ھەڵوێست شاھێدی مەرگی لەسەرخۆی بریندارەکانی جزیر نەبین

ھێرشی ھێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شارە کوردیەکانی باکوری کوردستان بە گشتی و بریندارانی ژێرزەمینەکەی شاری جزیر بە تایبەتیی تائێستا بەردەوامە و ئەمڕۆ یەک شەممە ٠٧/٠٢/٢٠١٦ نۆیەم ڕۆژە کە ھیچ ھەواڵێک لەبارەیانەوە نیە و ھەموو پەیوەندیەک لەگەڵ ئەو بریندارانە پچڕاوە.ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتەیە ٢١ بریندار...

كوردۆساید: ڕوونکردنەوەیەک لە (چاودێری کوردۆساید – چاک)ەوە بۆ ڕای گشتی

ھەوڵی دووکەرت کردنی  رێکخراوەکەمان  ھەمیشە بە نەزۆکی دەمێنێتەوە پاش ئه‌وه‌‌ی لە کۆنگرەی پێنجەمی ڕێکخراوەکەمان، کە لەشاری لیوڤن لە ووڵاتی بەلژیکا لە رێکەوتی (24 و 25 /1/2015) بەسترا, هه‌ندێک له‌ هاورێیان و ئه‌ندامانمان له‌ باشوری کوردستانه‌وه‌ بەھۆی پێنەدان و وەدەست نەخستنی ڤیزا بۆیان,...

چاودێری كوردۆساید-چاك: ئاگادارییەک لەلایەن رێكخراوی چاودێری كوردۆساید

چالاكوانانی و نوسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان  و سه‌رجه‌م قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی بواری دۆسیه‌كان * جینوسایدی گه‌لی كورد* رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران* ده‌زگاكانی راگه‌یاندنوه‌ك ده‌زانین (27) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به‌ پیلانێكی تۆكمه‌ و به‌رنامه‌ بۆ دارێژراوی پێشوه‌خت...

چاودێری كوردۆساید-چاك: بەسە گەمە كردن بە كەرامەتی قوربانیان

شەوی شەمە 4ی نیسان ، كە هاوتایە  لە گەڵ یاداوەرییە تاڵەكانی ئەنفالی فایلی و ئەنفالی سی ، كەناڵی ئاسمانی  روداو  لە شاشەكەی راستەوخۆ پەخشی وتەكانی تاوانبار عزەت ئیبراهیمی جیگیری سەدام حوسینیان  كرد، ئەمەش سوكایەتییە بە خوینی قوربانیان لە ژیر بەهانەی ئازادی كاری رۆژنامەگەری .ئیمە  لە...

كوردۆساید: دواى سالێك تێپه‌ربوون به‌سه‌ر تيرۆرى كاوه‌ گه‌رميانیدا هێشتا تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی ئاماده‌ نییه‌ بچێت بۆ دادگا!

كاوه‌ گه‌رميانى رۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامى كاراى رێكخراوه‌كه‌مان له‌ 05 12 2013 له‌ماڵى دايكى تيرۆركرا, دوابه‌دواى تيرۆركردنه‌كه‌ى چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌ و دانیشتنێكى دادو‌ه‌ريى له‌رێگاى دادگاوه‌ به‌رێوه‌چوون، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامى هه‌موو ئه‌و سيناريۆيانه‌ بريتى بوو له‌حوكمدانى هه‌تاهه‌تايى كه‌سێك كه‌ گوايه‌...

چاودێری كوردۆساید-چاك: ئەوەی بەرامبەر بە ئێزیدییەكان كراوە تاوانی جینۆسایدە

لە درێژەی تاوانەكانی گروپی تاوانكاری داعش بەرامبەر بە ئێزیدی وكەمایەتییە ئاینیی و مەزهەبیەكان لە رۆژئاواو باشوری كوردستان, پاش دەست بەسەردا گرتنی شاری شەنگال, ئەو گروپە تاوانكارە دەستیان بە كوشتنی خەڵكی سڤیل كردووە تەنها بەهۆی جیایی ئاینییانەوە, ئەمەش بەهەموو پێوەرێك دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جینۆسایدەوە...

چاودێری كوردۆساید-چاك: له‌ یادی ئه‌نفالکردنی هه‌شت هه‌زار بارزانیدا

نا بۆ پێدانی پله‌ و پۆست و پارێزگارییکردن له‌ تاوانبارانی گه‌لکوژیوه‌ک ئاگادارین که‌ ساڵی ١٩٧٤ و دوای هه‌ره‌سپێهێنانی شۆرشی کورد ، رژێمی به‌عس هه‌ڵسا به‌ چۆلكردن و سوتاندنی گونده‌كانی بارزان و گواستنه‌وه‌ی خێزانی بارزانیه‌كان بۆ شاری(دیوانیه‌)ی خواری عێراق به‌زۆره‌ملێ‌ و دابه‌شكردنیانبه‌سه‌ر گوند...

چاودێری كوردۆساید-چاك: تاوانەكانی داعش شەرمەزار دەكەین

رۆژی یەك شەمە 15ی حوزەیران هێزەكانی داعش تاوانێكی گەورەیان ئەنجامدا , 1700 خوێندكاری‌ كۆلێژی‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ عێراقی لە بنكەی‌ سەربازی‌ (سبایكەر-شاری‌ تكریت) بە كۆمەڵ گولە بارانكرد ئەمەش دوای‌ ئەوەی‌ هەفتەی‌ رابردوو خۆیان رادەستی هێزەكانی داعش كردبوو , بە كۆمەڵكوشتنی دیلەكانی جەنگ دەچێتە چوارچێوەی تاوانە...

چاودێری كوردۆساید-چاك: ده‌بێت تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ١٩٩٧ی هه‌ولێر دادگایی بکرێن

چاره‌نوسی بێسه‌روشوێنه‌کانیش ئاشکرا بكرێنبه‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر دوژمنانی گه‌له‌که‌مان نین که‌ کۆمه‌ڵکوژی و تاوانی گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌که‌مان ئه‌نجام داوه‌، که‌م نین ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ی که‌ حزب و لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان دژ به‌ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌کتری کردویانه‌، بێ ئه‌وه‌ی...

چاودێری كوردۆساید-چاك: له‌ ساڵرۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا: خوێنی کاوه‌ گه‌رمیانی له ئه‌ستۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌کاندایه‌‌‌

وه‌‌ک ئاگادارین سه‌رله‌ئێواره‌ی ٥/١٢ رۆژنامه‌نوسی بوێر و ئه‌ندامی چالاکی چێودێری کوردۆساید - چاک له‌ ماڵی خۆیاندا و به‌ به‌رچێوی دایکییه‌وه‌ تیرۆر کرا. ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و هه‌قویستان و ئاشتیخوازانی تاساند و ناره‌زایه‌تی زۆری له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا به‌دوای خۆیاندا هێنا، که تا ئێستاش...

چاودێری كوردۆساید-چاك: پاش 6 ساڵ لە دەرچوونی بڕیارەكان هێشتا تۆمەتبارانی ئەنفال ئازادن

لە 20-5-2007 ەوە بە فەرمی بڕیاری دەستگیركردنی 423 تۆمەتباری ئەنفال لە لایەن دادگای باڵای تاوانەكانەوە دەرچوو, تا ئێستا هیچ كام لەم تۆمەتبارانە كە لە لایەن دادگای باڵای تاوانەكانەوە ناویان دیاریكراوە نە چوونەتە بەردەم دادگا و نا هەوڵیشی بۆ دراوە, بەردەوامیش لێیان دەكوژرێت یان دەمرن, ئەمەش...