با پیرۆزبایی 31ی ئاب له‌ بارزانی بکه‌ین

Wednesday, 08/09/2010, 12:00

1415 بینراوە


سەرەتا دەمەوێت پیرۆزبایى 31-8-1996 لە سەرانى بارزانى و كوڕانى جامانە سورەكانى سەرى ڕەش كە ناتوانن ڕۆژێك لە ڕۆژان دابەزنە خوارەوە ، بیرتان دەخەمەوە ئەمە جەژنى كوردانە چونكە یازدە ساڵ لەمەو بەر خەڵك زانى ئەوان كێن كورسیەكەیان و گیانى هەژارانى كوردیان چۆن بەرورد كرد لەو ڕۆژەدا پیرۆزە كاكە بارزانیەكان ئەو ڕووە ڕاستەقینەیەتان كە دەر كەوت بۆ كورد و لەوە بە دواوە چۆن پششتان پێ دەبەستن .

ئەوەشتان بیرنەچێت ئەو زێرەڤانى و حەرەسانەى لە دەورتانە و هەموو هەڵبژاردنێك تەزویرى دنیاتان بۆ دەكەن ئەوانە هەموو كوردى باشور نیە ئەوانە پێك هاتوون لە دوو كۆمەڵ و بەم زوانە كۆتیاییان پێدێت یەكەم كۆمەڵێك تاوانبارى بەعسى و جاش و ئەنفالچین كە دەستیان سورە وناتوانن واز لە ئێوەو عەسكەرییەكانتان بهێنن چونكە دادگا و خەڵك لییان قبوڵ ناكەن ئاوەها بژین بە سەربەستى ، دووەم ئەو خەڵكە داماو بێ دەرەتانەیە كە كورد وتەنى (ئەرغەیان نییە) بێ دەرەتانن و نە كەسابەت دەزانن و نە خوێندەوارییان هەیە و میرد منداڵانى شەڕى ناوخۆن لە قوتابخانە دابڕاون ئێستا نە ئیشى بازاڕ دەزانن نە خاوەن قەڵەمن و كار بە بڕوانامەكانیان بكەن بۆیە ناچار دەبنە زێرەڤان و پێشمەرگى تایبەت بۆ ئێوە ئەوە ڕاستیەكى تاڵە .

دووەم ڕێزداران ئێوە چەندین ساڵە دەسەڵاتى ئەم هەرێمەتان لە بەر دەستدایە هەر لە ئیبراهیم خەلیل و نەوت و ...تاد بڵاوەى پێدەكەن و نازانن چى لیدەكەن زۆر جێگەى داخە كاتتێك لە تەلەفزیۆنە ڕەنگ زەردەكاتنتانەوە كە دیسانەوە بە پارەى ئەو میللەتە هەژارە داتانناوە و ئەوە دەفرۆشنەوە كە ئاوەدانكردنەوەتان هێناوە بۆ ئەم ووڵاتە ، بەوە نییە لەبەر ئەوەى دەركەوت كە پارەى ڕاگەیاندنەكانیشتان دزییە ئەو مووچەى وەرى دەگرن كە هەر كۆنە بەعسیەكتان كردووە بە روتبەیەكى سەربازى و خانەنشینتان كردووە ئێستا لە نیو ملیۆن دینار مووچە كەمتر وەرناگرێت ئەوە كەى وەزعە ، یان هەر جاسوسێك كە بە دڵى خۆتان كارتان بۆ دەكات خستوتانەتە سەر لیستى موچەى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئەڵَێن خەلك تەمەڵە خاڵە ئەوە جاسوسەكانى خۆتان بار گرانیان خستوەتە سەر مووچە ، یان زۆرێك فەرمانبەر و مامۆستا و نەخوێندەوارتان دامەزراندوە لە سنورى ئیدارەى یەكێتى دەوام ناكەن و نیوەى مووچەكەیتان بۆ خۆتان دزیووە كوررررررررررررە عەیبە ئەمە تاكەى، سەرتان دەخوات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە