NRT ئەم مەهزەلەیە رابگرە ...!

Saturday, 22/06/2013, 12:00

1008 بینراوە


كەناڵی (ئێن ئاڕ تی)، كەناڵی گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییە، رۆژانە روماڵی رووداوەكانی كۆمەڵگەی كوردستان دەكات لە هەموو ئاستە جیاوازەكان، بۆیە لە رووی ئایدۆلۆژی و مەنهەجی بیركردنەوە بێ لایەنی خۆی پاراستووە، بەڵام ئەم كەناڵە لە جیاتی ئەوەی پڕۆگرامی سروشتی خۆی بپارێزێت و دوور بێت لە تەسلیم بوون بەرەوتێكی ئایدۆلۆژی، هاتووە جۆرە چالاكییەك دەكات، كە هیچ جۆرە پەیوەندییەكی بە بەرنامە و ناوەڕۆكی راگەیاندن و كاری میدیاییەوە نییە. ئەویش كردنەوەی خولی قورئان خوێندن و دەنگ خۆشییە بۆ خوێندنەوەی قورئان، لەگەڵ رێزم بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بەڵام خولی خوێندنەوەی قورئان هیچ جۆرە داهێنان و خزمەت و شتێكی تازەی تێدا نییە بۆ خەڵك. ئەو خولەی كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) بە نیازە بیكاتەوە، جگە لە مەهزەلە هیچی دیكە نییە، ئەگەر لە كەناڵی (ئێن ئاڕ تی) دووش بوایە تۆزێك رێگای تێدەچوو، دەمانگوت كەناڵێكی كولتوریی و هونەرییە، بەڵام مەهزەلەكە لەوەیە لە كەناڵی هەواڵ و زانیارییەكانیەوە خولی قورئان خوێنی دەكاتەوە.
ئێمە پێویستمان بەكاری میدیای جوان و تازە و پڕۆفیشناڵە نەوەك خولی قورئان خوێندن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە