ژنە نیگار كێشەكەى پەرلەمان بناسە!

Wednesday, 10/03/2010, 12:00

1498 بینراوە


(سۆزانى خاڵە شەهاب) كچى شەهیدى سەركردە و دامەزرێنەرى كۆمەڵەى رەنجدەرانى كوردستانە، سەرۆكى لیستى كوردستانى، لیستى دەسەڵاتە لە پەرلەمانى كوردستان. جێ ى خۆیەتى بپرسین بۆچى لیستى دەسەڵات كە پارتى و یەكێتى بەڕێوەى دەبەن، ئەوەندە ڕقى لە فراكسیۆنى (گۆڕان)ە لە پەرلەمانى كوردستان؟؟ ئەو راستى یە لە ئەنجامى ناكۆكى و جیاوازى هەڵوێست و بۆچوونى فراكسیۆنى گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن لە لایەك و هەڵوێستى فراكسیۆنى كوردستانى(دەسەڵات) زۆر ئاشكرا و زەق بوو لە كاتى باسكردن و گفتگۆ بوو لەسەر (بوجەى هەرێم).

ئەوەى من بیزانم دوو هۆكار هەیە بۆ ئەم هیستریایەى كە سۆزانى تووشى بووە:

1- زۆربەى سەركردەكانى بزوتنەوەى گۆڕان و جەماوەرەكەى لە ناو یەكێتى نیشتیمانى داكاریان كردووە ئێستاش جیابونەتەوە، ئەمەش بۆتە هۆى ئەوەى كە یەكێتى زۆر بێ هێز و بێ دەسەڵات بكات بە تایبەتى لە سلیمانى، كە یەكێتى و سەركردەكانى تەنها ئەو ناوچەیەیان بەدەستەوە بوو، چونكە هەولێر و دهۆك موڵكى ماڵى بارزانى یە،ئەوان واتا بنەماڵەى تاڵەبانى و دارودەستە بێ مروەت و نمەك حەرامەكەى بەرامبەر جەماوەرى یەكێتى بە تایبەت و كوردستان بەگشتى ناتوانن هیچ دەسەڵاتێكیان هەبێت.

دیارە (سۆزانى) بە خەم خۆرى یەكێتى و درێژەپێدەرى رێبازى (شەهید خاڵە شەهاب)ى باوكى دەزانێت، بۆیە بە تێگەیشتنى ئەو بزوتنەوەى گۆڕان دوژمن و ناحەزى یەكێتى و رێبازەكەیەتى بەڵام سۆزانى خۆى لەوە گێل دەكات یان تێناگات كە خاڵە شەهابى سەركردە فەلسەفە و ئاید ۆلۆژیا سیاسیەكەى بریتى بوو لە (كاركردن بۆ بەدیهێنانى یەكسانى و نەهێشتنى جیاوازى چینایەتى و مسۆگەركردنى دادوەرى كۆمەڵایەتى) واتە نەهێشتنى ستەمى چینایەتى و نەتەوایەتى، كە ئێستا بزوتنەوەى گۆڕان خەباتى بۆ دەكات و هەوڵى نەهێشتنى ئەو قورخ كارى و دزین و تاڵان كردنى سامان و بوجەى كوردستان دەدات لە لایەن هەردوو بنەماڵەى دەسەڵاتدارى كوردستان، كەواتە (سۆزانى) ئێستا دژى فەلسەفە و دید و بۆچوونەكانى باوكى خوالێخۆشبوویەتى، دیارە ئەگەر خاڵە شەهاب و دەیان سەركردەى ترى دڵسۆزى وەك ئەو شەهیدە بمایەن ئەوا ئێستا ئەو دزوجەردە وعەێابانە نەدەبوونە دەسەڵاتدار لە كوردستان (كوردەوارى راستى وتووە:(جێگاى شێرە رێوى لێى دەكا گێرە).

2- هۆكارى دووەمى رقى ڕەشى سۆزانى لە بزوتنەوەى گۆڕان لە پەیامنێرەكان و دەزگاى راگەیاندنى ( KNN) كە لە كۆبوونەوەكانى پێشووى پەرلەمان كە پەرلەمان لە گەرمەى گفتوگۆكردن بوو لە ناو هۆڵى پەرلەمان سۆزانى زەوق و ئیلهامى هونەر و نیگاركێشانى بۆ هاتبوو وێنەى كچێكى زۆر جوانى كردبوو، هەر ئەو كاتە پەیامنێرەكان و كامیرەمانەكانى (KNN) ئەو دیمەنەیان گرتبوو، كە بۆ ئەوجێگاى شەرمەزارى بوو ، مرۆڤ یەك شت بۆ خوا بڵێ سۆزانى لە زۆر ئەندام پەرلەمانەكان چالاكتر بوو چونكە ئەو نیگار دەكێشێت و هەندێ لە پەرلەمانتاران خەوتبوون لە ناو هۆڵ پەرلەمان دیارە وایان هەست كردووە كە لە ئوتێلى (ێحە النوم)دان نەك لە هۆڵى پەرلەمان، بەڕاستى پەرلەمانى پێشوو لە هەموو دەورەكانیدا وەكو ئەنجومەنى نیشتیمان سەردەمى بەعس و ێدام وابوو، پەرلەمان تارەكان وەكو بتەكانى كەعبەبوون كە ئیبراهیم خەلیل (د.خ) هەمووى تێكشكاندن، بەڵام بتەكانى پەرلەمانى كوردستان بە دەستى كاك نەوشیروان و بزوتنەوەى گۆڕان وئۆپزسیۆن و جەماوەرى زوڵم لێكراو و ستەم دیدەى كوردستان تێكشكان.

بۆیە لە بەر ئاسوودەیى و ئارامى روحى باوكى داوا لە سۆزانى خاڵە شەهاب دەكەم چیتر نەبێتە كەوا سورى بەردەم لەشكرى گەندەڵ و دز و تاوانبارەكانى كوردستان كە خۆى لە هەردوو بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى دەنوێنێ، كە دەیانەوێ كوردستان بگەڕێتەوە سەدەكانى ناوەراست هەموو خەڵكى كوردستان بكەن بە عەبد و كۆیلە و خزمەتكارى خۆیان و ماڵ و منداڵەكانیان، ئەمەش خەیاڵ پڵاوی یە، چونكە گۆڕان دەستى پێكرد هیچ هێز و دەسەڵا ت و دراو و درۆیەك ناتوانێ پێشى پێ بگرێت.

سۆزانى دڵنیابە ئەگەر خاڵە شەهاب زیندووبێتەوە و تەماشاى كچە نیگاركێشەكەى بكات لە موناقەشەى بوجەى هەرێم، بڕوا ناكا كە ئەو كچى خۆیەتى دژى بەرژەوەندیەكانى كرێكاران و هەژاران دەنگ دەدات، پێم وایە سووكترین سزا و بڕیارێك كە بیدا بەرامبەرت ئەگەر حاشات لێ نەكا ئەوا پێت دەڵێ : كچى خۆم باچیتر بە هۆى تۆوە ئازار نەچێژم بڕۆ لە باخچەیەكى ساوایان منداڵان فێرى نیگاركێشان بكە .

ئایا دەزانى بۆ سەرۆكەكەت رێى پێداى و كردووى بە سەرۆكى لیستەكەیان لە پەرلەمان؟ چونكە لە تۆ بێ چاو و ڕووبێ شەرمترى دەست ناكەوێ كە بەرگرى لە دزى و گوندەڵیەكانیان بكات كە ئامادەى جێ بەجێ كردنى هەموو بەڵێ و هەموو ئارەزوو و داواكاریەكانیان بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە