بە پێى بەڵگەنامەیەكى تایبەت كاندیدێكى لیستى هاوپەیمانى كوردستان 7 ساڵە مەعاشى بن دیوار وەر ئەگرێت

Wednesday, 03/03/2010, 12:00

2564 بینراوە


بە پێى بەڵگەنامەیەكى تایبەت، و بڕیارى سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران بە ژمارە 143 بەروارى 9-10-2003 كە وەك فەرمانى وزارى سەرۆكایەتى حكومەت دەركراوە، 32 كەس بە ناوى هەوڵاتیەوە بۆ بزووتنەوەى ئیسلامى دامەزرێنراون، كە لە لەسەر وەزارەتەكانى (پەروەردە، كشتوكاڵو ئاودێرى، شارەوانىو گەشتو گوزار، تەندروستى)، دەبنە فەرمانبەر.
لەم بەڵگەنامەیەداو لە ناوى ژمارە 1و 2 ى لیستەكەدا كوڕانى مەلا عەلى عەبدولعەزیزى ڕابەرى كۆچكردووى بزووتنەوەى ئیسلامى هاتووە، كە ئەمەش جگەلەوەى دەرى ئەخات ئەم خانەوەدەیە بۆ هەموو ئیمتیازاتەكان مافى خۆیان هەبووە چەند كەس ڕیز بكەن، هەروەك 30 كەسەكەیتریش هەموویان كەسى نزیكى خۆیانن.
لەوەش گرنگتر موحەممەد عەلى عەبدولعەزیزە كە لە ناوى 1 ەم دایەو هەموو خەڵكى هەڵەبجەى شەهید شایەتى ئەوەن كە ناوبراو تەنیا 1 ڕۆژ دەوامى نەكردووە، بگرە ئەو 7 ساڵەى ڕابردوو تەنیا 7 مانگیشى لە كوردستاندا نەژیاوە، بەڵام موچەكەى لە لایەن كەسوكارییەوە وەرگیراوە.
شیاوى باسە موحەممەد عەلى عەبدولعەزیز ئێستا كاندیدى ژمارە 17 ى بزووتنەوەى ئیسلامییە لە لیستى هاوپەیمانى كوردستان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە