پاساوەكانى تالەبانى لەپیناوچیە؟

Sunday, 05/08/2012, 12:00

1192 بینراوە






من هەر لە سەرەتاى سالى 1990 ەوە گەیشتمە بریاریكى یەكلایى كە ئەگەر جەلال لە سەركردایەتى یەكیتى لانەبریت ئەوا یەكیتى بەتایبەتى و كورد بە گشتى بەرەو چارەنووسیكى ترسناكى نادیاردا دەروات,تاقیكردنەوەى چەند سالەى رابردوو وابزانم قسەكانم پشت راست ئەكەنەوە,با ئیستا بابچینە سەر پاساوەكانى ئەم كابرا خەلەفاوە كە لە وەتەى هەیە ئەم میللەتە داماوەى پى گیل كردوە,سەیرەكە لە وە دایە ئیمە لە نیو كۆبوونەوەكانى جەلال دا نین بەلام دەرویشەكانى كە لە كۆبوونەوەكاندا دینە دەرەوە وەك تووتى قسەكانى ئەم خەلەفاوە بەگویماندا دەخویننەوە,جەلال لە ماوەى 20 سالى رابردودا بە 3جۆر ئەم كوردەى گیل كردووە, یەكەمیان-حكومەتەكەمان ساوایە-پاش ئەوەى ئەم قسەیە چیتر بەهاى نەما لە نیو خەلكدا و نارەزاییەكانیش گەیشتنە ئاستیكى مەترسیدار قەوانەكەى گۆرى بۆ(دووەم-ئەزموونەكەمان لەمەترسی دایە),من نازانم ئەم مەترسیە لە چیەوە سەرچاوەى گرتووە؟سەدام,بەغدا,ئیران,توركیا؟ئەگەر سەدام بیت ئەوا مردوو نەما بەلام هەتا مرد خۆت و مەسعودى برا بچوكت خزمەتكارى بوون,ئەگەر بەغدا بووبیت ئەمە هەر باس ناكریت ئیوە ئیستا لەویدا سەرۆكى وولاتن,ئیران و توركیش كە هاتن بۆ لاتان بەس ئەوەندەى ماوە سەمایان بۆ بكەن,ئیتر نازانم ئەم مەترسیە لە كویە,پاش ئەوەى ئەم قسە قۆرانەش پاساویان نەماقەوانەكە گۆرا بۆ(سییەم-لەبەر خاترى بەرژەوەندى كورد)!باشە توو ئەو كوردستانەى كە هەركاتیك شەریك یا مەترسیەكى لىسەر بووبیت جەنابت وەك بەرزەكى بانان بە بیانووى جۆراوجۆر تیتتەقاندووە ئیتر بەرژەوەندیەكە لەكویە؟كاتیك لیت دەپرسن ئەى ئەوە چەند سالە لە بەغدا دەلەوەریت بۆ هیچت نەكردووە بەلكو خەونەكانى كوردیشت كردووە بە خەونى شاعیران ,دەلییت من نابیت هیچ بكەم چونكە من سەرۆكم و دەبیت بى لایەن بم!باشە كەى دیتەوەو دیفاعیكمان لیبكەیت؟خۆ ئەگەر ئامۆزاى عیزرائیلیش بیت دوو سالی تر ناژیت,ئینجا با بیینە سەر تەسلیمكردنى یەكیتى بە پارتى لە پیناو كورسیەكەت بە بیانووى لەبەر بەرژەوەندى كورد دا,ئەگەر وا نیە ئەى ئەوە هەولیرت تەسلیمیان نەكردووە و هەر كاتیك ئەقلیان نەیبریت نایەلن لە بازگەى دیگەلە داخیل بن؟وە ئەوانەى بەرژەوەندى كوردیشت داوەتە دەستیان فەرموو ئەمە ووتە بەنرخەكانیانە بۆ بەرژەوەندى كورد:
1-مەلا مستەفا: سۆرەى(هین)
2-ئیدریس بارزانى:ئیمە ئەگەر شۆرشیشمان پینەكریت شۆرشمان پی تیكدەدریت
3-نیچیر (پاش ئەوەى كۆسرەت رەسول دەچیتە لاى لە هەریر بۆ راگرتنى شەر كە لە چایخانەیەكدا دانیشتووە وە كۆسرەت پی ى دەلیت با شتیك بكەین و نەهیلین ئەم شەرە هەلبگیرسیت لەبەر بەرژەوەندى كوردا ئەمە وەلامەكەى نیچیر دەبیت) بەرژەوەندى كورد و ئەم قۆندەرەیەى لەپیمدایە لاى من فەرقى نیە!ئەم قسانە كۆسرەت خۆى لە هۆلى پەرلەمان گیرایەوە لە تیفیەكانیش پیشكەش كران
3-مەسعود:ئیمە بە خوین هاتووین و بە خوین دەروین,ئیمە 1000 فیدائیمان هەیە,31 ى ئاب
لە كۆتایدا من دەمەویت پیت بلیم كە ئەم قسە قۆروحەلەق و بەلەقانەت هیچ باویان نەماوە هەمووشى بۆ بەردەوامى دانە بە سیاسەتە سەقەت و گەندەلەكەت و كورسیەكەت وە بە نەمانى تۆ و مەسعود و ئەمسالتان كیشەى كورد بەرەو چارەسەرى دەروات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە