دوی رێبه‌ندان

Saturday, 24/01/2009, 12:00

1832 بینراوە


به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌ .


جه‌ژنی رێبه‌ندان ، وزه‌یه‌ ‌ بۆ گه‌ل ،
ره‌وڕه‌وه‌ی خه‌بات سه‌ر ئه‌خا له‌ که‌ل.

تیشکی تێگه‌ین له‌ دوندی شاهۆ ،
رووناک ئه‌کاته‌و ، خاکی پاکی تۆ .

هۆزی هۆگری هه‌تاوی هه‌ستان ،
ئه‌بنه‌ په‌پووله‌ی شه‌می کوردستان.

ئێزه‌دی ، شیعه‌ ، شه‌به‌ک ،مووسایی .
سوننی ، کاکه‌یی ، گه‌ور و عیسایی .

کرمانج و لوڕ و له‌ک و گۆرانی ،
داسنی و زازا و فه‌یلی و سۆرانی.

کۆ ئه‌بن له‌ بن ئاڵای رزگاری ،
کوردانه‌ ئه‌ژین له‌ کورده‌واری .

شای به‌زیوی کش ، پاکی ئه‌بن مات ،
ئه‌و کاته ، ‌ سۆران ئه‌گاته‌ ئاوات .
 تاران 2/11/2708

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە