ئایا پرسی یەکێتی نەتەوەیی بە فۆرمی خانەدانێتی و شێخایەتی و عەشرەتی دەستەبەر دەبێت؟ (بەشی یەکەم )
Tuesday, 30/04/2024, 22:08
2529 بینراوە
مەبەستم هەڵسەنگاندن و وورژاندنی بابەتێکە کە دەبێت چ بنەمایەک بکرێتە پێوەر بۆ بونیادنانی یەکێتی نەتەوەی لە ڕۆژی ئەمڕۆدا؟. کە پاشماوەیی بنەماڵە و شێخایەتی و خانەدانی لە فۆرمیلەی حزبدا بەرجەستە بووە! ئایا بە چ لۆژیک و ڕیالیتیەکی سیاسی کۆمەڵایەتی بونیادەکە بونیاد دەنرێت!؟ ئایا ئەم ئەقالیەتی خێڵ و عەشیرەت و شێخایەتی دەتوانێت هەنگاوێکی وەها گەورە بهاوێژێت و خۆی لە ئەقڵیەتی کۆن داماڵێت کە تەنیا بەرژەوەندی باڵایی بنەماڵە بەبنەمادەگرن!؟.
داخوازی بۆ پرسێکی گشتی لە نێوان لایەنی سیاسی کوردستان، وەک ئەوەی یەکتری هەیە یەکتر قبووڵبکەن! یەکێتی نەتەوەی بەرجەستە دەبێت، ئایا چ گۆڕانکاریەکی کلتوەری و کۆمەڵایەتی و سیاسی لە کوردستان دروست دەکات دەکەوێتە خزمەتی کۆمەڵگایی کوردستان!؟ چ خزمەتێک بە پرۆسەی سیاسی و چارەسەری کێشەی کوردستان دەکات!؟ کە هێشتا تێهەڵکێشی بازنەیەکی بەرژەوەندیخوازی بەرتەسک و خۆسەپێنن خۆی فەرز دەکات!؟.
کۆکردنەوەی دەنگ و بیروباوەڕە جیاوازەکان تەنیا لایەنی سیاسیەکە لە خۆی دەگرێت یان کۆیی پرسەکان!؟ ئایا بەلاوەنانی بەرژەوەندی بنەماڵەی و خانەدانێتی کە لە حزبدا بەرجەستەکراوە بەلاوەدەنرێت؟ئایا دەتوانن پێکهاتەی نەتەوەی و ئازادیخوازی و دیموکراتی مەدەنیەت پراکتیزە بکەن؟ دەتوانین ئەم پرسانە و چەندین پرسیتریش لە ڕۆژەڤدا بگرینە دەست، بۆمن گرنگە ئەمانە بە چەند خاڵێک ڕوون بکەمەوە کە بانگەشەی یەکێتی نەتەوەی بە میتۆدیی کوردایەتی ساختەو بێ ناوەڕۆک هیچ خزمەتێک بە خەڵک و دۆزیی کوردستان نەکات، بەڵکوو بە پێچەوانەوە لە زۆر کاتدا مەشروعیەت دەدات بە هەندێک حزب و کەسایەتی و بنەماڵە کە لە مێژووی ئەم گەلە لە خیانەت و خۆسەپێنی فرۆشتن و تاڵان هیچی تریان نەکردووە.
ئەگەر چی بونیادی یەکێتی نەتەوەی وەک هزرێکی گشتی و خاوەن پرانسیپی ئازادیخوازی گرنگە، ئەرک و مافی دروست بوون بۆ بنەمایی نەتەوەیەکی تەندروست لە فۆرم و شێوازێکی سەردەمیانە بۆ کۆمەڵگایی کوردستان گرنگ و بایەخی تایبەتی خۆی هەیە، چونکە لە کۆمەڵگایەکی هۆشیار و خاوەن شوناس و ناسینی هەبوونی نەتەوەی خۆیی لەسەر بنەمایی زانستی پێشکەوتن و تێکۆشانی بۆ کۆمەڵگا و حوکمداریەتی مەدەنی ئاڕاستە دەکات و هەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی وەک هەبوونی خۆی دەبینێ.
ڕاستیەنەی مێژووی و سەرنەکەوتنه دۆزی گەلی کورد مانەوەی تاکوو ڕۆژی ئەمڕۆ، قووڵبوونەوەی کێشەکان و بێ چارەسەری دۆزەکە لایی هەموو کوردێک، گەڕانەوەیە بۆ نەبوونی هاوهەڵووێستی سیاسی و یەکێتیەکی نەتەوەی و پەرتەوازەیی بە هۆکاری سەرەکی بەناودەکرێت، بەڵام لەهەناوی ئەم دەستەواژەیە ئەگەرچی ڕاستیەک لە خۆی دەگرێت، بەڵام نەبوونی هزراندی سیاسی و هەڵووێستە نەکردن لەسەرکۆی پرسەکان، گۆڕانکاری جەوهەری هۆکاری سەرەکی نەگەشتنە بە ماف و ئازادی، لێرەوەش زیاتر چەمکی کوردایەتی ساختە ئەسپی خۆیی تاووداوە و باڵادەست بووە، لە بەرژەوەندی هەندێک دەستە و تاقم ئەمانە لەسەردەمی شاخ یان شاردا و بۆتە سەریی ڕمیی گەشتن بەدەسەڵات و خۆفەرزکردن بە سەرکۆمەڵگادا، بە هەردوو ئاڕاستەی دژەیەک خۆی سەپاندووە ، چ ئاراستەی لە دژی دوژمن بەهاوکاری دوژمن بووبێت یان بە پشتیوانی دوژمنی پارچەیەکی کوردستان خۆی سەپاندووە، ئەمەش زیاتر خزمەتی بە چینی بۆژوازیی و سەرۆک عەشیرە و شێخەکان و خانەدانەکانی سەرەوەی کۆمەڵگای کورد کردووە. بۆیە ڕەووتی فکری و هزراندن سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرئەنجامێکی سەرکەوتوو نەبووە.
ئەم گروپ و سەرۆک عەشیرەت و خانەدانانەی کە لە فۆرمی حزبدا ئەمڕۆ خۆیان ڕێکخستووە، هیچ جیاوازیەکیان نییە لە قۆناغی سەد ساڵ پێش ئێستا. بگرە ئەو کات بزوتنەوەی ڕزگاری لە دەستی چین و شێخ و مەلادا بەرجەستە بوو زیاتر بۆ پشتیوانی دەسەڵاتی خۆیان ئاین و دینیان بەکارهێناوە، ئەمڕۆش هەمان ئەقڵیەت و فکرە لە حزبدا بەرجەستە بووە بۆ پشتیوانی دەسەڵاتی خۆیان مەلا و سەرۆک عەشیرەت و بنەماڵەکان بە بنەما دەگرن، چونکە ئەم کەسایەتی و گروپانە سەر بە بنەماڵەیی خانەدان و دەست ڕۆشتووی کۆمەڵگا بوون لە هەناوی کۆمەڵگاوە خۆیان بونیادنەوە و وویراس کراوە بە بنەمایی پاراستنی دەسەڵات، بۆیە هەمیشە خۆیان لەسەرو خەڵک و کۆمەڵگا دەبینن و کۆمەڵگا وەک ڕەعیەی خۆیان دەبینن. لەراستیدا ئەم چینە مشەخۆر و سەرکووتکارەی پەیڕەوی دەسەڵاتی خۆیان بە زەبری هێز و چەوسانەوە سەرخەڵک فەرزکردووە و لە هەلومەرجی گۆڕانکاری و لەدەستدانی دەسەڵاتی خانەدانیان کەوتنە ناو پرۆسەی کوردایەتی ساختە و خۆیان کردە ڕەمزیی مۆدێلێکی نەتەوەیی و هەنگاویان بەرەو دەسەڵاتێکی فراوان و گشتگیرتر ناوە، بۆ ئەوەی هەیمانە و دەسەڵاتی خانەدانیەتی خۆیان لە دەست نەدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست