قانعی فەرد: بارزانی بۆ خۆی پیاوی ئیتیلاعاتە، کەچی دەڵێت ئێران رێگرییم دەکات لە بوونەوەم بە سەرۆکی هەرێم

Thursday, 19/03/2015, 12:00

4140 بینراوە


زۆر لە لایەنی سیاسیی، هەروەها رۆژنامە و راگەیاندنەکان لە سەر هاتنی سوپای ئێران بۆ ناو عێراق، کە دژی داعش لە پاڵ حکومەتی عێراق دەجەنگن، پێیان وایە هاتنی ئێران مەترسی بۆ سەر عێراق و ناوچەکەش دروست دەکات، پەکەکە یەکێکە لەو پارتە سیاسییانەی کە دژی داعش دەجەنگێت، لێ لە مەترسی ئێران بۆ ناو شەڕەکە ئەو ترسەی نەشاردۆتەوە و لەو بارەیەوە هەڵوێستی ئاشکرای خۆی هەیە.
لەو نێوانەدا د.قانعی فەردیش، کە ئیستا لە لەندەنی پایتەخی ئینگلتەرایە ئەمیش لەو بارەیەوە چەند قسەیەکی سەرنجڕاکێشی کردووە، بە پێویستمانزانی کەمێک لەسەر قسەکانی راوەستیین وئەویش رای جیاوازیی خۆی هەیە.
تەلەفیزیۆنی کەناڵی یەکی ئێرانی بەناوی (ئێرانیه کانی دژ به جمهوری ئیسلامی له لۆس ئینجلس) ئەو تەلەفیزیۆنە وتووێژێکیان لەگەڵدا کردووە، لە خوارەوە بە کورتی بەشێک لە راو و بۆچوونەکانی بڵاودەکەینەوە:
--------------------------------------------
پرسیارەکان و کورتەی وەڵامەکان:

١- داعش له عێراق و کوردستان تا کوێ دەڕوات؟ ئایا شکست دەهێنێت، یان نا؟
د.قانعی فەرد: داعش له کوردستان شکستی هێناوە، بیروباوەڕی داعش جێگای لەناو کۆمەڵگای کوردیی و عێراقدا نابێتەوە.

٢- ئێران بەهانای شیعەکانی کەربەلا و نەجەف دەچێت، یان بۆ پاراستنی دەوڵەتی عێراق هاتووە؟
د.قانعی فەرد: لەم شەڕەدا ئێران دژی داعش خۆی بە خاوەن هەق دەزانێت، که یارمەتی عێراق بدات.

٣- وەزعی حکومەتی ناوه ندی عێراق له گەڵ کوردستان چۆنه؟ کیشەکه له کام لایانه؟
د.قانعی فەرد: وەزعەکه نەگوردراوه و هەتا بارزانی نەوت بدزێت و پارەکەی رەوانەی تورکیا بکات و نۆکەری تورکیا بێت حکومەتی عێراق هەر ئەو بیروڕایەی بەرامبەر بە هەرێم دەبێت.کیشه که له بارزانیه که ژیانی تەنها گیروگرفت دروست کردنە.

٤- بارزانی بەردەوام دەڵێت دەوڵەتی کوردی دادەمەزرێنم، ئایا ئەمەم راستە یان درۆ؟
د.قانعی فەرد: مەسعود بارزانیی خۆی و باوکی بەردەوام دژی هەموو جوڵانەوەیەکی راستەقینەی کوردان بوون، مێژوو ئەو راستییە دەردەخات، کە هەمیشە سادەیی خەڵکی کوردستانیان بەکار هێناوە و بە ناوی دەوڵەتی کوردیی و ئازادیی! خەڵکیان دەستخەڕۆ کردووە، ئەگینا - دەوڵەتی چی و شتی تری چی!

٥- سەرۆکایەتی هەرێم چەند مانگێکی دیکە تەواو دەبێت! ئەمجارە کێ دەبێتە سەرۆکی هەرێم؟
د.قانعی فەرد: بارزانی بە درۆوە دەڵێت دەیەوێت لاببرێت، ئەگینا ئەو دەیەوێت بکرێتەوە بە سەرۆک، ئەو به زۆر و بە شەق نەبێت کورسیەکه چۆڵ ناکات و خۆی زۆر به گەورە و زل دەزانێت، بەڵام جگە لە خراپە بۆ کورد هیچ قازنجێکی بۆ کورد و کوردستان نەبووە و نییە. مەسعود بارزانی دەستی لەناو دەستی داعشدایە، رووداوی شەنگال دەیسەلمێنێت کە خیانەتێکی گەورەی کرد. من سەرەنجام چارەنووسی بارزانی وەکو قەزافی دەبینم، بە بڕوای من کۆمیتەیەک رێبەرایەتی کوردستان بکات و بەڕیوەی بەرێت باشترە لە پیاوێکی سوکی ئاوا.
لە زۆر بۆنەدا دەڵێت، کە ئێران دژی نوێبوونەوەی سەرۆکایەتییکەیەتی، بەڵام بارزانی خوی یەکەم نۆکەر و پیاوی ئیتلاعاتی ئیرانه، تەنانەت ئیتلاعات رێگا نادات یەک وشه دژ بە بارزانی بنووسرێت.

بۆ بینی چاوپێکەوتنەکە لە خوارەوە کلیکی تەواویی گفتوگۆکە بکە بە فارسی:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە