مام ساڵح ببووره‌ (كاك عیماد زۆر نیە) ؟ خۆ لێ گۆڕان خراپترین نەخۆشى مرۆڤە .

Thursday, 11/06/2009, 12:00

2571 بینراوە


ماوەیە عیماد ئەحمد ماخۆلانى پێكەووتوە و رۆژى وایە دووجار كۆبوونەوە بەخەڵك ئەكات ، ئەچێتە هەر شوێن و كۆڕو كۆبوونەوەیەكەوە كۆمەڵێ بەڵێنى زۆر گەورە بەخەڵكەكە ئەدات ، هەندێ بەڵێنى داوە كە خودى خەڵكە ئەزانێ بەم حكومەتە و بەم گەندە پیاوانە جێ بەجێ ناكرێ و فشەیان بۆ ئەكات بۆیە زۆر كەس لەناو كۆبوونەوەكاندا دەم ئەنێن بەگوێی یەكتریەوەو بەدزیەوە بەیەكتر ئەڵێن " زۆر نیە مام ساڵح ".
عیماد ئەحمد توشی نەخۆشى لەخۆ گۆڕان و لەبیر چوونەوە بوە ، ئەم جێگر نێچیرەڤانە بێ گەڕانەوەو بێ راوێژ و بێ هیچ حساب و كتابێك رۆژانە بەڕە دائەدڕێ و ئەڵێى مەلیكەكانى سەدەكانى ناوەڕاستە تەنهاوتەنها هەر وەك خۆى هەبێ و بەس لەسیرەوە تاپیاز هەر ئەڵێ بەسەر چاو ئەمەشتان بۆ جێ بەجێ ئەكەین ؟ .
ئەگێڕنەوە ئەڵێن لە سەرەتاى هەشتاكاندا مەفرەزەیەكى كۆمەڵەى رەنجدەران رێگەیان ئەكەوێتە ماڵە مەڕدارێكى دەوڵەمەندى ناوچەى كۆیە ، دواى دانیشت و هەندێ گفتو گۆ بۆیان دەرئەكەوێ كە ئەو مەڕدارە دەوڵەمەندە شوعیەكى تۆخە ! پێشمەرگەكان بەلایانەوە سەیر ئەبێ كابرایەكى دەوڵەمەندلایەنگیرى شوعیەت بكا ؟ دواى پرسیار و سەركردنە سەر كابرا كە چۆن بۆتە شوعى و چ بەڵێن و بەرنامەیەكیان سەرنجى راكێشاوە ؟ كابراى خاوەن مەڕ ئەڵێ : (شوعیەكان وتوویانە ئەگەر سەركەوتین و بوینە حكومەت ئێمە سەرەتاى هەموو بەهارێك بە كۆپتەر مەڕەكانت بۆ ئەبەینە كوێستانەكان و پایزانیش كە دنیا ساردى كرد مەڕەكانتان بۆ ئەهێنینەوە گەرمیان ، تێگەیشتن كاكى خۆم ئاوا بووم بەشوعى و ئەه ..) !
جانازانم ئەم عیماد ئەحمەدەى لەمەڕ خۆشمان خۆی و حكومەتەكەى ناناسێ یان توشى لەبیر چوونەوە بوە ؟ ئاخر ئەو هەموو وەعد و پرۆژەیەى كە جەنابت بەڵێنت داوە جێبەجێی بكەى بەتۆ و حكومەتە دایبی لەپێیەكەت ئەكرێ ؟ ئاخر تۆ سەرۆكى ئەمەریكا و بوجەى وڵاتێكى وەك ئەمەریكات لەبەردەستدا نەبێ چۆن ئەم هەموو بەڵێنانە بەخەڵك ئەدەیت ؟ بەڵام پێشینان وتویانە درۆ ئەوەندە فەقیرە هەموو كەس پێی ئەوێرێ ، بەهەرحاڵ ئەمەش قەیناكا ئەترسم ئەم پیاوە بەڵێنى ئەوەى بە خەڵك دابێ كە شار و شارۆچكەكانیان وەك برادەرانى هەولێر وتەنى كە وتوویانە ئەى كەین بەدوبەى ئەمیش واى بەخەڵك وتبێ كە ئەیان كات بە كالیفۆرنیا یا لاس فیغاس یا ساڵانە سەفەرێكى خاوخێزانیمان پێ ئەكەن بۆ سەرمانگ ئەگەر بكرێ بۆ نزیك مەریخیش هەرباشە و خوا نەی بڕێ ! .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە