سەرۆك شەرمەزارت كردم بەبڵندی دەنگ هەڵبڕە

Sunday, 01/01/2012, 12:00

982 بینراوە




 

....بەزمانی خۆتان دەنوسم و پێتان دەڵێم، ئەوەی شانازی پێوە دەكەم كوردبوونمە، هیچ سەرۆك و كوێخاو ناحاڵییەك ناتوانێت ئەوە مێژوە لەمیللەتم بسەنێتەوە، من نەسەرۆك بەسەرۆكی خۆم دەزانم، نەمافی ئەوەشم پێداوە وەك سەرۆكی هەموان حكوم بكات.
بەڵام لە ناچاریدا ئەو ووشەیەی سەرۆكی بۆ بەكاردەهێنم بۆئەوەی بزانێت و ببینێت ووشەی سەرۆك چەندە ناشرین بوە لەم ووڵاتەی ئێمەدا، ئاخەر سەرۆكێك كە توانای نەبێت ئیدانەی ئەو هەموو دەستدرێژیەی توركیا بكات ئیتر چگە لەمانایەی شەرمەزاری هیچیتر هەڵدەگرێت بۆ مان؟ من لەمێژووی كوردایەتیدا نەمبینیوە بەقەد ئیستا توركیا سوكایەتی بە كورد بكات و هەڵیشی پەرێنێت.
لە خەباتی شۆرشگێری كورددا سەركردەكانی كورد، بەتایبەتی شێخ سەعیدی پیران و مەلا مستەفا، دەبینین كە چۆن لەرووی توركیادا هێندە وورە بەرز راوەستاون و توركیاش زیاتر لەسەرۆكیك لییان روانیوە، لەكاتێكیشدا نە پەرلەمان و دامەزراوەی ئیستاشیان هەبوە، كەچی لەم سەردەمی پەرلەمان و ئەو دامەزاوە قەبانەی كە سەرۆك بۆتە رێكخستنی، چەندە ساویلكەو دەستەمۆیە بەدەست توركیاوە، هەرلە تیروانینی توركیاشەوە بجوكتر لەسەربازیك سەیری سەرۆك دەكەن.
ئایە ئەمە شەرمەزاری نیە بۆ ئێمە؟ كواشەهامەتی رابردوو؟ كوا وورەیی باوكان؟ ئیتر چۆن منت شەرمەزار نەكردوە سەرۆك، لەكاتێكدا كە بۆنەیەك یاخود روانینێكمان هەبێت بۆدونیا توركیا دێت كورد دەكوژێت، بەبڵندی دەنگ هەڵبڕە ئێمە بۆ مردن ئامادەین بەڵام بەكزی، ئێمە لەرووت هەڵدێین.
سەیركە سەرۆك زۆر لەێت تورەم، شەهامەتی كوردێك زۆر لەو سەرۆكە زیاترە كە تۆ لە گەڵیدا دەنیشیت و باسی پەیوەندی تورك و هەرێمی لەگەڵ دەكەیت.
دەنگ هەڵبڕە سەرۆك نامەوێت شەرمەزاربم، ئەزانی وا بەخۆرای لەبنەماڵەكەمدا شەهیدم نەداوە، تا وابەئاسانی بێدەنگبم، لەشۆرشی قازیدا بنەماڵەكەمان خاوەنی 4 شەهیدە، لەشۆرشی مەلامستەفادا بنەماڵەكەمان خاوەنی 3 شەهیدە، لەشەری ناخۆدا بنەماڵەكەمان خاوەنی 2شەهیدە، لە17 شوباتیشدا بنەماڵەكەمان خاوەنی 2 بریندارە بەگولەی پیاوەكانی تۆ، بۆیە پێویستە چوان گوێبگریت، گەنجانی ئەم ووڵاتە خاوەنی ئەم نیشتیمانەن تاوەكو قسەی لەسەركەن نەك ئەوانە توانای میشێكیان نیە، لە سنورەكانی ئەم هەرێمەی دورخەنەوە نەك گورگ، ئیتر پێم ناڵێت بۆ ئەونە شەرمەزاربین چ حیكمەتێك هەیە بۆ نایڵێت.
ئەو دۆزەخەی توركیا بۆ ئێمەی دروستكردوەو خستویەتیە ئەو دیوی دونیاوە، ئەو دونیایەشی تۆ بەریوەی دەبەیت خۆی بۆتە دۆرزە لە چوارلاوە، وێنەكردنی ئەو دۆزەخەی مەلاكانی تۆش باسی دەكەن لەكەناڵەكانی حیزبەكەتەوە، چگە لەدرۆیەك هیچیتر نیە، چونكە پێشمەرگ دۆزەخ لەماڵەكانمان دابێت، كوا خەتابار بۆی دەچێت دوای مردن.
ئیتر ئەم بەهەشتە چیە باسی دەكەیت، گەر نیەتت هەردۆزەخە، لێگەڕی نە دەوڵەتی سەربەخۆمم دەوێت نەئەو ژیانەی تۆ باسی دەكەیت، وەرەو دەنگ هەڵبرە جاری ئەم كوردستانە لە دۆزەخدایە، لەو شەرمە وەرە دەرەوە توركیا جەگە لەخەڵەتاندن هیچیتری لانیە بۆمان، ئیتر سەرۆك تۆش كەم هاونیشتیمانیان هەڵخەڵەتێنە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە