بەهاتنى د,بەرهەم هیواو ئاواتەكانما كۆتایى هات

Monday, 19/07/2010, 12:00

1710 بینراوە


  
داواى لێبووردت لە خوێنەران دەكەم ئەگەر كەمو كورى لەشێوەى نووسینەكەم هەبوو چونكە من نووسەر نیم بەناچارى هەولم دا بنووسم. 

زۆرێك لە خەلكانى یەكێتى و زۆرێكیش لە خەلكى بیلایەنى شارى هەولێر چاوەریى ئەو رۆژەیان دەكرد كەوا گۆرانگارى بكرێت لەسەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران تاوەكو ئەو ناعەدالەتیەى كە لە لایەن دەسەلاتى پارتى پیادە دەكرێت كەم بكرێتەوە هەرەوها پێشلكردنى مافەكانى مرۆڤ كەمێك كەم بكرێتەوە چونكە لە هەركون و كەلەبەرێكى سنوورى ژێردەسەلاتى پارتى دەسەلاتەكان دابەش كرابوون بەسەر دەزگاكانى حزبى بەپال پشتى دەزگاكانى ئاسایش ,ئەگەر سەیرى دەزگاكانى بەناو حكومى بكەین دەبینین وەك دەزگایەكى حزبى هەلسوكەوت دەكە بەرامبەر بەهاولاتیان هەركێشەیەكیش بۆ هەرهاولاتیەك دوورست بوبێت ئەگەر پالپشتى حزبى نەبووبێت ئەوا كارەكانى ئالوز بووە , وەهەرەها ئەگەر سەیرى هەموو بەرێوەبەرەكان سنوورى ئیدارەى پارتى بكەین هیچیان لەسەر بنەماى لێهاتووى دانەنراون بەلكو لەرێگاى حزب دەست نیشان كراوە بۆنموونە بەرێوەبەرى(شارەوانى شەش) كەبەئەنوەر بارزانى ناسراوە كەچى بارزانى نیە دەرچووى هندسەیە بەشى میكانیك ئەمەش دوورە لە كارى شارەوانى, لەبنكەى تەندورستى دەرچووى 0ئامادەیى كارەبا كراوە بە بەرێوەبەرى بنكەى تەندورستى (ن ) سەرەراى زۆر شتى تر كەتاكو ئێستا تەنانەت (موختار) وەك دەزگاى پاراستن دانراوە هەركەسێك كەپارتى نەبێت هەست بەجیاوازیە دەكات كەچى پاش چاوەروانیەكى زۆر بۆوەرگرتنى پۆست سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى كوردستان كەچاوەرێى گۆرانكاری دەكرا بەتایبەتى لەرووى ئیدارى چونكە ئاسان نیە هەركەسێك بێت بتوانێت دەسەلاتەكانى پارتى بگۆرێ كە ئەمە وەك خەونێك وایە ,كەچى پاش هاتنى دكتور بەرهەم ئەوخەونانەمان نەهاتە دى تەنانەنت هیوایەكانیشمان نەما بەوەى جارێكى تر بتوانین ململانەى دەسەلاتى پارتى بكەین نموونەش زۆرە تاكو ئێستا بەرهەم نەیتوانیوە حیمایەكانى ئەنجومەنى وەزیان بگۆریت وەیا لەسەر كوشتنى (سەردەشت عوسمان)ووشەیەكیش بدركێنى بەراستى پێش هاتنى بەرهەم وامان دەزانى بەهاتنى بەلایەنى كەم هەندێك لەوسەقافەتەى كەلەئەمەریكا فبَرى بووە دەیگۆزێتەوە بۆ كوردستان كەچى بۆئەوەى لەرێگاى گۆركارى ئیدارى دەسەلاتەكانى پارتى كەم بكاتەوە ئەمە رووى نەدا ئەگەر بەرهەم رۆژێك دابێت سەردانى دائیرەى نفوس بكات یان سەردانى زەریبەى هەولێر یان هەردائیرەیەكى تر شارى هەولێر بكات وەسەیرى سەر مێزى هەربەریوەبەریك بكات دەبینین وێنەكانى بنەمالە لەسەر مێزەكانى بەرێوەبەرەكان ریز كراون (خوالێخۆش بوومەلا و مەسعود و تێچیر ئیدریس)هەریەكەو بەچەند دیمەنى جیاواز یەكێ بەدانیشتن یەكى بە جلى بارزانى یەكێ بە چاكەت وپاتۆل ,
سەرەراى ئەمانەش لەزۆربەى دائیرەكان وێنەیەكى مەسعود بارزانى كەوا كەپۆلیس دەیپشكنى كە گوایە یاسا لەسەرووى هەموو كەسەێكەوەیە لێرەدا پرسیاریكم لا دوورست بوو بۆ سەرۆكى هەرێم ئەرێً سەرۆكى هەریم بە چ یاسایەك هاوینە هەوارى سەرى رەشت داگیر كرد .
ئەوەى من مەبەستم بێت یەكێتى نیشتمانى خوێنى زۆرى رشت ئەوەى بۆ ئەوەى جارێكى تر گەلى كورد توشى چەوساندنەوە نەبێتەوە لەلایەن بنەمالەى بارزانى مافەكانى گەل بگەرێتەوە پاش ئەم هەموو ململانەیە سەركەوتوو نەبوو. بەلام ئەوەى زیاتر هاوكار بوو بۆ ئەوەى جارێكى تر یەكێتى ئەوزاتەى نەبێت كەوا بلێتە پارتى لەبەرى چاوت دووبرۆیە ئەویش ئەو دكتۆر ابەرهەمەیە كەپێمان وابوو فریشتەیە خوا لەئاسمان دایبەزاندووە بۆ یەكێتى , تەنانەت بەقەدەر موختاریمیش دەسەلاتى نیە بەلكو بۆتە گالتەجارى پاسەوانەكانى ئەنجومەنى وەزیران كەئەوان بە تەنها بەئیحازى نیچیرڤان بارزانى ئەركەكانیان جێبەجى دەكەن ولەوەش سەیر تر ئەوەیە ئەگەر پارتیەكان دەستى نەگرن بۆشوێنەكانى ئەو بۆى دەروات بزر دەبێت چونكە تەنها كەسێكى هەولێرى نیە لەبازنەى د ,بەرهەم كەشارەزاى هەولێربێ بێجگە لە چەند كەسێكى هەولێرى كە هەولێر شارەزانین , بۆیە دەلێم خۆزگە بەنێچیروان چونكە ئەوكات ئاواتەكانما یان گیانى ململانەمان تارادەیەك هێزى تێدا بوو. 
 
پێشمەرگەیەكى دێرینى یەكێتى یشتمانى كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە