کێشەیەکی گەورە کەوتۆتە نێو دەزگای رووداو لە سلێمانی

Thursday, 12/03/2015, 12:00

2214 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست / سلێمانی
کێشەیەکی گەورە لە ناو دەزگای رووداو لە سلێمانی دروست بووە، ئەویش بەهۆی ئاشکرابوونی پەیوەندیی بەڕێوەبەری رووداو لە سلێمانی لەگەڵ یەکێک لەکچە  پەیامنێرەکان، ئێمە ئەو رووداوە کە پەیوەندیی بە بەشە کۆمەڵایتییەکەوە هەیە، فەرامۆش دەکەین، تەنیا وەکو هەواڵێک قسە لەسەر لایەنی سیاسیی و بەڕێوەبردنی ئەو کێشەیە دەکەین:
کاوە ئەمین بەڕێوەبەری دەزگای رووداوە لە سلێمانی، بە دزیی ژنەکەی، کە لە سوید دەژیی، کچێکی پەیامنێر و  هاوکاری خۆی بەناوی (X) لە سلێمانی بە دزییەوە لە خۆی مارە کردووە.، ئەمە لە ماڵ و منداڵ و کارمەندانی دەزگای رووداو لە سلێمانیی، هەروەها لە یاسای هەردوو ولات شاردۆتەوە.

پەیامنێرمان لە سلێمانی وتی پێش چەند هەفتەیەک لە ناو ئۆفیسی رووداودا کێشەیەکی گەورە دروست بوو، ئەویش کاتێک ژنە ئەسڵییەکەی کاوە ئەمین کە لە سویدەوە بۆ سلێمانی گەڕاوەتەوە، خۆی دەکات بە دەزگای رووداودا و بەبەر چاوی هەموو کارمەند و رۆژنامەنووس و پەیامنێرەکانی ئەو دەزگایەوە، لەگەڵ (ژنە فەل)ەکەی کاوەدا بەرەو روو دەبێتەوە، هەموو نهێنییە قێزەوەدەکان ئاشکرا دەکات، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەزگای رووداو لە کار دەکەوێت، هەموو خەریکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ئەو کێشەیە دەبن، دوایی پەیوەندیی بە ئاکۆ محەمەد بەڕێوەبەری گشتی دەزگای رووداو لە هەولێر دەکرێت، یەکێک لەو کارمەندانە، کە بە نهێنی پەیوەندیی بە کوردستانپۆستەوە کرد، دەڵێت: ژنەکەی کاوە خۆشی چۆتە لای ئاکۆ و وتوویەتی ئێوە هەمووتان وەکو کاوەن، دەزگاکەتان راگەیاندن نییە، بەڵکو دەزگایەکی فاسیدیشە، سەرچاوەکە وتی: لەو بارەیەوە چەند کارمەندێکی دیکەش لەگەڵ هەولێردا قسەمان کرد وتمان ئێمە دەزانین کە تۆ پاڵپشتی کاوەیت، بۆیە چەند ساڵە لە پشتی ئێمەوە ئەم شتانە روو دەدات، تۆش ئاگاداریت و دەنگت نەکردووە. ئێمە لە ئیستا بەدواوە ناتوانین کاوە ئەمین وەک بەڕێوەبەر لێرە قبوڵ بکەین، زۆربەمان دەست لە کار دەکێشینەوە دەبێت ئەمە ساغ بکرێتەوە.

ئیستا ژنە ئەسڵییەکەی کاوە لە سلێمانی داوای یاسایی لەسەر مێردەکەی لە سلێمانی تۆمارکردووە، کاوە بۆ خۆشی گەڕاوەتەوە بۆ سوید و لە بارێکی دەروونی ئاڵۆزدایە، چونکە لە سویدیش بەرەو رووی یاسا دەبێتەوە، یاسای ئەو وڵاتە رێگا نادات کەسێک دوو ژنی هەبێت، ئەگەر خێزانەکەی داوای لە سەر تۆمار بکات، بە تۆمەتی bigamy بیگامی (فرەژنی) سزا دەدرێت.

سەرچاوەیەکی دیکە قسەی لەسەر ئەم دیاردەیە کرد وتی: بەهۆی ئەو پارە زۆرەوە بۆ ئەو کەناڵە تەرخان کراوە، بنەماڵەی بارزانی، بەتایبەت نێچیرەڤان تەنیا مەبەستیان کاری راگەیاندن نییە، ئەمە سیاسەتی میتی تورکە، دەیانەوێت لە رێگای فەسادکردنی قەڵەمیشەوە بچنە نێو شادەماری کاری راگەیاندنەکانەوە، بۆ نمونە رووداوێکی ئاوا دەبێتە هۆی ناشرینیکردنی کەسەکان و راگەیاندەکان ئەو بەها پیرۆزەیان نامێنێ. راگەیاندن هێزی سێیەمی دەسەڵاتە، ئەمڕۆ وەک دەسەڵاتیی و سیاسیی و سەربازیی ناشرین بووە، کۆمەڵگای کوردی لە دەرەوەی ئەو سێ هێزە لە نێو گێژاوی نائومێدییدا دەسوڕێتەوە و بەرەو ئاقارێکی خراپ دەڕوات، بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و هەموو حیزبە سیاسییەکانی کوردستان بەهۆی ئەو پەیوەندییە سیخووڕیی و موخابەراتییەی، کە بە داگیرکەرانی کوردستانەوە هەیانە، بەردەوام کار لەسەر نەهێشتنی پیرۆزییەکانی کورد دەکەن، بەو بەرەڵاییە پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی و  ژیانی خێزانیشیان تێکداوە، ئەم دەسەڵاتە پیسخۆر و خائینە هەموو تاکی کوردیان لەو رێگایەوە تووشی قەیرانی ئابووری و ئەخلاقیی و کۆمەڵایەتیش کردوو، بەمەش مەبەستێکی تریان پێکاوە،  تا خەڵکی نەیپەرژێتە سەر دزیی و خیانەتە گەورەکانی خۆیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە