له‌ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵدا 267 گه‌نجی‌ ته‌كیه‌بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات كۆچیانكردووه‌

Thursday, 14/01/2010, 12:00

1436 بینراوە


سلێمانی‌: به‌پێی‌ راپرسییه‌ك له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ 2009 بۆ 2010 له‌ناحییه‌ی‌ ته‌كییه‌ی‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ 267 گه‌نج ناحییه‌كه‌یان جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات رۆشتوون.
به‌پێی‌ راپرسیه‌ك كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌ لاوانی‌ دیموكرات له‌ كوردستانی‌ عێراق و رێكخراوی‌ توانا سازی‌ لاوان ئه‌نجامدراوه‌‌و وێنه‌یه‌كی‌ بۆ سایتی‌ ئاوێنه‌ نێردراوه‌، له‌ ناحیه‌ی‌ ته‌كیه‌ له‌ 1/1/2009 تا 1/1/2010 (267) گه‌نج ناحیه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات رۆشتوون.

سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و راپرسییه‌، عه‌جیل وریا به‌رپرسی‌ لیژنه‌ی‌ یه‌كێتی‌ لاوانی‌ ته‌كیه‌ به‌ ئاوێنه‌ ووت "ئێمه‌ له‌رێگه‌ی‌ ماڵه‌كان و هاولاَتیانی‌ ناحیه‌كه‌ و سه‌رجه‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ستاوین به‌ ئه‌نجامدانی‌ راپرسیه‌كه‌".

هه‌روه‌ها وتی‌ "له‌و 267 گه‌نجه‌ 43 گه‌نجیان نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و گه‌راونه‌ته‌وه‌ "

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا ئه‌و گه‌نجانه‌ به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ بژێوی‌ ژیان و نه‌بونی‌ كار له‌ ناحیه‌كه‌ و نه‌بونی‌ هیچ جێگه‌یه‌ك بۆ گه‌نجان بۆ به‌سه‌ربردنی‌ كاته‌كانیان رویان له‌ولاَتانی‌ ئه‌وروپا كردووه‌ .

وریا ئه‌وه‌شی‌ رونكرده‌وه‌ ئه‌وگه‌نجانه‌ی‌ رۆشتوون ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 ساڵ بۆ 30 ساڵدایه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە