نێچیر ... یەكگرتوو .... ئۆپۆزسیۆن ....

Wednesday, 07/12/2011, 12:00

927 بینراوە







كوڕە حەوت عیلمەكەى مەسعود بارزانى دواى ئەوەى چەند وانەیەكى لەسەر كارى استخباراتى خوێندۆتەوە ئێستا هەڵساوە زۆر بەسەقەتى پەیڕەویان دەكات و خۆیشى زۆ بەزانا دادەنێت لەگەڵ باوكى وادەزانن بەتەنها ئەوان زیرەكن و هەر ئەوانیش دەبێت ئەم ووڵاتە بەرۆێوەبەرن ئەگەر نا دەبێ تێكى بدەن،نازانن زەمەنى ئەوان بەسەرچووەو دەبێت زۆر بەمەمنونیش واز لەدەسەڵات بهێنن (پێدەچێت بەڕەسمیش لەلایەن زلهێزەكان پێیان ووترابێت).
ئەو سیناریۆیانەى ئەوان ئەنجامى دەدەن وەك ساڵانى شەستەكان و حەفتایەكان و هەشتاكان بە سەر خەڵك تێپەڕنابێت و پێش وەخت خەڵكەكە ڕاستییەكان ئەزانن (وەك كورد ئەڵێت ئەو قەسپەى مەسعود دەیخوات ناوكەكەى لەبەركى خەڵكە).
ئەم باوك و كوڕە بۆ درێژە دان بە دەسەڵاتەكانیان ئەوەى خراپە ئەیكەن و سڵ ناكەنەوە و كەلە ڕەقییان دەبێتە هۆى لەباربردنى خەونى دروستبونى دەوڵەت ، كەبەهیچ جۆرێك ڕێگە نادەن بە ئازادى و دروستبونى بزوتنەوەیەكى كوردانە لە كوردستان بەگشتى و بادینان بەتایبەتى، هەروەك چۆن لە دەڤەرى یەكێتى گۆران دروست بووە كەئەمە كارێكى تەندروستە و لەبەرژەوەندى ستراتیژى نەتەوەكەمانە بەڵام كەلەپوچى و سیاسەتى (یان بۆ من بێت یان بۆ كەس نەبێت) بۆتە هۆى دروستبونى بزوتنەوەیەكى ئیسلامى كە بەهیچ جۆرێك لەبەرژەوەندى نەتەوەكەمندا نى یە، بەپێچەوانە لەبەرژەوەندى داگیركەرانى كوردستانە.
هەر ئەم خۆ بەزیرەك زانینەیە كەوا ئەكات زوو گۆڕبۆخیان هەڵكەنن: سیناریۆى ئەم دواییەى زاخۆشیان باشترین بەڵگەیە، خەڵك باش دەزانێت كەوا مەسرورو باوكیان بۆ ئەم كارەیان كردووە:
1. لێدانى نێچیرە : هەر وەكو زانراوە كەخاوەن مەساجەكە (علی سندیی)ە پیاوى نێچیرە، هەروەها كارتێكى فشارە بۆسەر نێچیر كە دونیا شامى شەریف نى یە و وا بەئاسانى سەرۆك حكومەتیاتیەكەت بۆ ناچێتە سەر، لەوانەشە مەسرور بۆ خۆى حەزیلێبێت ببێتە سەرۆك حكومەت بەڵام بونى نێچیر ڕێگرە.
2. یەكەم پارتى پێدەچێت هەروەك لە لێدوانەكانى (سەلاحەدین بەهائەدین) هەستى پێدەكرێت داواى شتێكى لە یەكگرتوو كردبێت بەڵام یەكگرتوو بەگوێى نەكردبێت، دووەم كاتى هەڵبژادنى ئەنجومەنى پارێزگاكانە بۆیە پارتى دەیەوێت وەكو جارەكەى تر چاو لە یەكگرتوو سۆردەكاتەوەو تەحجیمى بكات، سێ یەم مەسروور كەلێپرسراوى دەزگاى بارزانییە پێدەچێت لەمەوقفى رابیتەى ئیسلامى زۆرتوڕە بووە كاتێك رابیتە بەخەڵكى وتووە ئەم پارەیەى دەزگاى بارزانى سەرفى دەكات هى رابیتەیە نەوەك هى دەزگاى بارزانى.
3. پارتى بونى گۆران بەخەتەر دەزانێت و بەهەر نرخێك بێت دەیەوێت لەناوى بەرێت بۆیە سەرەتا كار لەسەر لێكترازانى هەر سێ حزبى ئۆپۆزسیۆن دەكات بە گوشار خستنە سەر یەكگرتوو و نەهێشتنى لەسەر ساحەكە بە بیانوى ئەوەى دژى مەسیحى و یەزیدییە.
وەچەندین دەرئەنجامى تر كە گشتیان لەبەرژەوندى پارتیدان بەڵام پارتى ئەمجارەیان وەك جارەكانى تر بۆى ناچێتە سەرو یەكەم بزمارى لە دارەمەیتى خۆى دا.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە