هه‌ڵه‌بجه ڤێستیڤاڵی ناوێ
Tuesday, 16/03/2010, 12:00
1261 بینراوە
هه‌ڵه‌بجه خورمایه ؟ مێوژه ؟ کشمیشه ؟ خۆشه ، ناخۆشه ، مێخۆشه ؟ چه‌ندتان لێ خوارد قارامانان ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی درۆتانه پیشه .. فرمێسکی چاوتان ووشک بوو ، لێوتان له تینوان چرچ بوو ، خه‌تی نێو چاوانتان یه‌ک بوو به دوو ، هێنده‌ی خه‌می هه‌ڵه‌بجه‌تان له دڵدا بوو ... کاتێ دایکه هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر منداڵه‌وه چوو ، ئه‌وکات قریقه‌ی قاقا له ده‌روونتاندا بوو ، کاتێ خوشکه هه‌ڵه‌بجه خنکێندرا ، ئه‌وکات ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێوه ناسێندرا ، هه‌ر ئێوه بوون له چله‌که‌یدا دیوه‌خانتان جمه‌ی ده‌هات ، ده‌سته ده‌سته له گشت لاوه ، بۆ مه‌قامی ره‌هبه‌ریتان ڕابه‌ر ده‌هات ... ئێوه نه‌بوون شینتان گێڕا و سه‌ری خۆتان بۆی له قوڕ نا ؟ ئێوه نه‌بوون بۆ گشت جیهان هه‌ڵه‌بجه‌تان کرده زوڕنا ؟
ئه‌ی ئه‌وه خێره ، هه‌ر ئێوه نین رووتان له به‌غدا و پشتان له شنروێی باوکی هه‌ڵه‌بجه‌یه ؟ سندوقی سواڵی هه‌ڵه‌بجه و فه‌رمانی به‌ردانی تاریقتان پێیه ؟ بۆ کوێی ده‌به‌ن ئه‌و پارانه ؟ چی لێ ده‌که‌ن ئه‌و فرۆکه‌وانه ؟ سه‌رتان داخه‌ن ، شه‌رم بکه‌ن ، مرۆڤ کوژان ئازاد مه‌که‌ن ، هی هه‌ڵه‌بجه‌ش بۆ هه‌ڵه‌بجه خه‌رج بکه‌ن ... ئه‌وه‌ی ئاسمانی ئه‌م شاره‌ی ڕه‌ش کرد به‌ری مه‌ده‌ن روو ڕه‌شی که‌ن .. عه‌لی کیمیایی له هه‌ڵه‌بجه له سێداره مه‌ده‌ن ، به‌ڵێنێ که نایتوانن بازرگانیشی پێوه مه‌که‌ن ... چه‌پڵه و ستایشی خۆڕاییمان پێ لێ مه‌ده‌ن .. دلنه‌وایی بێ هووده‌ی دڵ بریندارانمان مه‌ده‌ن ، درۆ و ده‌له‌سه‌و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنمان بۆ مه‌که‌ن .. هه‌ڵه‌بجه گه‌ر هێرۆشیما بووایه ، ده‌بوایه هه‌ر مانگێ یه‌ک له‌و دوو سه‌رۆکه میوانی بوایه .. پشت گوێ نه‌خرایه .. هه‌ق و قورسایی خۆی پێ بدرایه ... له چی ده‌ترسن روومان تێ ناکه‌ن ؟ ئێمه‌ی به گاز خنکێندراو .. ئێمه‌ی به به‌ڵێن سڕ کردراو.... میوان نه‌وازین .. بۆ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی که‌سێکیش که له‌گه‌ڵمان ڕاست گۆ بێت ئاواته‌خوازین .. تۆ بڵێی هه‌ناسه‌ی ئێمه کیمایی تیا بێت تا لێی بترسن ؟ خه‌متان نه‌بێت ده‌مامکێ ببه‌ستن هه‌رگیز مه‌ترسن ... وه‌رن هیچ مه‌که‌ن ته‌نها گوێ بگرن ....بزانن چیمان ده‌وێ .. هه‌ڵه‌بجه‌ی دروستکراوه‌ی مۆدێڕنمان ده‌وێ .. قه‌ره‌بووی قوربانیان و زیان لێ که‌وتوانمان ده‌وێ .. وێنه‌ی هێرۆشیمای یابانمان له شاره‌زوور ده‌وێ .. قوربانیمان دا تا کورد سه‌رکه‌وێ .. هیچی ئێوه‌مان ناوێ وه‌کو خه‌ڵات یاخود به‌رات ، ته‌نها هه‌قی خۆمان و قوربانیه‌کانمان دیاری که‌ن به کات ... شه‌رم که‌ن .. نۆزده ساڵه حوکم ده‌که‌ن .. که‌چی هه‌رجاره‌و به بیانوویه‌ک دڵێکی ترمان بریندار ده‌که‌ن .. ئیسلامی بین به ترۆریستمان تێ ده‌گه‌ن .. گه‌ر چه‌پی بین ماڵی گشتمان کاول ده‌که‌ن... له‌خۆتان بین بۆ دوو به‌شمان دابه‌ش ده‌که‌ن .. لێمان گه‌ڕێن بێ نرخیمان پێ مه‌که‌ن .. ڤێستیڤاڵی ساڵانه‌ی بێ به‌رهه‌ممان بۆ مه‌که‌ن .. چیتان کردوه بۆ ئه‌م شاره ؟ چ سیفه‌تێکی تایبه‌تی پێوه دیاره ؟ هیچ شت نه‌ما نه‌یکه‌نه پشوو .. ئه‌ی 16-03 به‌ره‌و کوێ چوو ؟ بۆ سه‌ر مه‌زاری نه‌مران له گشت لاوه هه‌موو ساڵێ خه‌ڵک ده‌به‌ن .. بۆ سه‌ردانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ش پێ ڕاناگه‌ن .. ئێوه‌ی خۆیی و هاونه‌ته‌وه ئاوا بن .. دوژمنان و نه‌یارانمان چۆن هار نابن .. هه‌مووتان هه‌ڵه‌بجه‌تان بێ ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکه‌که‌ی کرده مه‌یدانی شه‌ڕ و وێران کرا شاره‌که‌ی ، خنکێندرا خه‌ڵکه‌که‌ی .. که‌چی بۆ ئه‌و هه‌موو پرسیارانه لاتان نیه وه‌ڵامه‌که‌ی !!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست