پارتــی فێــر نەبووە وەڵامی رەخنــە بداتــەوە

Sunday, 14/04/2013, 12:00

1071 بینراوە






دوای ئەوەی (سەڵاحەدین بەهادین) ئەمینداری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی رەخنەی لە ماوەی هەشت ساڵی سەرۆکایەتی (مەسعود بارزانی) گرت و بە ماوەیەکی خراپ و پڕ لە هەڵەی وەسف کرد لە مێژووی سەرۆکایەیتی دا، لە بەرامبەردا و دوور لە هەموو هەستێکی بەرپرسیارانە، ئەدهەم بارزانی ئامۆزای سەرۆکی هەرێم رایگەیاند "هەموو هەڵەی سەرۆک ئەوە بووە نەیهێشتووە مەلەفی جاسوسییەکانی تۆ بڵاو بکەینەوە" .
بەرای من ئەمە وەڵام نیە بۆ لێدوانەکەی (م.سەڵاحەدین) ، بۆیە ئەڵێم (پارتی دیموکراتی کوردستان) فێر نەبووە وەڵامی رەخنە وەکو خۆی بداتەوە، ئەم پارتییەو لایەنگرەکانی (مەسعود بارزانی) وەکو فریشتە سەیر ئەکەن و پێیان وانیە سەرۆکەکەیان لەکەی پێوە بێ و هەڵە بکات، هەرکەسێک رەخنە لە دەسەڵاتەکەی و راستەوخۆ خودی (مەسعود بەرزانی) بگرێت ئیتر تەنگەتاو ئەبن و لایان وایە کفرێکی گەورەی کردووەو ئەکەونە دروستکردنی تۆمەت و ناوزراندن، ئەوەش لەکاتێکدا هەر لە راپرسییەکەی پەیجی (رووداو) ی خۆیانەوە سەبارەت بە درێژکردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم جیاوازییەکی بەرچاو زۆرینەی خەڵکی کوردستان بە (نەخێر) دەنگیان داوەو پێیان باشە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بارزانی درێژ نەکرێتەوەو نەبێتە سەرۆکێکی ماوە بەسەرچوو، باشتر وایە پارتی و لایەنگرەکانی بەخۆیاندا بچنەوەو بە (مەسعود بارزانی) رابگەیەنن کە رای خەڵکی کوردستان وایە لە کورسییەکەت دابەزیت و ئیتر بەس بێ بە (ئەدهەم بەرزانی) ئامۆزات بەرببیتە سەر کەرامەتی خەڵک و وەڵامی رەخنەو بۆچوونی جددی بەشێوەی خۆی بدەیتەوە نەوەک تۆمەت بەخشینەوە، خۆ ئەگەر قسەکانی (ئەدهەم بارزانی) تۆمەتیش نەبێت هیچ وەڵامیش نیە بۆ لێدوانەکەی (م.سەڵاحەدین بەهادین) سەبارەت بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی (مەسعود بارزانی)
هەر کەسێک زۆر بە کەمیش ئاگای لە عەقڵییەت و راگەیاندنی پارتی بێت ئەوە دەزانێت کە ئەگەر پارتی بەڵگەی جاسوسی و خیانەتی هەرکەس و بەرپرسێکیان لابێت کە نەیاریان بێ ئەوا بەبێ دوو دڵی بڵاوی دەکەنەوە، چونکە ئومێد خۆشناو و رێبوار کەریم وەلی و دەیان کۆیلەی تریان هەیە کە بە پارە ئاراستەی دەمیان دەگۆرن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە