نامەیەک بۆ سەرۆکایەتی زانکۆی هەولێری پزیشکی

Sunday, 18/05/2014, 12:00

2722 بینراوە


بەڕێزان وا دیارە گەندەڵی بۆتە دیاریدەیەک کە وەک خواردنی سی ژەمە لە کوردستان دەقی پێوە گیراوە لە
لایەن هەندیک بەرپرس و پلە ئەکادیمیەکان. زۆر لەسەر بابەتەکە با کات بە فیڕۆ نەدەین و بێنە سەر
نموونەیەکی زیندوو لەناو سەرۆکایەتی زانکۆی هەولێری پزیشکی . وە یەکیک لە کەسایەتیە هەرە گەندەڵ و
بێنەزاکەتەی ئەم بەناو سەرۆکایەتی زانکۆیە بەناو دکتۆر دارا میرانە.
بەڕێزان گەندەڵی ئەم مرۆڤە کەسایەتی لاوازە بەجۆرێکە کە هێزی قەڵەماکان ناتوانن لە دڕندەیی و بێ مەعریفەتەی ئەو بەناو مرۆڤە ڕاڤە بکەن لەبەر کەمیتی کەسایەتی و باکگڕاوندێکی ڕەش و ناپاکی.
لەهەرە زەقترین گەندەڵیەکانی ئەوەیە کە ئەو کەسێکی زۆر نەشیاوە بۆ پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی بۆ کاروباری کارگێڕی ودارایی، ئەو نەکەسێکی ئیداریە و نە پزیشکێکیشە کە لەتوانی داهەبێت ئەم کارانە ڕابپەڕێنێت، جگە لە دزی و غەدرکردن لە ستافی ئێمەی کارمەندانی ناو سەرۆکایەتی زانکۆ و ستافی پزیشکان هیچیتر لە کەلە پوتەکەی دانی یە.
ئەو کەسە هێندە گەندەڵە لەکاتێک کە کەس نەیدەزانی خویندن لەدەرەوەی ووڵات چی یە ، ئەو کوڕەکەی بە ناوی ئالان دارامیران لەسەر حیسابی زانکۆ و حیسابی بوودجەی هەرێمی کوردستان بە کون فەیەکونێک ڕەوانەی دەرەوەی ووڵاتی کرد، کەچی هەزاران پزیشکی زۆر بەتواناتر هەبوون کە مافی ڕەوای خۆیان بوو نەیناردن و کوڕە ئازیزەکەی خۆی هەناردەکرد.
لەحاڵی حازر دەیەوێت غەدرێکیتر لە پزیشکان بکات ئەویش ئێستا لە محاوەلەی ئەوەدایە کوڕەکەی لە بۆردی کوردستانی لە بەشی دێرماتۆلۆجی (نەخۆشیەکانی پێست) وەربگیرێت، یەکێک لەو پزیشکانەی کە لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پزیشکیە بۆ پسپۆڕیە پزیشکیەکان ئاشکرای کردووە کە ئەو بەناو دکتۆر دارا میرانە داوای پرسیاری کردووە بۆ کوڕەکەی، کە وابڕیارە لە ڕۆژی ١/٦/٢٠١٤ تاقیکردنەوەی پیشبڕکێ ئەنجام بدریت و پاشان ناوی دکتۆرەکان ڕادەگەیەنرێت. جا سەیرکەن چۆن لە کونفەیەکونێکیتر ناوی کوڕە قۆزەکەی بەناوی ئالان دارا میران دەبینینەوە. باشە چۆن تاکو ئێستا پزێشکان دانیان بەخۆیان داگرتووە بەرانبەر ئەو هەموو نا عەدالەتەی کە بەرانبەریان دەکرێت.
یەکیکیتر لە دیمەنە قێزەون و ناشرینەکانی ئەو بەناو پیاوە بەد ڕەوستە ئەوەیە کە کچێکیشی بەناوی ژاڵە دارا میران بە واستەو چاو سوورکردنەوە لە ڕاگری کۆلیزی پزیشکی ددان کردووە بە ئەوائیلی ساڵی دەرچوونی ئەم کچەو لە زۆربەی شوێنەکان ڕاگری کۆلێزی پزیشکی ددان ئەو ڕاستەی درکاندوە.
سەرباری ئەوەش دیسان بەشێوەی گەندەڵی بەردەوام کچەکەشی لەسەر بوودجەی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی دەرەوەی ووڵات کرد، کەچی بەهەزاران ڕۆڵەیتری بەتوانا هەبوون کە تاکو ئێستا ڕیگریان لێدەکرێت.
جا لیرە دا دەڵێین هەر کەسێک وەک دارامیران بێت ئەوا ناوی دەچێتە لیستی ڕەشەوەو هەر سەرشۆڕ و دۆراو دەبیت. وە پێویستە سەرۆکایەتی زانکۆش کەسی وابێشەڕەف لەدەوروبەری خۆی دوورخاتەوە تاکو چیتر دەستەلات بۆ بەرژەوەندی خۆی و بنەماڵە دۆڕاوەکی بەکارنەهێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە