بۆ خوێندنگا كوردییەكانی كەركوك ئامێری كۆپی دابەش دەكرێ

Saturday, 17/09/2011, 12:00

1393 بینراوە




رێكەوتی 17\9\2011 لە گەڕەكی رەحیماوا، بەردەم فەرمانگەی ژمێریاری پەرەوردەی بەشی خوێندنی كوردی _ كەركوك وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان (80) ئامێری كۆپی بۆ سەر خوێندنگە كوردییەكانی كەركوك و دەوروبەری دابەشكرد، مامۆستا (شێرزاد كاكە) بەرێوەبەری گشتی بەشی خوێندنی كوردی شاری كەركوك ئامادەی ئەو دابەشكردنە بوو، لەو بارەوە گوتی:
80 ئامێری كۆپی لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی خوێندنی كوردی كڕراوە، واتە هاوكاری نییە، جیاوازی لە نێوان هاوكاری و میزانییەدا هەیە، خوێندنی كوردی تەخێیێاتی هەیە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بۆمانی ئامادە كردووە، هەموو ساڵێك ئە میزانییەمان هەیە، ئەو میزانییەش پێویستیەكانی خوێندنگە كوردییەكانی لێدابین دەكەین، ئێمە بەباشمان زانی چەندین قوتابخانەمان ئامێری كۆپی كردنی نەبوو، لەبازاڕدا پرسیارەكانیان كۆپی دەكرا یا لە قوتابخانەیەكی تردا كۆپی دەكر،ا ئەمە دەبووە هۆی دزڕان و ئاشكرابونی پرسیاری تاقیكردنەوەكان، ئەو ئامێرانە دابەش دەكرین بەسەر 80 قوتابخانەی سەرەتای و ناوەندی دواناوەندی لە گەڵ 8 قەتابخانەی نوێ كە دامەزراوە، لەو دابەشكردنە زۆری ژمارەی قوتابیمان بەبنما وەرگرتوە، لە داهاتووشدا بەرنامەمان هەیە دۆلاب بۆ ژووری كارگێری و ئامێری فێنكەرەوە بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان بكڕین، هەروەها بەرنامە هەیە كەڕەستە بۆ باخچەی ساوایان بكڕین، بۆ ئەوەی قوتابخانەكان لەگەڵ كردنەوەی دەوامی فەرمیدا بۆ ساڵی 2011\ 2012 دا كەموكورییان نەبێت،
(خەیروڵا مەلا عەلی) بەرپرسی بەشی راگەیاندنی خوێندنی كوردی لەوێ ئامادە بوو گوتی: (80) ئامێر بۆ 80 قوتابخانە دابەش دەكرێت، ئەو ئامێرە زۆر پێویستن بۆ خویندنگاكان ، ئەمە یەكەم جارنییە كە ئامێری كۆپی بۆ خوێندنگاكانی كەركوك دابەش دەكرێن، لێرە ئەوخوێندنگایانە دەگرێتە كە ئەو ئامێرەیان نییە، لە زۆربەی خوێندنگا كوردییەكانی كەركوك و دەوروبەرییدا هەیە،
شایانی باسكردنە دوای رووخانی رژێمی بەعس دووبارە گەڕانەوەی خویندن بە زمانی كوردی بۆ خوێندنگا كوردییەكانی كەركوك و دەوروبەری تا ئەمڕۆشی لە گەڵدا بێت هیچ جۆرە كۆمەك و هاوكارییەك لەلایەن حكومەتی ناوەندی عێراق پیشكەش خوێندن و زمانی كوردی نەكراوە و بەڵكو بەردەوام دژایەتی دەكرێت، تا رادەیەك دابین كردنی كتێب و پێداویستیەكانی خوێندن تا دەگاتە مووچەی (8000 ) مامۆستاش لەسەر ئەرك و بودجەی حكومەتی هەرێم بەرێوەدەچێت، مامۆستایانی كوردی كەركوك تائەمڕۆش بە میوان(تەنسیب) ئەژمار دەكرێن، هەرنووسراوێكیش لە وەزارەتی بەغداوە ئاڕاستەی بەریوەبەرایەتی گشتی كەركوك بكرێ بەنووسڕاوی (عدى اقلیم كوردستان) ئاماژەی پێدەكرێ. هاوكات (شەن موبارەك) بەرێوەبەری گشتی كەركوك كەسەر بە بەرەی توركمانییە هاوشانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەمپەڕ لە بەردەم خویندنی كوردییدا دادەنێت، ساڵی پار گەیشتە ڕادەیەك جەژنی نەورۆزی بە جەژنی دار ناوبردو بەنووسراوێكی فەرمی بۆسەر هەموو خویندنگاكانی كەركوك بلاویكردوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە