گێرە شوێنان دیارن ,ئەگەر خەڵكى هەولێر بوێرن دەرى ببڕن..

Monday, 28/02/2011, 12:00

1399 بینراوە


ئیمشه‌و كاتژمێر 8شەو لەسەر شەقامى 60 مەترى شارى هەولێر، بەر دەم فلكەى ئیسكان چەند ئۆتۆمبێلێكى كە لافیتەى پارتى یان هەلواسى بوو، تێدا دروشمى پارتى و بارزانیان دەگوت، كەزیاتر لە 10ئۆتۆمبێل دەبوون، خەریك بوو ڕێڕەوى شەقامەكە تێك بدەن یەكێك لە پۆلیسى هاتوچۆ داواى لێكردن ڕێرەوى خۆیان تێك نەدەن كەچى ئەوان لەجیاتى ئەوەى بەگوێى پۆلیسەكە بكەن لەئۆتۆمبێل هاتنە خوارەوە، بەهەر هەمویان لە پۆلیسە بەستەزمانەكەیاندا.
دواتر ملازمى پۆلیسى هاتوچۆى ئەو شوێنە هات، ئەویش هەندێك قسەى كرد، بەهەموویان لەویشاندا بروا بكەن پۆلیسە بەستەزمانەكە یەك بەخۆى هاوارى دەكرد، مرۆڤ جەگى بۆى دەسووتا ئەمەیە لایەنگرانى پارتى و بارزانى.
دواتر بەهەر جۆرێك بێت خەڵك بەهاناى پۆلیسەكەو ملازمى پۆلیسى هاتوچۆكە چوو ئەگەرنا بڕوابكەن لەوێ دەیانكوشتن، دواتر ملازمى پۆلیسەكە زۆر هەوڵیدا یەكێك لەئۆتۆمبێلەكەیان بگرێت ئەویش ئۆتۆمبێلێكى نیسان پیكاب بوو، بەڵام ئەوەندەیان هەڕەشە لەملازمەكە دەكرد هەر دەیان ویست دووبارە لێیا نبدەنەوە، من لەوكاتە لەوێ ڕۆیشتم ، هاورێیەكم پێى وتم گوتى "نیسانەكەشیان بردەوە ئینجا ڕۆیشتن".
خەڵكى بەشەڕەفى شارى هەولێر ئەوەیە گێرە شێوێن لایەنگرانى پارتى یان خەڵكى ئاسایی. ئەگەر خەڵكێكى ئاساییى بوایە بروا بكەن هەرچى پاراستن و ئاسایش و پۆلیسى ناوچەكەیە لەهاوڵاتیەكەیان دەدا هەرلەوێش دەیانكوشت بەس لایەنگرانى پارتى لەهەولێر خۆیان بەعەسابە و شه‌لاتی دادەنێن...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە