بە‌كێشە‌ كردنی گێڕانە‌وە‌ لە‌ ڕۆمانی (ئاوێنە‌ی بوركانی ژە‌نە‌ڕال) دا

Saturday, 20/08/2011, 12:00

3354 بینراوە






(3)

بە‌كێشە‌ كردنی گێڕانە‌وە‌ لە‌ ڕۆمانی (ئاوێنە‌ی بوركانی ژە‌نە‌ڕال) دا :
نوسینی: رێبازمحمد جزا

خوێندنە‌وە‌ی ڕۆمانی (ئاوێنە‌ی بوركانی ژە‌نە‌ڕال) ، كە نوسینی (م.  سەڵاح جلال)ە‌ و بە‌رهە‌می سالی (2011)یە‌ و لە‌سە‌ر ئە‌ركی خۆی چاپ و بڵاوی كردۆتە‌وە‌.
لە‌ سە‌رە‌تاوە‌ كە رۆمانی (ئاوێنە‌ی بوركانی ژە‌نە‌ڕاڵ) مان بە‌كێشە‌ كرد ، بۆ ئە‌وە‌ بوو گرنگی و نرخی نوسینی نوسە‌ر و خوێندنە‌وە‌ی خوێنە‌ر بە‌دیار بخە‌ین لە‌ هە‌نووكەدا و لە‌م بە‌شە‌دا كە تە‌واوكەری هە‌مان بە‌شە‌كانی پیشووە‌ (گێڕانە‌وە‌) بە‌ كێشە‌ دە‌كەین ، بە‌ جۆرێك كە بتوانین سە‌ربە‌خۆیی دە‌قە‌كە بپارێزین وە‌كو (بابە‌ك ئە‌حمە‌دی) لە‌و بارە‌یە‌وە‌ دەڵێت :
(خوێندنە‌وە‌ لەهە‌مبە‌ر سە‌ربە‌خۆیی دە‌ق وە‌فادارە)‌.
و ئە‌دە‌بیاتیش بە‌گشتی فرە‌ جۆر و شێوازە‌ هە‌روە‌كو (ڕۆلان بارت) دەڵێت :
ئە‌دە‌بیات شتێك نیە‌ جگە‌ لە‌ شێواز و شیوازی ئە‌دە‌بیاتیش بریتیە‌ لە‌ ئامانجی ئە‌دە‌بیات (1) .
ئە‌م ڕۆمانە‌ش (ئاوێنە‌ی بوركانی ژە‌نە‌ڕاڵ) كە (كاك سەڵاح جلال) نوسیویە‌تی وە‌كو شێوازێكی نوسینی ئە‌دە‌بی خودی ئامانجە‌كەیە‌و لێرە‌دا بە‌ كێشە‌ی دە‌كەین .
(مارسل پروست) دەڵێت :
(ژینی ڕاستە‌قینە‌ ژیانێكە لە‌ ئە‌نجامدا دوبارە دە‌یدۆزینە‌وە‌ ، دیار و ئاشكرایە‌ تە‌نیا فۆڕمی ژیان كە لە‌ڕاستیدا بە‌ ئاكام ئەگات ئە‌دە‌بیاتە‌) (2) هە‌ر لە‌بە‌ر ئە‌وە‌یە‌ كە لە‌و كاتە‌وە‌ تا ئە‌مڕۆ ڕۆمان ویستویە‌تی زۆرترین ڕادە‌ ، بەهرە‌ ، لە‌ ئە‌فسون و ئە‌و ڕاكێشانە‌ بونیادیە‌ وە‌رگرێت كە گێڕانە‌وە‌ی چیرۆكی هە‌یە‌تی (3) ،
جیهانی ڕۆمان > جیهانی مۆدێڕن ، وە‌كو سیستمێكی بەهای عورفی و بڕیار گە‌لێك وە‌سف دە‌كرێت كە هە‌موویان سە‌خت و بە‌شت بوونە‌ (4)
كەواتە‌ ڕابردووی (گێڕانە‌وە‌)بە‌قە‌دە‌ر ڕابردووی كاتە‌ ، تە‌نانە‌ت گێڕانە‌وە‌ی نوسراویش مێژوویە‌كی زۆر درێژی هە‌یە‌ . بەلام ڕۆمان شێوازێكی تایبە‌تە‌ لە‌ (گێڕانە‌وە‌) ، كە هە‌مان داهێنانی چیرۆكی درێژ و پەخشان ئامێزە‌ بە‌ پشت بە‌ستن بە‌ ڕیالیزم و بە‌رهە‌می ئە‌زموون و خە‌یاڵە نوێیە‌كانی تاكە كەس (5).
ئە‌وانەی‌ هاوڕان لە‌گە‌ڵ مێژووگە‌رایی وادە‌ڕوانن لە‌ مێژووی ڕۆمان كە پەیوە‌ستن و پەیوە‌ندیان ئە‌ندامیە‌ . وە‌ ئە‌و وێنە‌یە‌ی كە لە‌ڕۆماندا ، بۆ نمونە‌ بالزاك هە‌یە‌تی، بەلام ڕۆمانی تازە‌ وە‌لە‌گە‌ڵیدا ڕە‌خنە‌ی نوێ ، ئە‌و كارنامە‌یە‌ ڕە‌تدە‌كاتە‌وە‌ كە ئە‌و پەیوە‌ست بوونە‌ مێژووی بێت(6) .دە‌رچون لە‌ بە‌رگی مێژوو ، یاخی بوون لە‌ زە‌مە‌ن ، لە‌ كاتێكدا كەلە‌سلوكی زیاد ناكات لە‌ نوسینی مێژوودا ، بەلام بە‌ شێوە‌یە‌كی تر (7).
ڕۆمان لە‌م چاخە‌ماندا ، ئە‌و پە‌خشان‌ هونە‌ریە‌یە‌ بە‌مانا بە‌رزە‌كەی ، كە زمانی ڕۆمانی پەخشانی یە‌ (8).
و ڕۆمان جیهانیكی تووند و ئاڵۆزە‌ ، كۆتایی ئاوێتە‌ كردنە‌ ، چونە‌ ناو شێوازە‌ ، كە ڕە‌گە‌زی گێڕانە‌وە‌ی پەخشانی یە‌ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی منداڵی داستانە‌ (9).
ڕۆڵان بارت (R. barthes) ، لە‌ هە‌ندێك لە‌ نوسینە‌كا‌نی دا دە‌ربارە‌ی ڕۆمان دەڵێت :
(شایانی گونجاندنە‌ لە‌گە‌ڵ كۆمە‌ڵگادا) (10) ،
ڕۆمان سە‌ركەشە‌، شۆڕشێكی سە‌ركەشانە‌یە‌ بە‌سە‌ر لاسایی كردنە‌وە‌ی ڕۆمانی ناسراودا، یاخود ڕێساكانی ڕۆمانی لاسایگە‌ری (11) .
میشال زیرافا (M. zeraffa) وای ڕوانیوە‌ كە ڕۆمان سە‌رە‌تا لە‌ ئاستی یە‌كەمدا دە‌ربڕینە‌ لە‌ ڕە‌گە‌زی گێڕانە‌وە‌ی پەخشانی، لە‌ ئاستی دووە‌مدا حیكایە‌تیكی خە‌یاڵی یە‌ (12) ،
بۆمان دە‌ردە‌كەوێت یە‌كێك لە‌ڕە‌گە‌زە‌ گرنگە‌كانی ڕۆمان (گێڕانە‌وە‌یە‌) و ئە‌ویش لە‌ ڕێگە‌ی (خە‌یاڵ و تە‌كنیكەوە‌) وە‌ دە‌ستە‌بە‌ر دە‌بێت لە‌ كارێكی نوێ و شایستە‌دا ، تێ دە‌گە‌ین بە‌بێ ئە‌وە‌ی بە‌ كێشە‌ تە‌ماشای بكەین هە‌ڵەیە‌كی گە‌ورە‌یە‌، بە‌ خێڕا و ڕاگوزە‌ر بە‌سە‌ریدا تێ پەڕین.
ئە‌دەبی گێڕانە‌وە‌ ئە‌وە‌یە‌ كە لە‌ ڕوانگە‌ی (ئە‌فڵاتون‌)ە‌وە‌ ڕە‌گە‌زێكی تێكەڵ و لە‌ ڕوانگە‌ی (ئە‌رستۆ)شە‌وە‌ ڕە‌گە‌زێكی دابراو و تە‌واوە‌(13). دەتوانین بەوەی كەئەفلاتون (لە‌ كۆماردا) بۆی جێهێشتووین ، ئە‌و جیاكاریە‌ بكەین لە‌ نێوان (گێڕە‌وە‌ی پوخت و لاساییگە‌ردا) یان لە‌ نێوان خە‌یاڵگە‌و وێنە‌ گرتندا (14).
بە‌ گووتە‌ی (ژان پۆڵ سارتە‌ر) لە‌ كتێبی بابە‌تی خە‌یاڵیدا جیهانی خە‌یاڵی ئێمە‌ ، جیهانیكی ناڕاستە‌قینە‌یە‌ و هە‌ر وێنە‌یە‌كی خە‌یاڵی هە‌بوونی بە‌سراوە‌تە‌وە‌ بە‌ خە‌یاڵكەرە‌وە‌كەوە‌ (15)
گێڕانە‌وە‌ گە‌لێك مانای هە‌یە‌ وە‌كو (سعید یقگین) لە‌ وتارێكیدا لە‌ ژێڕ ناوی (نڤریات السرد و موچعها)دا باس لە‌وە‌ دە‌كات زاراوە‌كان لە‌ هە‌ر پسپۆڕیە‌كدابن ، جۆرێكن لە‌ بە‌دە‌ست هێنانی دە‌لالە‌تی تایبە‌ت بە‌و پسپۆریە‌ خۆی كەسایە‌تیە‌كە دیاری دە‌كات، وە‌ بە‌ بیروڕای فۆرمالیە‌كانی ڕووی ئە‌م تیۆریە‌ ، بانگە‌شە‌ی لە‌دایك بونی زانستێكی نوێی دە‌كرد بە‌ مانای(ئە‌دە‌بیە‌تی ئە‌دە‌ب) كە لە‌كارە‌كانی(فلادیمیربرۆب)دا دە‌ربارە‌ی گە‌یشتنە‌ (السردیات گێڕانە‌وە‌كان) وە‌كو (تۆدۆرۆف) خستیە‌ ڕوو ، بە‌كارهێنانی زاراوە‌ی ئە‌دەبی لە‌ شە‌ستە‌كانی سە‌دە‌ی بیستە‌مدا لە‌ ئە‌وروپا بە‌گشتی و فە‌رە‌نسا بە‌تایبە‌تی، بەفرە‌ سیمات و جیاوازیانە‌وە‌ بە‌كارهات وە‌كو هە‌مان شێوە‌ی سە‌دە‌ی (19) كە زانستە‌ مرۆڤایە‌تیە‌كانی وە‌كو (كۆمە‌ڵناس و زیندە‌وە‌رناس و دە‌رونناس و...) لە‌ زانستە‌ گشتیە‌كان جیابونە‌وە‌ تاكو لە‌ چاخە‌ دواكەوتوە‌كاندا دوبارە‌ بوەوە‌ .
پەیوە‌ندی زاراوە‌ی ئە‌دەبی بە‌ مە‌وداكانیە‌وە‌ لە‌ ڕە‌وانبێژی و زانستە‌كانی ترە‌وە‌ بە‌ تایبە‌تی (شیعر و دراما) كاریگە‌ری بەهێزی ئە‌زموونی (هونە‌ری شیعر)ی ئە‌رستۆی پیوە‌ دیارە‌.
گێڕانە‌وە‌ پاشكۆ و شوێنكەوتە‌ی شتێكی دیاری كراو نیە،‌ بە‌ڵكو پەیوە‌ستە‌ بە‌ سە‌رهە‌ڵدانی ڕۆمان لە‌ دواییە‌كانی سە‌دە‌ی (18) و پاشتر ڕاو بۆچونە‌ جۆراوجۆرە‌كان كە بڵاو بونە‌وە‌ وە‌ هە‌ریە‌كە لە‌ زاراوە‌كانی گێڕانە‌وە لە‌ شێوە‌ی بە‌كارهێنانی مانادا جیاوازی فرە‌یان هە‌یە‌و گونجاویشە‌ توێژە‌رە‌كە هە‌ر یە‌كەمیان یان هە‌موویان بە‌كاربێنێت وە‌ داهێنان پەیوە‌ستە‌ بە‌ مە‌عریفە‌ی گێڕانە‌وە‌وە‌ و مامە‌ڵەكردنی بە‌ جوانترین و وردترینە‌وە‌ بۆ وێنا كردن (16).
(جیراد پرێس) لە‌ كتێبی زاراوە‌ی گێڕانە‌وە‌دا بە‌م شێوە‌یە‌ پیناسە‌ی دە‌كات (گوتنێكە یان هە‌واڵێك) وە‌ك بە‌رهە‌مێنە‌ری كردە‌یە‌ك یان ئامانجێك كارو بونیاد و كردە‌ی بونیادی بۆ یە‌كێك یان زیاتر لە‌ ڕووداوێك یان ئە‌ندێشە‌یە‌ك (چیرۆك) ، لە‌لایە‌ن یە‌كێك یان زیاترە‌وە‌ (17).
یان گێڕانە‌وە بە‌ تێكچرژانی دە‌نگە‌ هە‌مە‌جۆرە‌كان و زیاتر لە‌ ەۆشیاریە‌ك و بیروڕایە‌ك سە‌بارە‌ت بە‌ جیهان دە‌ناسرێتە‌وە‌ (18). هە‌ربۆیە‌ كێشە‌كانی ناو ڕۆمانی(ئاوێنە‌ی بوركانی ژە‌نە‌ڕاڵ) دابە‌شكەمە سە‌ر چە‌ند ئاستێك و لە‌گرنگترینی ئە‌و كێشانە‌ لە‌ڕووی (گێڕانە‌وە‌وە‌) ؛
1/كێشە‌ی گێڕانە‌وە لە‌سە‌ر ئاستی ڕەهە‌ندی مێژوویی :
مێژوو كەرە‌سە‌یە‌كی گرنگ و پڕ بایە‌خی ئە‌م ڕۆمانە‌یە‌ و زۆربە‌ی ڕەهە‌ندە‌كانی تریش لێرە‌وە‌ سە‌رچاوە‌ دە‌گرن ، بە‌جۆرێك بێ تێگە‌یشتن لە‌م (ڕەهە‌ندە‌) ڕەهە‌ندە‌كانی تریش ئاڵۆز دە‌بن و درككردنیان زە‌حمە‌تێكی زۆری دە‌وێت ، ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی كە ئە‌م ڕۆمانە‌ هە‌ندێك جیاكاری گرنگی تیایە‌ كە بە‌تە‌واوی دایدە‌برێت لە‌ (مێژوو) ، من لێرە‌دا تە‌نها ڕەهە‌ندی مێژوویی دە‌خوێنمە‌وە‌ بۆ ئە‌مە‌ش ڕاو بۆچونی (تێۆری) چە‌ند بیریارێكم لە‌وبارە‌یە‌وە‌ وە‌كو نمونە‌ وە‌رگرتووە‌ لە‌وانە‌ :
* بۆچونی (فرانس بیكۆن) دە‌ربارە‌ی مێژوو گرنگی و بایە‌خی خۆی هە‌یە‌ چونكە بە‌ڕای ئە‌م بیڕیارە‌(مێژوو) لە‌ دوو بە‌ش پێكدێت :
ێ/ مێژووی سروشتی و ئە‌ویش پێكدێت لە‌ :
-وە‌سفكردنی دیاردە‌ ئاسمانی و زە‌مینیە‌كان .
- وە‌سفكردنی بارە‌ دە‌گمە‌نە‌كان ، كەڕە‌نگدانە‌وە‌ی ئە‌و هیزە‌ شاراوانە‌ی دوای بارە‌ بە‌رچاوە‌كان ئاشكرا بكات.
- وە‌سفكردنی پیشە‌سازیە‌كان ، چونكە ئە‌وانە‌ ئامرازە‌كانی مرۆڤن بۆ گۆڕینی سیماكانی سروشت.
ب/مێژووی شارستانیە‌تی ، پوختە‌ی مێژووی شارستانیە‌تی كەبیكۆن بانگە‌شە‌ی بریتیە‌ لە‌ تۆماركردنی كار و كاردانە‌وە‌ی نێوان مرۆڤ و سروشت ، كە بیكۆن بۆ سێ جۆر دابە‌شی دە‌كات ئە‌ویش :
-مێژووی ئاینی
-مێژووی داهێنە‌ری(بە‌رهە‌مداری)
-مێژووی ژیان و چالاكی كەسە‌كان (19).
بە‌ پێی بۆچونە‌كانی بیكۆن رۆمانی (ئاوێنە‌ی بوركانی ژە‌نە‌ڕاڵ) ڕەهە‌ندی مێژوویە‌كەی ڕەهە‌ندی (مێژووی شارستانیە‌تی)یە‌و بە‌م پێیە‌ش ئە‌ركی كرۆكی مێژوو بریتیە‌ لە‌یادخستنە‌وە‌و تۆماركردنی ڕابردوو بە‌ شێوە‌یە‌ك كە وێنە‌ی ڕوداوە‌كان بە‌ڕاستی و واقعی وە‌ربگیرێت (20) ،
تائێڕە‌ وە‌كو مێژوو یان وە‌رگرتنی مێژوو وە‌كو كەرە‌ستە‌ هیچ گومانیكی تیانیە‌ و پێم وابیت ئە‌م ڕۆمانە‌ لە‌وڕووە‌وە‌ سە‌ركەوتنی گە‌ورە‌ و باشی بە‌دە‌ستهێناوە‌ بە‌وە‌ی كە زۆر لە‌سە‌رچاوە‌ مێژووییە‌كانی بۆ نوسینی ئە‌م ڕۆمانە‌ بە‌كارهێناوە‌ بەلام لە‌وێدا گرفتە‌كە (ڕۆمان) بێت و ڕۆڵی تۆماركردن و نوسینە‌وە‌ی مێژوو ببینێت یاخود بیە‌وێ ڕۆڵێكی واببینێت! ئە‌مە‌ ئە‌و باسە‌یە‌ كەمن زۆر لام گرنگە‌ بیخە‌مە‌ ڕوو بە‌وە‌ی كە ئە‌م ڕۆمانە‌ (ئاوێنە‌ی بوركانی ژە‌نە‌ڕاڵ) دێت و (مێژوو) دە‌كاتە‌ كەرە‌ستە واتە‌ هە‌نگاوی یە‌كەم خامی خۆی لە‌و كەرە‌ستە‌یە‌ وە‌ردە‌گرێت و بە‌كێشە‌ی دە‌كات لە‌ڕێی (هونە‌ری نووسینە‌وە‌)‌ ، واتە‌ ئە‌م ڕۆمانە‌ نەبۆتە‌ تۆمارێكی مێژوویی یان (ڕۆمانیكی مێژوویی)‌ و بەهۆی فە‌نتازیاوە‌ كە دە‌ستی باڵای گرتووە‌ بە‌سە‌ر مێژوودا لە‌یە‌كتر جیادە‌بنە‌وە‌ و وێنە‌ زە‌خرە‌فیە‌كان و خە‌یاڵ شوێنی بێژە‌ مێژوویی یە‌كان دە‌گرنە‌وە‌ .
بەلام بە‌ڕای(دیكارت) لەبەر ئەوەی ئە‌و ڕوداوانە‌ی كە مێژوو نووس دە‌یگێڕێتە‌وە‌ بە‌و شێوە‌یە‌ ڕوی نە‌داوە‌ كە لێی دوواوە‌ چونكە مێژوونووس وە‌ك گە‌شتیارێك وایە‌ دوور لە‌وڵاتە‌كەی خۆی دە‌ژی و نامۆیە‌ بە‌سە‌ردە‌مە‌كەی (21).
وە‌ لێرە‌دا مێژوو بە‌و پێیە‌ی وێنە‌یە‌كی چنراوی (الخیال)یە‌ (22).
كەواتە‌ خودی مێژووش بە‌یە‌كێك لە‌ماناكان دە‌كەوێتە‌ ژێڕ گومانە‌وە‌ و لە‌و خانە‌یە‌دا دادە‌نرێت و (ڕۆمان)نووسیش جارێكی تر كاری لە‌سە‌ر دە‌كات و دایدە‌ڕێژێتە‌وە‌ و ڕوداوە‌كان پۆلێندە‌كات و(خە‌یاڵ و تە‌كنیكی هونە‌ری نوسین)ی خۆی بە‌كاردێنیت بە‌ ئایدیاكانی خۆی بارگاویان داكات بە‌تایبە‌تی لە‌ ڕۆمانی (ئاوێنە‌ی بوركانی ژە‌نە‌ڕڵ) ، كە من نوسە‌ر هاوشێوە‌ی بێڕی (دیكارت) دە‌بینم لە‌ مە‌سە‌لە‌ی گومان و دوودڵیە‌كانی بۆ مێژوو كە پیویستە‌ تە‌ئویلی زیاتری بۆ بكرێت ، لە‌وە‌دا جارێكی تر مێژوو دە‌خاتە‌وە‌ بە‌ر نە‌شتە‌ری ئایدیاو خە‌یال و گێڕانە‌وە‌كانیە‌وە‌ وە‌كو چۆن زۆر لە‌ ڕە‌خنە‌گرە‌كانی (شكسپیر) ئە‌وە‌یان دە‌رخست ، كە ڕووداوی زۆر لە‌ شانۆ نامە‌كانی بە كێشەكردنى گێڕانەوە لە (......)
ئەگەر مرۆڤ بیەوێت شتێك دەربارەى سروشت بزانێت ئەوادەبێت هەڵوێستێكى ئەزموونى بگرینە بەر كە تێیدا (ئەزموون)و (تێبینیكردن)بەكاربهێنێت،(..)وەك ئەوەى لەرۆمانى (ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ)دا دەیبینین ودەیخوێنینەوە كەئەزموون بەجۆرێكەهەردەڵێى لەناوجەرگەى ڕووداوەكاندا دەژین.(23)بەم شێوەیە مێژوو بەپلەیەكى باڵا گۆڕپانى بەدیهێنانى مرۆڤە .ئەوەش لەبەرئەو ڕاستیەى كەبێگومان(كردار)دەتوانێت یارمەتیمان بدات لە باشكردنى زانینەكانماندا.(24)
(بیكۆن)دەیگووت:"یادەوەرى بەسەر مێژوودا زاڵدەبێت"(25)بێگومان وتەیەكى بەنرخە ،گەرتەئویلى بكەین لەرۆمانى (ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ)دا ،لەوەى دا كەڕەهەندى مێژوویى ویادەوەریى خۆیمان لەبۆتەى رۆمانێكى هونەرى داپیشان بدات و لەهەمان كاتیشدا وێنەیەكى ڕاستەقینەى هەنووكە بخاتە بەر چاو كە خوێندتوە بۆرووداوەكانى مێژو وبكات وبەگیروگرفت یان بكات و هەروەكو لەیەكێك لەدیلۆگەكانى ژەنەڕاڵدادەڵێت:
-مان یان نەمان ئەوە پەیمانى هەموومانەو هەرگیزنابێت بیر لەڕووخان بكەینەوە (26).
-ئێوە ئەوانەن كەلەرۆحى میللەتدا هەن ...ئێوە بەهێزترن لە فسفۆڕو كیمیایى ...(27)
ئەمانەو چەندان نمونەى ترلەرۆمانەكەدان كەگێرانەوەى مێژوو لەرۆماندا كێشەیەو پێویستیشە وەكو كێشە بخوێندرێتەوە وحساى بۆبكرێت و نووسەر دەیەوێت پێمان بڵێ (مێژوو)كێشەیەو بە(گێڕانەوە)ى ئەوكێشەیە ئەركى خوێنەر دەست پێدەكات كە دەبێت بیخوێنێتەوە.
2/كێشەى گێڕانەوە لەسەر ئاستى (وێنەو خەیاڵ):
لێرەدالەئاستە دەدوێین كەنووسەرى رۆمانى (ئاوێنەى بوركانى ژەنەڕاڵ)،"كاك ێلاح جلال"بەكێشەى كردوون ،پەیامى نووسەر لێرەدا تێپەڕاندنى مێژوو و نزیكبوونەوەیە لە وێنەى زەخرەفى و فەنتازیاو شێوەكاریەوە .گەشەوپێگەیشتنى درێژخایەنى ئازادى مرۆڤ ،بەدۆزینەوەى یاساكانى جیهانى دەرەوە تواناكانى كاریگەریى ئەویاسایانە ،بۆگەیشتن بەئامانجە مرۆڤایەتیەكان پەیوەستە (28)چونكە "ڕووكەش"ى ژیان ،دەبێتە گۆڕانكارى لەناوەوەى (دەروون)ى مرۆڤەكان .كاتێك مرۆڤ ئەگاتەئەوەى كەئەتوانن بەهاوكارى هاوشێوەكانیان ،چەند كارێك لەجیهانى دەرەوە ئەنجام بدەن ،دەبێتە هۆى شێوەیەكى تر لەنزیكبوونەوەو خۆناساندنیان (29)كاتێك شكسپیر دەنووسێت :"ئەوكاتەى دەروونم ،هەروەك (چكاوك) لەكاتى هەڵاتنى تیشكى خۆرو ڕووناكبوونەوەى گەردوون لەقوڵایى خاكى تاریك ،لەبەر دەروازەى بەهەشت ئەوەستێت وئاواز دەخوێنێت "،مەبەستى ئەوەنیە ،كە قۆناغەكانى ژیانى (چكاوك)فێربێت .بەڵكو ئەیەوێت بەهۆى یادەوە رییەكان و ئەو هەستانەى كە وشەكان دەجوڵێنێت ،حاڵتێكى تایبەتى لەژیانى دەروونى ،لە خوێنەردا دروست بكات (30).
ئەگەر بەوردی ڕۆمانى (ئاوێنەى بوركانى ژەنەڕاڵ) بخوێنینەوە چەندان ڕستەوپەرەگرافى تێدایە كەنیشانەى ئەوەن نوسەر بەتەكنیكى گێڕانەوە چۆن دەسەڵاتى(وێنەو خەیاڵ) دەسەپێنێت بەسەرمێژوو كەتواردا هەر وەكو لە یەكێك لە وێنە هونە ریەكاندا دەڵێت:
"پەلكە زێڕینەى بیرەوەریى لەنیگایەوە دەكشاو تەلیسمەتەمى تاریك وەك ئاوێنە لەفەزاى ئاسۆییا سەدەهاوێنەى لەڕوانینیدا ئاوێتەكرد...(31)یان لە نمونەیەكى تردا دەلێت :"لەفۆتۆى سروشتەوە مۆمیاى زەمەنى ئاوێتەى دەبوو..بەودیمەنانەوە شێى ڕابردووى لەسەر گرمۆڵە دەبۆوە ...ڕوانینى ببوە زەخرەفەو لەهەر پزیسكێكەوە كارەساتێكى دەدیەوە ..سەدان وێنە تێكەڵاودەبوون .وەك ئاوێنەى ترسناك دەیخستەوە ناوبێشكەى بوونەوە..(32).
لێرەوە دەگەمە ئەو بڕوایەى كە(خەیاڵ ووێنە)دوانەیەكى تێكهەڵكێشن و لێك جیانە كراوەن لەگەڵ (كێشە)دا ئاوێزانن وبەخوێندنەوەى هەرپەرەگرافێكى ئەم ڕۆمانە ڕوون دەبێتەوە (گێڕانەوە) لەڕێى (خەیاڵ ووێنە) وە چەند دەوڵەمەندە گەنجینە یەكى بە بەهایە .
3/بەكێشەكردنى ئاستەكانى (زەمەن وشوێن)/
لەم ڕەهەندەى(كێشەى گێرانەوە)دا ،گەمەیەكى زۆر خێراو هونەریانە دەبیندرێت كە لەڕووى ڕیتم وتیمپۆى نووسینەوە ،شتێكى سەرسوڕهێنەر ە،گێرانەوە لەسەرئەم ئاستەى دا هێندە تەلیسماویە هەست بەگۆڕینى(زەمەن و شوێن)ناكرێت لە (شاخ ،وڵاتانى رۆژئاواو شوێنەكانى تر..)،هەرلەبەرئەوەش بوو نەم توانى "دوانەى زەمەن وشوێن "لە یەكترى جیابكەمەوە بەوەى كەزۆر دەرگیر وتێكەڵن .
لەكاتى خوێندنەوەى ئەم ڕۆمانەدا هەست دەكەیت جادووت لێكراوە ،لەپڕشت روودەدەن لەشوێنێك بۆشوێنێكى ترو لەزەمەنێك بۆزەمەنێكى تر ڕووداو گەلێك ڕوودەدەن و زنجیرەكان پێش دەخەن ،ئەم رۆمانە شوێن گۆڕكێ و زەمەنى زۆرى تێدایە كەئاسان نیە هەموویان دەست نیشان بكەم. بەڵام دەتوانم ئاماژە بەهەندێكیان بكەم لەبەرئەوەى وادەردەكەوێت دووانەى(زەمەن وشوێن)زادەى ئیقا ع وبیركردنەوەو خەیاڵ ووێناندنەكانى سروشتى كوردخۆیەتى ،بۆیەناویشم ناون بەكێشەچونكە لەڕاستیدا تاوەكو ئەمرۆ كەش (كێشەى شوێن وزەمەن)لەزاكیرەى هەرتاكێكدا بەشێوازى جۆراوجۆر ماون و پەیوەندى تەنگاتەنگیان هەیەو مەحاڵە بەبێ هیچ هۆیەك ولەخۆوە دروست بووبن،بەڵكو كێشەى ڕیشەیى و ووجودى ئێمە ن لەم نیشتمانەداو لە زەمەنە جیاوازەكانداو لەلاى نووسەریش بەیەكێك لەجۆرەكان ئامادەیى هەیەو لەتابلۆیەكى هونەرى دا خۆى نمایش كردووە..چونكە لە (هونەرداجوڵەیەكى ناجوڵەیە)(33)وجوانترین ڕەگەزلەوكارانەداهەمیشە زیندوویەتیانە وپەیوەستە بە هونەرى شێوەكاریەوە (34)"لوسینق"دەڵێًت:"رۆمان هونەرى زەمەنە ،نمونەیەكە وەكو مۆسیقا "(35"وەهەروەوها د.عبدالملك مرتاچ دەڵێت:"زەمەن،شەبەحێكى وەهمى ترسێنەرە ..(36)
لەرۆمانى ئاوێنەى بوركانى ژەنەڕاڵ دا ،زەمەن زۆر خێرا دەڕوات ناتوانین لێى غافڵ بین ،ڕووداو لەدواى ڕووداو دێت و (شوێن وزەمەن)دەگۆڕێت ...كەبەزمانى د.عبدالملك مرتاچ (تۆڕى گێڕانەوە)دروستدەكات لەهەمان كاتدا ئاراستەكانى (زەمەن وشوێن)یش دیاریدەكات .
هەربۆیە ئەم رۆمانە توانیویەتى لەم ئاستەشدا كێشەى قوڵو فەلسەفى نمایش بكات وخۆى بە كێشە بكات وبایەخ وگرنگى خۆیمان بۆدەربخات ......
4/بەكێشەكردنى (كارەكتەر)/
لەم ئاستەدا ئەوەى لاى من كەزۆر شایانى سەرنج و لێوورد بوونەوەبوو ،ئەوەبوو كەلەم رۆمانەدا (ئاوێنەى بووركانى ژەنەڕاڵ)دا،كەسایەتى زۆرو زەبەندوجۆراوجۆروفرەبووكەهیچ كام لەم كارەكتەرانە لەیەكتر نەدەچوون و خاوەنى دەنگى جیاوازى خۆیان بوون كەئەمەش بەلاى منەوە یەكێك بوولەو بەڵگانەى لەسەربوونى (كێشە)ى گێرانەوە لەلاى كارەكتەر بەپێچەوانەى هەموو ئەو رۆمان نووسانەى كەكەسایەتیەكانى بەیە كزمان قسە دەكەن خۆئەگەر نووسەرەكەشى شاعیر بێت ئەواهەمووكارەكتەرەكان (وەكو شاعیر) قسەدەكەن ....
بەڵام ئەوەى مایەى سەرسوڕمانەو بەپێویستى نازانم هیچى لەبارەوە بلێم ئەوەیە كە كەسایەتیەكان خۆیان لە یەكترى جیادەكەنەوە وەكو:
*كارەكتەرى ژەنەراڵ/
(...)-دەبێت پێشمەرگە فێرى سەركەوتن بێت ...زۆزك لەئەستۆتاندایە دەبێت بیگرتەوە ..(37)
*كارەكتەرى رۆژنامەنووس/
_چۆن ئەوسەركەوتنەتان لەكێوە ڕەش بەدەست هێنا ؟
-بارزانى لە شە تڕەنجدا لە جیهان دە باتەوە ؟(38)
*كارەكتەرى پێشمەرگە/
-پێشمەرگەیەك /
_سەرۆك قومبەلەیەكم فڕێدایە ناوجێبەكەیان وسیانم لێكوشتن و بون بە قەرەبروت.
_سەدان پێشمەرگە/
_سەرۆك ڕێگەمانبدە دەچین لوتكەكە دەگرینەوە (39)
*كارەكتەرى ژنێكى لادێى /
-سەرۆك كوڕكەم گیراوە من بە شیرى خۆم پەروەردەم كردووە و شارى نەدیوە ..(40).
ئەمانەى سەرەوە بڕێكى زۆر كەمن لەوچەندەها دیالۆگانەى كەكەسایەتیە زۆر وناودارو سیاسى و پێشمەرگەو رۆژنامەنووس و ژن و.....رۆڵیان لە گێڕانەوەو بەكێشەكردنى ئەم رۆمانەداهەیە وهەرخۆشیان بەڵگەن لەسەرئەوەى ئایا لە سەر ئاستى كارەكتەر رۆمانى(ئاوێنەى بوركانى ژەنەڕاڵ)كەنووسەرەكەى "كاك ێلاح جلال"ە خاوەنى كێشەى گێڕانەوەیە یان نا؟!!!


لیستى سەرچاوەو پەراوێزەكان
1)پێكهاتەو ڕاڤەى دەق كتێبى دووهەم نووسینى (بابەك ئەحمەدى) ،وەرگێڕانى (مەسعوود بابایى)،لەبڵاوكراوەكانى سەنتەرى لێكۆڵنەوەى فیكریى وئەدەبى نما زنجیرە (56)چاپى یەكەم هەولێر 2005 ل124
2)هەمان سەرچاوە كتێبى یەكەم ل23
3)رۆمان چییە؟نووسینى (كۆمەڵێك نووسەر)،وەرگێرانى (جەواد مستەفا)،پێداچوونەوەى (هەژارڕەحیمى)،دەزگاى توێژینەوەو بڵاوكردنەوەى موكریانى زنجیرەى كتێب (226)چاپى یەكەم 2008ل75
4)نڤیسیار "1"،كۆمەڵێًك بابەتى تیۆرى رۆمان وجیهانى مۆدێرن نووسینى ئاندرۆفین بێرگ،دەزگاى چاپ وبڵاوكردنەوەى ئاراس زنجیرەى رۆشنبیریى چاپى یەكەم هەولێر 2004ل123
5)رۆمان چییە ؟هەمان سەرچاوەى پێشووتر73
6)فى النڤریە الروایە-بحپ فى تقنیات السرد-تالیف د.عبدالملك مرتاچ عالم المعریفە 240كانون الاول 1998ێ16
7) هەمان سەرچاوەێ27
8) هەمان سەرچاوەێ27
9) هەمان سەرچاوەێ27
10) هەمان سەرچاوەێ37
11) هەمان سەرچاوەێ66
12) هەمان سەرچاوەێ15
13) النێ الروائى (تقنیات ومناهج)تالیف بیرنار فالیگ،ترجمە د.رشید بنحدو منشورات
Nathan Paris 1992
14) هەمان سەرچاوەێ38
15)پێكهاتەو راڤەى دەق كتێبى یەكەم -هەمان سەرچاوەى پێشووترل33
16)دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ووتارەكەى سعید یقگین-،(فى المێگلح السردى العربى)كە لە ئەنتەرنێت دا بڵاو بۆتەوە .
17)گۆڤارى ئایندە ژمارە 47 ى ساڵى 2003(گێڕانەوەو ئاماژە نادیارەكانى بە رلە ڕەوینەوەى تەمى سەر خەرەند)نووسینى ئاوا ت محەمەد ،ل47"لە پەراوێزەوە"
18) هەمان سەرچاوەل26
19)ڤیكۆو فەلسەفەى مێژوو(لێكۆڵینەوەیەكى شیكاریى ڕەخنەییە نووسینى (كامەران محەمەد)سلێمانى 2006ل54
20) هەمان سەرچاوەل55
21)هەمان سەرچاوەل70
22) هەمان سەرچاوەل70
23) هەمان سەرچاوەل97
24) هەمان سەرچاوەل97
25) هەمان سەرچاوەل119
26)رۆمانى ئاوێنەى بوركانى ژەنەڕاڵ نووسینى ێلاح جلال ،سلێمانى چاپى یەكەم 2011ل15
27) هەمان سەرچاوەل17
28)دەربڕینى ئەندێشە لەمیوزیكدا نوسینى سیدنى فنكلیشتاین وەرگێڕانى ستاركریم پیاچوونەوەى ع.ج.سەگرمە ،دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم چاپى یەكەم سلێمانى 2005ل11-12
29) هەمان سەرچاوەل12
30) هەمان سەرچاوەل10
31)رۆمانى ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ هەمان سەرچاوەى پێشووترل49
32) هەمان سەرچاوەل159
33)وێنەكێشان چییە؟-كۆمەڵە وتار-نووسینى ستارقادر ،لەبڵاوكراوەكانى بزاڤى رۆشنبیریى سلێمانى زنجیرەى ژمارە"16"چاپى یەكەم 2006ل131
34) هەمان سەرچاوەل131-132
35)فى نڤریە الروایە هەمان سەرچاوەى پێشووتر ێ199
36) هەمان سەرچاوەێ199
37) رۆمانى ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ هەمان سەرچاوەى پێشووترل17
38) رۆمانى ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ هەمان سەرچاوەى پێشووترل18-19
39) رۆمانى ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ هەمان سەرچاوەى پێشووترل21
40) رۆمانى ئاوێنەى بوركانى ژەنەراڵ هەمان سەرچاوەى پێشووترل101
بەدو ژمارەی رۆژنامەی خەبات ژمارە(3849)لە12/ئابی 2011 و ژمارە(3855)لە19/8/2011 بڵاوبۆتەوە

 

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە