من نازانم ئێوە چۆن لەڕووتان دێت بێنە سەر میدیاکان

Thursday, 17/10/2013, 12:00

1598 بینراوە





مەسەلەیێکی عەرەبی هەیە ئەڵێت:-{اژا ماتستحی اعمل ما تشاو}،بەکوردیەکەی، ئەڵێت ئەگەر شەرم ناکەیت چی ئەکەی بیکە. بەڕاستی سەرانی ینک لەم جۆرە مرۆڤانەن.
لەم ماوەیەدا چاو پێکەوتنێکی فەریدوون عەبدلقادرم بینی.لە ڕووداو،هەندێ قسەی هەلەقو مەلەقی کرد، کە وەکو
نەبای دیبێت و نەباران. من ئەم پیاوە ناناسمو ناویشیم نەبیستبوو،بەڵام کاتێک کە هاتم بۆ هەندەران دوو سێ کەسی خەڵکی سلێمانی لە تورکیا شوقەمان گرت،هەتا سەرەمان بێتو دەرچین،بەڕێکەوت ئەوکەسانەی لەوێ بووین ،یەکێکیان
هاوڕێ مناڵی فەرەیدوون عەبدولقادر بوو چاکی ئەناسی،چوونکە لەیەک کۆڵانا گەورەبوون،زۆر باسی فەریدوون عەبدووڵقادری کرد،بەڵام چۆن قسەیێک .کە ئەم کوڕە لە مناڵیەوە هەندێک شتی باس کردلە بارەی ئەم پیاوەوە ،
لێردا بۆ ئەوە ناشێت بیخەمە سەر گاغەزوو بینووسم،چوونکە زۆر شەرماویە.بەڵام جارێکیان لە شەرە قسەیێکدا لەگەڵ شەوکەتی حاجی موشیر بە فەریدون عەبدولقادری وتبوو،ڕوو بە ڕووئەو قسەیەی کەمن ناتوانم بینوسم لە کۆیە لە کۆبوونەوەیێکی گەورەی ینک،ئەویش نەیتوانیبوو ههیچ بڵێت.
جائەم جۆرە نموونانە دێنە سەر کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان و ،بە بێ شەرم قسەو باسئەکەن وا ئەزانن خەڵک زۆری خۆش ئەوێنو،یان گوێیان بۆ ئەگرێت. نازانێت کە خەڵک ئەیان بینێت ڕشانەوەی دێت چوونکە ٢٢ساڵە قووتی ئەم میللەتە، ئەخۆن.
کاک فەرەیدوون وەختێک،کە هاتیتەوە لەشاخ دوای ئینتیفازە،چیت هەبوو؟،،،،،،،ئەی ئۆتێل سۆمات لەکی بوو. ئەی ئیمۆڕاتۆڕیەیەکەی سەر گردەکەی زەڕگەتە کە فرۆشتت بە قونسوڵیەتی ئێران. ئەی باشە خێرە کە ئوتیل سۆما سووتا ،ئەوەندە سەرت خستبووە سەر تاڵەبانی.بۆ ئەوەی بەرۆکی بەر بدەی ٤٠٠٠٠٠چوارسەد هەزار دۆلای دابوویتێ، یان لە قسە گاڵتە جاڕیەکانتا کە وتووتە من هەر لە مناڵیەوە کاسپیم کردوە،بۆ ئەوەی خەڵکی پێ بخەڵەتێنی.
پاشان وازت لە ینک هێنا کە گوایا ڕێگەت چۆڵ کردوە بۆ خوێنی گەنج با بێتە پێشەوە.
من لێرەدا باسی فایلەکەت ناکەم،کە تاڵەبانی عەفووی کردنوو ،خەسێنراوەکانی ناو ینک دانیانە بەر چەپڵە
باسی ئەوەش ناکرێت کە هەرچی هاتوە بەسەر ینک دا هەمووی جەلال تاڵەبانی و هێرۆ هێنایان بە سەر ینک دا
چوونکە بە پشتی جەلال ئێوە ئەو هەموو گەندەڵیەتان ئەکرد،ئەو بوو ئەیپاراستن، وەکو دزیەکەی عومەر مورتاح کەدزیە ١٨٧٥٠٠٠٠هەژدە ملیۆن و حەوسەدوو پەنجا هەزارەکە ،کەشف بوو جەلال یەکسەر هاتە سەر خەتوو وتی ئەو پارەیە لای منە،کە وەکوو ئەو خوا بێت هیچ کەس نەتوانێت محاسەبەی بکات. ئەو مەبلەغە پارەیە کە دزیبووی لە ساڵی ٢٠٠٢ هەتا ٢٠١١کەشف بوو ،لە کوێ بوو ،باشە ئەگەر حسابی بکیت بخرێتە بانقەوە جەنە قازانجی ئەچێتەسەر لە ٢٠٠٢ هەتا ٢٠١١.
.
با ئەوەم بیر نەچێت ،کە فەرەیدوون دارتاش کە گیرابوو ،دوای ئەوەی لە سەرکردایەتیەوە هاتبوویەوە،لە ئەمنی سلێمانی زانیبوویان چی لەبەردابووە،لە ئەمن پێیان وتبوو، خۆ کاک فەرەیدوون دارتاش خۆی وتی بێجگە لە فەریدوون عەبدول قادر نەبێت کەس بەوشتانە نازانێت، کە لە ئەمنی سلێمانی پێیان وتبوو.
من نازانم ئێوە کە دائەنیشن،نان ئەخۆن ، یان ئەخەون ئیسراحەت ئەکەن؟ کە خاوەنی ئەو هەموو گەندەڵیەن؟
وا ئەزانن مێژوو لێتان خۆش ئەبێت ،بێگوومان بن نەوە لەپاش نەوەتان لە کوردستانا ڕووڕەشنوو خەڵک بە سووکی سەرییان ئەکاتو.ئەیداتەوە بە چاویاندا.
من بەش بەحاڵی خۆم هەر گیز ئەو پارانەتان کە هەتانە بە پارەی نازانم.تەنها وەسیلەیێکە بۆ ڕوو ڕەشیتان هەتا هەتایە
من لێرەدا مەبەستم تەنها تۆ نیە ئەوانەشی کەوەکوو تۆن،خۆیان خۆیان ئەناسن. با هەر ڕووڕەشی دنیاو ئاخر زەەمانە بن.ئەوەتا گەورە دزەکەتان دەمانگە کەس خەبەری نازانێتو لەڕووتان نایێت هیچ بڵێن ،هەتا مردنەکەشتان شەرمەزاریە
ئاوەها خوا هەقی ئەم میللەتەتان لێ ئەسێنێت کە دەموو جاوی گەورە دزەکەتا وەر گەڕاوەو لە ڕووتان نایێت پیشانی خەلکی بدەن .....ئایا ئەوە تۆڵەیی خوای گەورە نیــــــــــــە.؟ بۆ ئاقڵ نابنو ئەو هەموو ماڵوو موڵکە دزراوەتان ناهێننەوە تەسلیمێ دەوڵەتی بکەنەوە.
.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە