خوێندكاران دەستی كێیان لە پشتە

Thursday, 22/04/2010, 12:00

1316 بینراوە


سه‌ردار قادر لە هەر كۆمەڵگایەكدا كە باس لە كەلتوری دیموكراتیو بانگەشەی كۆمەڵگای شارستانیەت دەكرێ، لە بەرامبەر ئەوەدا چەندین پێناسە هەیە پێناسەیەكی ڕەت كردنەوە پێناسەیەكی بە ماف بینین پێناسەیەكیش كە هەردووكی لەخۆ دەگرێت، واتە ئەمە خاڵێكی سەرەكیە كە بانگەشەكارانو، دژبەران هەردووكیان خۆیان بە خاوەن ماف دەزانن، لە هەرێمی كوردستانیشدا ئەوەی پێی دەوترێ، ماف ئازادی ڕادەربڕین، بۆتە چەمكێك كە ڕیشەی خۆی لە خاڵێكی چەق بەستودا داكوتاوە، كە ئەویش دەستی كێی لە پشتە، مەبەست لەم دەست لە پشتەوەش ئەوەیە كاتێك چالاكیەك، پرۆستۆیەك، مانگرتنێك.........هتد، بكرێت لایەنی بەرامبەر كە دەسەڵاتە وای بەناو دەكات كە دەستێك لە پشت چالاكیە نەتەوایەتیەكانەوەیە كە دەكرێت، وەك خاوەنداریەتی لە شۆڕشەكانی پارچەكانی تر، ناڕەزایی بەرامبەر بۆ دەست درێژیەكانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سەر هەرێم، كە ئەنجام دەدرێن، كەچی لایەنی دەسەڵات كە خودی هەردوو پارتەكە دەگرێتەوە سەركێشی دەكەنو بیانو تەنها لەوە دەگرن كە دەستێكی لە پشتەوە، ئایا ئەم دەستانە كێن؟ لە ماوەی نۆزدە ساڵى حوكمڕانیدا زۆرجار دەوترا كە حكومەت ساوایەو لە بن ناوی ساوابووندا هەندێك مەشروعیەتیان بەخۆیان دابوو، حكومەتو دەسەڵاتێك كە نۆزدە ساڵ خۆی بە ساوا بزانێت ئەوا بێگومان لە ئاستی جوجەیەكی ساوادایەو واتە تەنها لە ناو خۆیدا گەورەیەو، باوكە، بڕیاردەرە، بەڵام لە دەرەوە ساوایەو هێشتا لە ناو بێشكەدایە، ئەم وتەیە چی دەگرێتەوە؟ واتە لە بەرامبەر پرسە نەتەوایەتیەكاندا دەسەڵاتێكی ساویلكە خۆ بە بچوك بینین، ترسێنراو لە بەرامبەر خودی ناوەوەشدا بۆ سەلماندنی ڕاستیەكانی خۆی، خۆ بە ڕاست بینینی خۆی هەموو شتێك بە دەست لە پشتەوە بوون دەزانێت، ئایا سوتانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، پرسە چارەنوس سازەكان، پرسە نەتەوەیەكان، مادەی (140)و، گرێبەستە نەوتیەكان، نەبوونی خزمەتگوزاریو، كێشەی خوێندكارانو، خودی گەنجان توندو تیژى سەر ژنان دەستیان لە پشتەوەیە یاخود واقیعین، ئەوەی لێرەدا دەمەوێ ئەمە چەند ڕۆژێكە شاڵاوێكی ناڕەزایی توندی خوێندكاران لەم هەرێمەدا دروست بووە، كە پێشتریش لە ماوەی چەند ساڵانی ڕابردووشدا ئەم كێشانە هەبوون، بەڵام خۆ ئەم بڕیارەی دوایی گەر سەلمێنەری ڕاستیەكان نەبێت، بەڵام دەست وەردانو تۆقاندنو چاو سوركردنەوە لێپرسینەوە نموونەیەكی هەرە زیندووی ئەو ڕاستیەن كە ئەمانە ئەگەر دەستیشیان لە پشتەوە بێت، ئەوا بێگومان ئەو دەستانەش یەك ڕیزی خوێندكارانەو با نەیبەینە سەر مەسەلە بەرژەوەندیە تەسكە حیزبایەتیەكە، ئەمە هیچ گرێدانێكی بە خودی سەوزو زەردو نیلیو ئیسلامیو نا ئیسلامیو باندی تیرۆرەوە نیە، بەڵكو ئەمە لەخۆیدا خاوەن دەركەوتنێكە كە لەو مافانەی خۆیان بێ بەش بوون كەواتە بە گشتی بانگەشەی چی دەبێت با ببێ، ئاوڕدانەوە لە وەڵامی خوێندكاران گرنگترە یاخود لەوەی كە بوترێ ئەمانە دەستێكیان لە پشتەوەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە