زانكۆ كانی هەرێم سەرچاوەی جەهالەت و مل كەچین

Tuesday, 20/07/2010, 12:00

1460 بینراوە




لەپاشی ڕاپەرینەوە یەكێتی و پارتی سووكایەتی یان بە هەموو پیرۆزی یەكانی كۆمەڵگە كردووە و لە هەموو شیان گرنگتر كە بەشی شێری لە سووكایەتی یەكاندا بەركەوتووبێت زانكۆكان بوون، زانكۆ هەرلەسەرەتای ڕاپەڕینەوە لە بری ئەوەی سەرچاوەی زانست و ڕۆشنبیری و هۆكاری گەشەسەندن و پێش خستنی كۆمەڵگەبێت بوو بە شوێنی یەكلایی كردنەوەی پێشبركێ و كێشمەكێشی حیزبی و بوو بە مینبەری حیزبایەتی ئیتر هەرلەوكاتەوە خوێندن و زانست لەم ووڵاتەدا هیچ بایەخێكی نەما ، هێدی هێدی لەگەڵ ئاڵۆز بوونی گرژی یەكانی نێوان یەكێتی و پارتیدا زانكۆكانی هەرێم سووك و ریسواتر دەكران تاكو لە ساڵی 1996 بەدوا زانكۆ بووە شوێنی پێگەیاندنی كۆمەڵێك بەناو مامۆستای زانكۆ كە زۆربەیان كادری هیچ نەزان و گوێڕایەڵی حیزبی بوون و بەتاڵن لە زانست و مەعریفەت ،گەرچی لە كۆمەڵگەكانی تردا ئەم زانكۆیە داینەمۆی هەڵسووڕاندنی كردەی گەشەسەندنە كەچی لە كوردوستانەكەی ئێمەدا یەكێكە لە هۆكارەكانی جەهالەت و هیچ نەزانی ، چوونكە زانكۆ وەكو هەموو شتەكانی تر لە موڵكی كۆمەڵگە دەرچووە و بووە بە موڵكی حیزبەكانی دەسەڵات ، لەسەرچاوەی داهێنانەوە بووە بە سەرچاوەی تیرۆرۆ مل شكاندنەكانی دەزگا سیخوڕی یەكانی [(پاراستن و زانیاری)]،زۆرن ئەو بەناو مامۆستایانەی زانكۆكانمان كەسخوڕی دەزگا مل شكێنەرەكانن و كاڵ و كرچ و نەخوێندەوارن ، هەر ئەمەش هۆكاری بێ دەنگ بوونی زانكۆی سەللاحەددین بوو لەو سووكایەتی یە گەورەیەی سەرۆكی هەرێم پێ ی كرد لە ڕفاندن و شەهید كردنی [سەرۆ زەردەشت] دا ،سیخورەكانی پارتی كە بەشێك لەمامۆستایانی ئەم زانكۆیە پێك دەهێنن ، هەرچەندە ئەم مامۆستایانە بە شێكن لە دەزگا داپڵۆسێنەرەكەی پاراستن بەڵام خۆیشیان باش دەزانن گەر سەرۆكی هەرێم و حیزبەكەی نەبێت (ڕێزم هەیە بۆ پیشەی شوانی) لەبەر جەهالەتیان كەس نایان كات بەشوان بۆیە جورئەتیان نەبوو سادەترین هەڵوێست بنووێنن ،ئەمانە نەك هەر خاڵین لە عیلم و مەعریفەت بەڵكو خاڵین لە هەموو هەست و سۆزێكی مرۆڤانە كۆمەڵە كەسانێكی خۆ پەرستی خۆپارێز و عەبدو موتیعی سەرۆكە نەخوێندەوار و جاهیلە دەست خوێناوی یەكەیانن ، هەڵبەتە من مەبەستم سەرجەم مامۆستایانی زانكۆی ناو براونی یە و مامۆستای زۆر بە هەڵوێست و بە تواناش لە ناو ئەم زانكۆیەدا هەیە ، بەڵام بەداخەوە لەپەنجەكانی دەست تێپەڕناكەن ، چونكە زۆرینەیان خاوەنی بڕوانامەی تەمەلوق و مەحسوبیەت و جاسوسی كردنن نەك بڕوانامەی زانستی ، جا توو خودا كۆمەڵگەیەك خەڵكی لەم جۆرە پێشڕەو و رێنیشاندەری بن چاوەروانی چی لێ بكرێت وەی قوڕبەسەر نەوەكانی داهاتوومان ، مامۆستایانی زانكۆ دڵسۆزی پیرۆزی پیشەكەیان نەبن و لە غەمی سووكایەتی كردن بەپیرۆزی زانكۆكەیان نەبن ئەبێ كێ غەمی ئەم ووڵاتە بگرێتەئەستۆ ، بۆیە ووڵاتەكەمان گەیشت بەم حاڵە بە خوا پێشینان ڕاستی یان گووتووە (سەرقافڵەی كاروانی ......بێت،كاروانی یان دەبێت گورگ بیخوات یان لەقوڕدا بچەقێت)، بۆیە ئێمە ساڵانێكە لە قوڕدا چەقیوین جووڵە ناكەین ،هەروەك گورگەكانی دەسەڵات سەریان تێكردووین و چۆنیان بوێت وا نۆشمان دەكەن ، ئەوەی جێ ی داخە لەم ووڵاتەدا كارێك بەزانست كراوە هەرچی جوانی وپیرۆزی هەیە لەدەستی داوە ، سەرچاوەكانی مەعریفەت بوونەتەمۆڵگەی جەهالەت ،تەماشاكەن لەبری ئەوەی توێژی پێشڕەوی كۆمەڵگە(مامۆستایانی زانكۆ) خوڵقێنەری هەڵوێستی نیشتیمانی بن ڕێبەری كۆی كۆمەڵگەبن مل كەچ وكۆیلەی دەسەڵات و بینەری بێ دەسەڵاتی داماوی یەكانی كۆمەڵگەن ئەوەتا ماوەی چەند مانگێكە سنوورەكانی هەرێم لەژێر هەرەشەی بۆردوومانی ئێران و هێرشەكانی توركیادان ،دەستمان لەسەرۆك شتووە لەبەلاغەكانی دا بە ئاشكرا دیارە دووبارە خیانەتی لێكردووین و دەست خۆشی لە دوژمنان دەكات ،كەچی زانكۆكانمان سادەترین هەڵوێستیان نە نوواند ....دیارە نایانەوێت سەرۆك دڵی لێ یان بڕەنجێت ،نایانەوێت خیانەتەكانی سەر نەگرێت ،ئەی ئافەرین پێشڕەوانی گەشەپێدانی كۆمەڵگە ، وەی خاكت بەسەر گەلەكەم ، هەناسەت سارد ئەی نیشتیمان ...........!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە