کڕێکاری خۆماڵی

Friday, 31/10/2014, 12:00

2494 بینراوە


لەسەر قسەی برادەرێکی زۆر بە ئەزموون!لەگەڵ تاریک و ڕوونی بەیانی جلو بەرگی کۆنی کرێکاریم لەبەر کردو بە ھەنگاوی گەورە, گەورە خۆم گەیاندە گۆڕەپانی کرێکاران ،گۆڕەپانی چی یەکپارچە بوو لە پارچە دارو،کۆنە ئاسنی ژەنگاوی ،بۆ ن و بەرامەی پاشماوەی خواردنو ،ھەتا میزو پیسایش،پارچە ئێسقان ووورگ و ڕیخەڵۆو،کتک و پشیلەو سەگە بەڕاڵاکنی شار ھەرھەموویان لێرە بەدیداری یەکتری شاد دەبوون .ھیچ یانەو باڕێک نیو ئەوەندەی ئێرە،ئەوەندە بتڵێ بۆشی بیرەو،ئارەق ،کۆنە بەرمیل و ئاسنەواڵوسەری ھارو ماری لێ نیە. ..ھەرچی بەو ناوەدا تێدەپەڕێک لووتی خۆی دەگرێت.سەر گووفەکە.ئاژەڵو مرۆڤەکان وەھا ھۆگری یەکتریببون نەک خوو،بەڵکو ڕەنگی یەکتریشیان گرتبوە
،زۆرجار بەوناوەدا تێپەڕیبووم،زیاتر وەکو ڕێبوارێک نەک بۆ مانەوە،یەکسەرپرسیارێکم لە خۆم کرد،باشە بەپرسەکان ھیچ،کاریان بە و شوێنە نیە،ئەدی شارەوانی جێگایەکی وا لە ناوەڕاستی شار،بەبەشێک لە شاردەزانێت؟.وای بۆدەچم بۆخۆیان حەز بکەن یان بەدەستی خۆیان ئاواکاولی بکەن،بۆ ئەوەی لەبەر چاوی خەڵکی دەرەوە،بازرگانی پێوەبکەن.زۆربەی کاربەدەستو بەرپرسانی ئەمڕۆ،نەک غەمخۆرو بە تەنگ ھیچ شتێکەوە نەبوون،بەڵکو زۆریان بەشێک بوون لە قڕکردن دزی وتاڵان،ھێزی پاتاڵ،باڵادەستە. .یەکەم جارم بوو پەنا بەبەر کرێکاری ببەم،لەژیانمدا زۆرتر خوێنکارو،کەمتر کاسبکار ببوم
قسەی برادەرە دڵسۆزەکەم وە بیر ھاتەوە،کاکە مەرج نیە بۆکاسبی خاوەنی سەرمایەکی گەورە بیت،پیاو دەتوانێت لە شتێکی بچوکەوە دەست پێبکات.. زۆرباوەڕم بە قسەکانی ھەیە،زۆربەی ھەرە زۆری دۆڵەمەندەکانی ئەو ھەرێمە،سەرەتا بە جووتێک پێڵاوی لاستیکی سامسۆنگ دەستیان پێکرد.. بە زیرەکی خۆیان زۆردەمێکە چوونەتە ڕێزی کەسە دەگمەنە بار قوورسەکانی جیھان.
کاکەخۆ ھەر وا بە بێ کاردەستە ووساتن دانانیشی،جاران تەنھا بووم،کار ھە با نەبا بە خەیاڵم داندەھات،بۆخۆم سەڵت بووم.نە جگەرە کێش نە مەی خۆر خەرجیم سووك بو غە می من پەرتووک،رۆژنامە،گۆڤار بوون،وازم لەو شتانەش ھێنا،تێگەشتم گەمەی منداڵە،بەڵام ئێستا پیاوم..بارمگرانترە،خاوەنی دوو منداڵو ژنێکم.ھەموو سەروەتەکەم پازدە ھەزار دیناری کۆپییە
.لە گۆڕە پانە گەورە کە لەزۆریان زووتر لەوێ بووم،ھەندێکیان دیار بو شەو لەوێ خەوتبوون،وەکو جوجکەمریشکی تازە سەرلە ھێلکە جوقاو، کارتۆنەکانیان جێدەھێشت
یەک ،یەک ودوو لە ناو کیسە خەو لێفو بەتانیی کۆنی چڵکن، بەبێ دەمو چاو ششتن،دەستیاندەکرد بە خواردنی نانە ڕەقە،چ دنیایەکی دڵڕە ق و بێبە زیییەزۆرییان دووچڵە ئێسقان بوون.لەکەم خەوییان چاوەکانایان لێڵ ببون.،
. زۆرم لە ھێزو بازوی خۆمڕادەدیت،بە ئارەقەی ناوچەوان دەژیم ،قسەی برادەرەکەم زیاتر ھانیدەدام،(کاکە بەس کرێکار بورجۆوازی نیە،چونکە خاوەنی ھیچ ئامرازێکی کار نیە) ،ئەمەم وەکو بولبول لەبەر کردووە.لە زۆر بۆنە وکۆڕو کۆبونەوان دوو بارەی دەکەمەوە....بەبێ ئەوەی بزانم مانای چییە.
بە چواردەوری خۆمدا چاوم دەگێڕا،وەکو کرێکاڕێکی کارامە دە جوڵامەوە,کەسێک لە تەنیشتمەوە بەعەرەبی بەیانی باشێکی لێکردم،کابرایەکی خڕی ئێسقان ئەستووری ھەندێک وورگە ئەستور بوو،بەگەرمی ووڵامیم دایەوە،ھات تۆقەیەکی باشی لەگەڵ کردم ،بە بێ ھیچ پێشەکیەک کەوتە باسکردنی بارو دۆخی ناھەمواری مۆسڵو دەورو بەری لەسەر ئەو حاڵەی خۆشی بەزەیی بە کوردو،ئاشوری وکلدانیو،سریانی ،چووزانم،ناوی وای دەگووت،یەکەم جارم بوو شتی وام گوێم لێبێت ،ئەتۆ دەزانی سابیئە چۆن چۆنی دەژین؟وەکو مرۆڤ!مرۆڤی چی برام ..ژیانیان چاخی بەردین زۆر خۆشتر ببوە،ئەوەی زۆر سەرنجی ڕادەکێشام ،دەستەکانی، دەستی پیاوی کاسپ بوون،دەرمانێکی لەدە سەتی درابو خەنە ،یان دەرمانە سوورە بوو،وەکو خۆم ھەروا چل ساڵیك دە بو
زۆر بە ئەدەبەوە بەپێکەنینێکەوە لێمی پرسی، عەرەبی دەزانی؟ باشە لە کەنگێوە لەیلو مەجنوونم بۆباس دەکات. کەچی تازە دەپرسێت عەرەبی دەزانی!،بەڵێ زمانی عەرەبی لە لای ئێمە ئەمانەتێکەو ھەتا ئێستا پارێزراوە.یان بەڵڵایەکە وبەملماندا ھاتووە.ببڕای ببڕای لەکۆڵمان نابێتەوە
ئەتۆکوردی؟/بەڵێ
،ئەمن خەڵکی موسڵم،دەتوانم داواکارییەکی برایانەت لێبکەم؟فەرموو شەرم مەکە،ئەتۆش بۆکرێکاریھاتووی؟،بەڵێ
ئەمن زمان نازانم،ئەگەر کار ھەبوو لەگەڵ خۆت بمبە،بەسەرچاو.کار زۆرە،سەیرئ ئەو ھەموو بێگانەیە بکە .لەقسەکەی خۆم پەشیمان بوومەوە،براکرێکارە بکە.ھەر یەکەو ھی ووڵاتێکەو کەسیش بێ کار نابێت.
دوای زانیم بۆوا خۆی لێم نزیک دەکردەوە،بەڵکو بە خێری من کارێکی دەست کەوێت،بۆخۆم دڵنیا نیم چارەنووسم بە چیدەگات
ھەتاو ھەڵات،کابرایەکی کڵاو جەمەدانە لەسەر،وەکو ئەوەی لە جەڵەب کڕکرین بێت،زۆر بە ووردی لە کرێکارەکان ووردەبۆوە،بزانێت شیلەیان پێماوە چەند دانەیەکی جیاکردنەوە،دووبارە دەستی کردەوە بەگەڕان،بەیانی باشێکم لێی کرد،مامە ماندوو نەبی.سەلامەت بی.کاکە ئەمن ئەو برادەرەش کرێکارین،بەڵکو لەگەڵ خۆت بمان بەی،کابرای عەرەبیش بەدەنگ ھات،ئەرێ وەڵا لەڕێی خوای دەست کورتین،عەللا بابە ئەڵڵا.زۆر لە قسەکانی دڵگران بووم،بەڵام بەسەر خۆم نەھێنا،کابرا فنێکی گەورەی کرد بەڵغەمێکی گەورەی فڕێدا،لەبەر خۆیەوە گووتی.حەی، حەی.بەوەش نەوەستاوە عەرەبێکێشی لە خۆی بارکردووە،خوادەزانێت چی ماڵێکە.ڕۆیشت گەڕا گەڕا سێ بەنگەلادیشی بوون،نازانم کوێندەری بوون،لاواز گچکە گچکە،بە ھەر سێکیان پیاوێکی تەواویان لێدەر نەدەچو وپێیانەوە نووسا،ئەو ڕۆژە ھەتا کاتی کار بە سەر چوو،خاوەن کارەکان،وەکو دەرمانی چاو ھێشە،بەدوای کرێکاری بێگانەداگڕان،خاوەن کارەکان دەھاتن،پرسیاریان دەکرد ،لەگەڵ دەیان زانی کوردم.،خۆیان لێم دەپاراست.خەڵە ف بە شەرمە زاریەکەوە زوو دەیگووت،کاکە ئەمن شانسی تۆشم سووتاند،دەنا کورد میللەتێکە زمانی خۆی خۆشدەوێت،دوا وەستابو،ھات کەس لە گۆڕەپانەکەو دەوروبەر نە مابوو،تەماشیەکی کردم،پێم گووت برام بە دوای کاردادەگەڕێم،ھیچی نە گووت دوو برۆی ھەڵتەکاند،ڕووی وەر سووڕاند بڕوات بانگم کرد،ئەرێ برا تێم ناگەیەنی مەسەلە چییە،ھەرکەسدەزانێت کوردم وئەو برادەرەش عەرەبە،کە س کارمان ناداتێ،مەسەلە چییە؟كابرا بە دوم ڕێگاوە لەبەر خۆیەوە گووتی..دەتھەوێت ماڵما کاولبکەی.ئەو ڕۆژە فت،کارمان دەستنەکەوت،بەپازدە ھەزارەکە لەگەڵ کاکی عەرەب نانێکی باشمان پێخوارد،بەڵام چۆن نان خواردنێک؟.سڵقاوێکی لینج کەم کەمە پارچە سڵقو پیازی پیشاوی تێدابوو،کاکی عەرەب بە دەستە ڕەشوو چڵکنەکانیەوە بەبێ کەوچک بەناو شلە لیقاوەکە وەکو ڕاوچی دەگەڕا،ئەوەندەی کە سەرو مێشکم گیرا،ئەوەیە شارستانییەتیەکەیان ھەزاران ساڵە شانازی پێوەدەکەن.خەڵکی دەبێ شوێن پێیەکانیان ھەڵگرێتو تۆزی بەرپێیان بە موتفەڕک بزانێت.پێش ئەوەی ماڵئاوای لەیەکتر بکەین،بڕیارماندا سبەی دوو بارە لەھەمان شوێن یەکتر ببینینەوە،زۆر داوای لێبووردنی دەکرد،برام ئەمن خۆم نەگبەتم،قووتی تۆشم بڕی.
ھەرکە لە خەڵەف جیابوومەوە تەلەفۆنێکم بۆبرادەرەکەم کرد،سیامەند گیان چۆنی،لەکاری.نا کاری چی،ئەوڕۆ کارم دەست نەکەوت،بۆ؟کابرایەکی عەرەبم توش ھات،بەسەری تۆ بەھۆی ئەمەوە کارم دەست نەکەوت فلیمم سووتا،ئاخر کاکە وانیە،لەخۆتەوە قسەمەکە،کاکی عەرەب،بەھۆی تۆوە ماڵوێران بووە،ئەوە ەتۆ دەڵێی چی،برام گوێبگرە،ئەوەلە بیرم چوو پێت بڵێم،کاکە بەکوردی قسە بکەی،لەژیاندا کارت دەست ناکەوێت،بە تایبەتی کرێکاری،خەرێک بوو مێشکم تێک بچێت،ئەدی خۆ بە ھیندی قسەناکەم،بە ھیندی ۆردووقسە دەکەی کێشەیەک نیە،بەکوردی قسە کردن نان بڕاوت دەکات.کاکە لەھەمووی باشتر،خۆت کەڕو لاڵ بکە.بە توڕیەکەوە تەلەفۆنەکەم داخست،کورد بە تۆو وەستاکانەوە چل پەنجا ملیۆنین.بۆیە حاڵمان جوانە.
ڕۆژی دووەم،ئەوەندەی چاوم لە خەڵەف گێڕا دیار نە بوو،باشترێش ئەو نەگبەتەم لە کۆڵ بۆوە،ئەو ڕۆژەش ھەرچی کردم،لەگەڵ زانیان کوورم،کەس لەگەڵ خۆی نەیبردم بۆکار دەستم لە کوونی ھەمبانەکە گیر بوو،.بۆڕۆژی دواتر یەشماغێکم لە سەر وو دەمو چاوی خۆم ئاڵاند لە گۆشەیەک دانیشتم،لەگەڵ ھاتنی یەکەم وەستا لەگەڵ چواردە کرێکاری بێگانە،کابرایەک سواری ڕافێکی کۆنی کردێن،ببڕۆ.جارجار سەرو جگەرەیەکی دەداینێ،نەم دەوێرا بەکووردی قسە بکەم نەوەک دامبەزێنێتو نان بڕاو ببم،ھەر بەسەر لەبەر خۆمەوە،نۆنۆ مێرسی،ئەوەندە نەبوو بەڕێکەوتین،تەلفۆنێکی بۆھات.ئەلو بەڵێ بەڵێ ئەوەھاتم،چەند کەس.سێزدە کەرو گام پێە،ناوەڵا دوازدەیان بزنە ڕەقەڵەن،دانەیەکیان یەکانەیە،کاکە خواردن ھەندێک ڕەشاویان بۆ دروستکە...کێ کرێکارەکان؟ ھەرھەموویان علووجن،کرێکاری خۆماڵیان تێدانین یەکەم جارم بوو کرێکاری خۆماڵی ببستم، مریشک مراوی قاز،کوڕە گوێدرێژی خۆماڵی.ھەبوون،بەڵام کرێکارخۆماڵی ئەوەیان ناو زڕاندنێکی تازەیە.ڕادیۆ کۆنەکە.لەڕێگا گۆرانیەکی خۆشی ھەڵکرد،خوالێ خۆش بوو مامۆستا مامڵێ بوو(،گەرچی تووشی ڕەنجە ڕۆیو حەسرەت ودەردم ئەمن
،قەد لەدەست ئەو چەرخەسپڵە نابەزم کوردم ئەمن) ئەمن سەرم لەگەڵ بادەدا.لەئاوێنەکەی بەر چاوی .تەماشای دەکردم،لە ترسان خۆم سەر گەرمی مۆبایلەکەم کرد ھیچ جۆرە یارییەکی تێدانەبوو،.
،لەبەری ئۆردووگای بەڕەڵایان کردین ، یەکسەر نیوەیان لە تەویلەیەکی گەورەی تاریک کرد بۆنو بەرامەی پیاوی دەکوشت باش بوو ئەمنی لەگەڵدا نەببوم.،مەگەر گۆڕەپانەکەی لەمەڕ خۆمان بتوانێت شان لە شانی بدات ،لەگەڵ شەش کە س دا بۆ خشتو بلۆک گواستنەوە، لەودیو تەویلەکە پارچە زۆوییەکیان ھەبو،پڕیبوو .لەبلۆک و خشتی جۆراو جۆر ،خشەتەکان چوار بە چاواڕیان سێبەسێ زۆر قوورس بوون بە ناو ماڵ ومنداڵی وەستادا دەبوو بە ناو چێشتخانە دا،بەتەنیشت ژووری میوان بە قادرمەیەکی تەسکی باریک،پڕی ،بوو لە چەیمەن تۆو،پارچە خشت وگەچی ووشکراوە،ئەولاو ئەولای تەواو نەکرابوو،ھەرکەسێک ئاگای لە خۆی نەبووایە بەر بایەوە ھەپڕون بە ھەپڕون دە بوو.بۆنی گۆشتی برژاو قرچە قەچی ڕۆنوپیازی ھەڵقرچاوو مێشکی پیاوی کاس دەکرد،باشە ئەو نیوە ڕۆیە بە خێری کریکاری بیانی تێردەخۆین.ھەتا نیوە ڕۆ کارمان کێشانەوەو سەرخستن بلۆک بوو،زۆر ھیلاکو ماندوو،شەڵاڵی ئارەق ببوین،نیوە ڕۆھات،بردنیانە ،سەربان لە ناو قووڕاو چڵپاو ھەریەک دوو نان ھەندێک شۆربای سڵقاوێ ڕوون، ڕوون بەبێ ھیچ پێخۆرێکی کە،ئەمن نانەکەم بە ووشکی خوار،ئەوانی کە شۆرباییەکەیان زۆر بە تامە زرۆییەوە ھەڵدە قووڕاند،پاش کەمێک بەرنامەی کار دەستی پێکردەوە،بڕۆ بە ناوحەوشەدا،لەو دیو بلۆک بکێشەوە.لەدەرگا دیتم ،وەساتو ژنەکەی خەریکی بە خێرھێنانی میوانن،لە پەنجەرەی چێشتخانەوە دیتم،کۆنەمامۆستای سەردەمی خوێندنم بوو،کوڕە خۆ ئەوە،سمەڕووتەیە ئەدی ئەو ژنە گەنجو جوانە کێە لەگەڵی؟،کاتی خۆی ھەتا خواحەز بکات مامۆستایەکی خراپی بەدفەڕی سەربەدەزگای سیخوڕی بەعس بوو جاران چەند لێیدەترسام،ئێسا سەد ئەوەندە،نەوەک ئاشکرام بکات،ئەگەرچی دانومان بەیەکەوە نەدەکوڵا،بەڵام سووکە سڵاوێک لە نێوانمان ھەبوو ئەو مامۆستاو من خوێندکار،شڵە ژام نەم زانی چیبکەم،لەبەیانیەکەوە خۆم کردووە بە بیانی،بزانن کوردم ڕیسەکەم لێدەبێتەوە خووری،ماوەیەک بەیەکەوە ڕاوەستان قسەیان دەکرد باسی چیاندەکرد نەمدەزانی.خواو ڕاستان ھێنای ڕۆیشت ژنەکەی لەگەڵ ژنی خاوەنماڵ بە ژوور کەوتن ئاھێکم وەبەر ھاتەوە.دووبارە دەستمان کردەوە بە خشتو چیمەنتۆو،زیخو لم کێشانەوە،ھەرچەن جارێک بەلای ژووری دانیشتندا تێدەپەڕیم.ھەردووک ژنەکە،بەدەم گووڵە بەرۆژە خواردنەوە،باسی مەکیاجو جلو بەرگوو،ناو ماڵ یان دەکرد.،گووێم لێ بوو ژنی سمە باسی ژیانی خۆیدەکرد،سمایلی مێردم لەخوا بەزیاد بێت،بە ھۆی بەرپرسێکەوە لە ناوەکەی نەگەیشتم،دوو خانە نشینی ھەیە،پارچە زەوی،مووچەی بێوە ژنانە بۆمن و بۆخۆشی بڕاوەتەوە،لە ،. وەستا بانگی کرد.کوڕە،بلۆک.چیمەنتۆ
ژنی خاوەنماڵ دەیگووت،کچێ ئەو ھەموو شتانە بە خۆڕای نیە،ئەوانە داوێن پیسن،بەدوای ھەوەس بازی خۆیاندادەگەڕێن،کارەکەش بە ھی وەکو مێردەکت جێ بە جێدەکەن،ھەرچی جارێک بە وویدا تێدەپەڕیم گووێم لە چەند شتێکی سەیرو سەمەرە دەبوو،لە کۆی شتەکان ئەوەندە تێگەیشتم،سمە ھەر سمەی جارانە.مامۆستا نەماوە،یان ڕاستر کاری بە مامۆستای نەماوە،بەڵام کلکە لە قە و لەگەڵ کاری سیخوڕی وەکو جارانی بۆ بەر پرسە نویە خۆماڵییەکان،کاری ئافرەتی سۆزانی وقاچاخچیەتیش دەکا ت.کاتێک ئێوارە کاری ئەوڕژەمان تەواو کرد لە حەوشە چاوەڕوانی دوا قسەی وەستا بووین،بزانین بۆ بەیانی یان ڕۆژانی داھاتو چی بڕیار دەدات.لەنە کاوێک سمە خۆی بە ژوورداکرد،ھیچم بە دەست نەما،یەشماغەکەم لەدەمو چاوم ئاڵاند،نەخێر بواری نەدام یەکسەر ناسیمیەوە،ھا کامەران چۆنی باشی؟تۆقەیەکی لەگەڵم کرد،ئەوە چیدەکەی لێرە؟،کرێکاری دەکەم.خوێندنت تەواو کرد.بەڵێ،بەڵێ بە تەوسێکەوە گووتم،چما بەعسیو ئەڵقە لە گوێیەکانی لێگەڕان کەس بە مەرامی خۆی بگات.سمە ھیچ وەسەر خۆی نەھێنا لەبەر خۆیەوە گووتی..خوێندکاری ئەوکاتی زۆر لووتیان لە سیاسەتەوە دەژەنی.وایە،بەڵام چڵپاو خۆر نەبوون.وەستا دەمی بوو بە تەڵە ی تەقیو،ماوەیەک لە من و سمە ڕاما،کاک سمایل بۆ ئەوە کوردە؟کێ کامەران.خوێندکاری خۆم بووە،وەستا زۆر بە تووڕە بوونە تەماشای دەکردم،غەزەبی لەد ەمو چاوی دەباری،..کرێکارەکانی کە نەیان دەزانی مەسەلە چیە،جار جا.بەڕووی منو وەستاو سمە پێدەکەنین.سمە لەگەڵ خێزانەکەی ماڵئاواییان کردو ڕۆیشتن،کابرا ڕووی لە من کرد جابەشە ئەتۆ مادام کوردی بۆچی لە بەیانیەکەوە قسە ناکەی،ھەر بە نۆ نۆ و مێرسی وەڵاماندەدەیەوە.نەمزانی چی بڵیم کاکە کەس پرسیاری لەمن نەکردووە،کوردم،عەجەمم،تورکم
وەستا گووتی بەھ بەھ.دەبێ جەنابی پرسیاریشی لێبکرێت ھەتا ناوی خۆی بڵێت.
باشەکاکە،وەڵڵای مەبەستم ھیچ نیە،بەڵام بۆچی ھە تا کرێکاری بیانی وەستا بێت،ھی کورد کار پێناکەن.
ئەمن بە ناوی خۆم قسە دەکەم ،بەڵام ھەموو وەستاکان دەڵێن:کرێکاری کورد تەمبەڵن،ھەموو خواردنێک ناخۆن؛باشە کاکە زانیتان کەسێک،،مەرج نیە ھەر کورد ،چکەسێک بەکەڵکی کارنایەت دەریکەن
کاکە ئەتۆدەڵێی چی،کرێکاری کورد باسی ھەرچی لەگەڵ دەکەی بە گلەیو گازەندەو بە سیاسەی کۆتای پێدێنێت،سەرھێشە وماڵ کاولی بۆ خۆشیو بۆمەش دێنێت، فڵان کەس بەرپرس گەندەڵ دزخوێڕی ئێمەش ژیانمان لەسەر ئەو جۆرە کەسانەیە.چل ھەزاری لەدەستم کرد کارەکەمان تەواو بووە ،ھێشتا دوور نەکەوتبوومەوە بە کرێکارەکنی کەی بە دەستو قاچ تێدەگەیاند دوو ھەفتەی کە کاربەردەوام دەبێت.لەبەر خۆمەوە گووتم،ئای خودایە چی بارو دۆخێکو زەمانەیەک تێیکەوتووین. بەدزییەوەکورد بی.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە