ئێستاش كارلەكار نەترازاوە وماوە ى گەڕانەوەماوە

Friday, 24/07/2009, 12:00

1769 بینراوە


گەلى كورد زۆرینەى ئیماندارەو بەئایەت وحەدیس كار ئەكەن واتە فەرمودەى خواى گەورەو پێغەمبەرەكەى (د.خ) .خواى گەورە لە قورئانى پیرۆزدا دەفەرموێ قەومێك ناگۆڕین تاخۆیان خۆیان نەگۆڕن واتە ئەگەر ئەو قەومە خۆى دەستى بداتێ وقۆڵى مەردانەى لێ هەڵ بكا ویەك بگرن وهەڵوێستیان یەك بخەن بۆ گۆڕین ولابردنى زوڵم وزۆر لەسەریان ئەوا بێگومان خواى گەورەش یارمەتى یان ئەدات بۆ ئەو گۆڕان وڕاپەڕینە .چاكترین نموونەشمان بینى لەساڵى 1991 و ساڵى 2002 كە چۆن دوژمنان وداگیركەران وپێشێلكەرانى مافى مرۆڤ رسوابوون ونەپارەو نەلایەنگران نە هێزو چەكەكانیان بەهانایانەوە نەهاتن ودەسەڵاتى گەل سەركەوت وفیرعەونەكان لەگۆڕنران وچوونە زبڵدانى مێژووەوە وسەرانیان وەكو ...خرانە قەفەزى تاوانەوەو دادگا ڕەحمى پێ نەكردن وهەرچى ناڕەحەتى وخراپى یەكیان بەسەر گەل هێنابێ بەسەریان هاتەوە.

هەروەها پێغەمبەرى ئازیز دەفەرموێت هەركەسێ لەئێوە خراپەكارو گەندەڵێكى بینى ..بیگۆڕن بەدەست وكردارتان ..ئەگەر نەتان توانى بەدەم واتە قسەى تیا بكەن بۆ گۆڕین ولابردنى غەدر ..وەئەگەر هەرنەتان توانى ئەوا ئەبێ بەدڵ پێتان ناخۆش بێت هەرچەندە ئەمەیان لاوازترین پلەى ئیمان وباوەڕتانە .واتە ئەگەر بەدڵیش گەندەڵیتان پێ ناخۆش نەبوو ؟؟؟ ئەوە بزانن ئیمانتان نى یە و بێ ئیمانن .....بۆیە دڵنیا بن سندووقى دەنگ دان كە كەس ئاگاى لێ نى یە خواى گەورە نەبێ و ئەمەش هەمان شتە لەگەڵ دڵتاندا چونكە دڵیش تەنها خواى گەورە ئاگاى لێتانە و بەم پێ یە زۆر گوناهبار ئەبن ئەگەر دەنگ بە ستەمكارە دزو داوێن پیسەكانى لیستى كوردستانى بدەن و جارێكى كە بیانكەنەوە بە كوێخاو فیرعەون بەسەر گەلەوە.چونكە هەر زوڵمێك كە ئەو دووبنەماڵدزو جەردەیە لەخەڵكى بەشەرەف وماف خوراوى كوردستانى بكەن ئۆباڵەكەى ئەكەوێتە ئەستۆتان و نەخواو نەگەل لێتان قبوڵ ناكەن وئێوەش ئەچنە ڕیزى زاڵمان . وە ئەوەش بزانن كە زوڵم و زۆر بۆ هیچ كەسێك ناچێتە سەر وەك چۆن نە بۆ فیرعەون ونەبۆ هیتلەرو نەبۆ سەدام و هاوشێوەكانیان نەچوە سەر و ڕوو ڕەشى بەر قاپى خواى گەورەو خەڵك بوون و مێژووش لە پیسترین زبڵدانەكانیدا سەرى داپۆشیون و هەرچى بیان بینێ قێزیان لێ دەكاتەوەو نەفرەتیان لێ دەكات. وەنابێت پوول وپارەو سەروەت وسامان ومەنسەب وخانوو شتى تر ڕاستیتان لێ وون بكات ....

بۆیە دواتان لێ دەكەین ئەوانەى كە پارەشتان وەرگرتووە وبەتەمان دەنگ بدەن بە مافیاودزەكانى لیستى كوردستانى ..ئێستاش ماوە ماوەو خۆتان گوناه بار مەكەن و با كەس نەزانێ بە بێ دەنگى و بۆ ئەوەى ویژدانتان ئازارتان نەدا ..دەنگ مەدەن بەو زاڵمانە .....وەدەنگ بدەن بەهێزى گەل ..بەوهێزەى كەئەتوانێ بیان گۆڕێ ورزگارتان بكات لەكۆیلەیەتى. وە ئەوەى ئەم پەیامەش ئەخوێنێتەوە بیگەیەنێت بە دۆست وخۆشەویستانى

هەرسەركەوتووبن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە