نە عەلاوی نەمالكی

Thursday, 29/07/2010, 12:00

1162 بینراوە


  دیارە هەریەك لەئێمە بۆمان هەیە بپرسین بۆچى حكومەتى عراق پێك نایەت و بۆدواكەوتوە وەكێ لێی بەرپرسیارە هەموو تاكێكی ئەم كۆمەڵگایە بۆی هەیە ئەوپرسیارە ئاراستەی سەرۆكی لیستە براوەكان بكات رەنگە ئەمەش بگەرێتەوە بۆ ئەوقۆناغە سیاسیەى كە لەدواى پرۆسەى هەڵبژاردنەوە هاتۆتەكایەوە لەنیوان كوتلە براوەكاندا ئەوەى جیگاى باسە ئێستا لێرەدا لەسەرى بوەستین و شرۆڤەێكى سیاسى بۆبكەین ئەوەیە كێشەكە لەنیوان لیستى العراقیەو لستى دەولاتى یاسادایە واتە لەنێوان عەلاوی و مالیكیدا .كە هەریەكەو ئەیەوێت خۆى ببێتە سەرۆك وزیران . عەلاوى بەپال پشتى سونەكان و ملاكیش بەپال پشتى زۆربەى شیعەكان داكۆكى لە پۆستەكانیان دەكەن ئەمرۆ عراق بەهۆى عەلاویى و مالیكیەوە توشى قەیرانیكى سیاسى و ئابوری گەورە بۆتەوە . بەهۆى پێك نەهێنانى حكومەتەوە. لەهەمووجیهاندا دواى هەڵبژاردنەكان لەماوەیكى كورتدا لیستى براوە رادەسپێردرێت لەماوەى یەك مانگدا حكومەت پێك بهێنیت ئەگەر لەوماوەیەدا نەیتوانى ئەوە لیستى دواى ئەورادەسپیردریت یاخود بەهاوبەشى لیستە براوە كان حكومەتێكى بنكە فراوان پێك دەهێنن . ئەگەر ئەمەش نەكرا ئەوا بەپێى دەستورى ئەوولاتەچارەیەكى بۆ دەدۆزنەوە . بەلام بەداخەوە لەعراقى ئەمرماندا توشى قەیرانیكى سیاسى گەورە بوینەتەوە ئەمەش بۆ ئەوەدەگەرێتەوە كە هیزە سیاسەكانى براوایان بەدیموكراسی و هەڵبژاردن نیە هەریەكەو ئەیەوێت ئەجێنداى ولاتێك جێبەجێ بكات واتە عراق بوەتە شوێنى ململانیى ولاتانى دراوسیێ و ئەمریكاو رۆژئاوا بۆیە زۆر زەحمەتە وابەئاسانى بتوانێت حكومەتیكى سەربەخۆى یەك گرتوو بەم نزیكانە پێك بهێندرێت ؟ ئەوەتا بۆماوەى چوار مانگ بەسەردا تێپەر بوەو تائستا نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێك . هەردو لیستى العراقیەو دەولاتى یاسا لەهەولى ئەوەدان لیستە براوەكانى دى رازى بكەن و بۆلاى خۆیان كیش بكەن ئەوتە عەلاوى بۆ جارى سێەم لەگەڵ وەفدى كوردى لەبەغدا كۆدەبێتەوە بۆگفتو گۆ لەبارەى پێك هێنانى حكومە تى نوێى عێراق . وەبۆهەمان مەبەست مالیكیش چەندین كۆبونەوەى لەكەل وەفدى كوردى و عراقى تر سازداوە . وەلەلایەكى ترەوە بریارە پەرلەمانى عێراقى لەم نزیكانەدا كۆببێتەوە و چارەنوسى حكومەتەكە ى مالیكى دیارى بكات . ئەمەش توشى قەیرانێكى سیاسى ترمان دەكاتەوە بۆیە زۆرینەی خەڵك پێیان باشە ئەم پۆستە نەبدرێت بە علاویى و نەبدرێت بەمالیكى بۆیە پێویستە هەردوو لیستى العراقیە ولیستى دەوڵەتى یاسا كەسێكى گونجاوتر بۆئەوپۆستە دەست نیشان بكەن تا كۆتایی بەو بۆشاییە سیاسیە بهێنرێت لە عەلاوی مالیكی دروستیان كردووە ئەم دووكەسە ئەجیندای دەرەكیا لەسەرە نەك بەرژەوەندی گشتی.



[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە