نەوشــــــــــــیروان و پـــــرسەکە

Wednesday, 17/08/2011, 12:00

843 بینراوە





لە پاش کۆچی دوایی دایکی مەسعود بەرزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،.ڕۆژانە
دەنگی گازندەو گلەیی لە دەرگای گوێم دەدات ، نەوشیروان مستەفا بۆ چوو بۆ پرسەکە؟
ئەوپرسیارە ،ئەوەم بیردەخاتەوە جاران لە نە بونی عەقلی ئابووری ئەوەی دوو عانەی شک ببردایە پەنای دەبرد بۆ دانانی (مەعمەلی نانە قیسی) کە ئاسان ترین کار بوو بۆدروست کردنی کارگەکە . بژێوی ژیانی دابین دەکرد، وەک ناویش لەناو کۆمەلگادا خاوەن کارگەیت، ئێســــتا ئەم مێژووە بە جۆرێکی کە دووبارە دەبێتەوە،ئەوی دوو کتێــبی خوێندبێتەوە و سەرە واوێک لە سیاسەت بزانێت(شەلم کوێرم ناپارێزم) بە چاک یان بە خراپ لەم دەڤەرەدا لە دەرگای هەموو کەسێک دەدەن ،بە بێ هیچ مانایەکی مەعرفی ،هەستێکی بێمانایە،لەم دەڤەردا گەر سیاسەت ، دەریاچەیەک بێت گەرمەلەی سیاسەتێش نەزانێت ئەوا سروشتی چڕی زۆری خوێی دریاچەکە وا دەکات بە ئاسانی سەر پانتای ئاوەکە بکەوێت و مەلەی خۆت بکەیت، بەڵام مەلەوانی خاوەن ئەزمونی سیاسی لە روبارێکی خوری سەرەولێژیشدا مەلەی خۆی دەکات، هەرچەندە رووبارەکە بە چەندین گێژاودا تێپەڕبێت،چونکە خاوەن ئەزمونەو هەست و هۆشی لای ئەو کاروانەیە چۆن بیگەینێتە لەنگەری(یەکسانی و داد پەروەری) جاری وایش دەشێت چەند لێزان و لێهاتوبیت لەو گەمەی ئاوەدا شۆک بوون دەبێتە هاوڕێت (سیاسەت وەک ئاو وایە جێگەی موتمانە نییە)دەریاچە و ڕووبارە خوڕەکان تایبەت مەندی سروشتی خۆیان هەیە،هەرێمی کوردستانش خاسیەتی موعجیزەی سیاسی لەخۆگرتوە دوور لە بنەمای زانستی سیاسییە سەردەرکردن لەو هاوکێشەیە ســانا نییە،گەر بۆ چرکە ساتێک ئاوڕێک لە پاش بدەینەوە وەڵامان بە ئاسانی لا دەست دەکەوێت.کورد واتەنی (ئەوەی جامانەو مشکی تێکەڵ کرد هەمزە ئاغا نیە) مەبەست لێرەدا ئەوەیە!; ڕەخنەیەکی زۆر لە سەرخودی کاک نەوشـــیروان هەیە لە سەر چونی بۆ پرســــەکە،لەوە دەچێت لەو قۆناغە دابین باوێشکی بیری تەسک بەری نەدابین،لەم دەڤەرەدا تەڕ و وشك لە سیاسەتدا دوو هاوکێشەی جیاوازن، نە بووە لە کونی دەرزییەکی تەسکەوە بڕوانرێتە پانتای ڕۆژ، بتەوێت ووزەی تەواو وەربگریت ،بێگومان بۆ هەموو پرسیارێکێش وەڵامێکی بەجێ هەیە ،بە بێ ئەوەی چاوەڕوانی وەڵامی خاوەن کردار بین، ڕەخنە بە دوای ڕەخنە ،دەبێتە باس و خەبەر،یان هەندێک جار بەبێ ئەوەی تێگەیشتن لە پێکهاتەی کەسایەتیەکەمان هەبێت، بێ بیرکردنەوەیەکی قــوڵ ،ڕەخنە دەگرن، لەو کاتەدا بە شیکاری سیاسی پێی دەوترێت(بڵقــــی ئــــــاو)، خوێندنەوەی من بۆ خودی نەوشیروان مستەفا ئەوەیە کێشەی کەسایاتی یان هۆزو بنەمالەی نیە، بەڵکو ئەنجام دەری هێنانە دی خەونەکانی ئەم دەڤەرەیە بۆ گەیشتن بە ئاسۆی
یەکسانی و داد پەروەری ((دەڕوانێت ،بیردەکاتەوە،پاشـــان ئەنجام دەرە)) .



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە