به دوو حزب و یازده حزبۆکه ، پێ ده‌که‌نم
Thursday, 18/03/2010, 12:00
1202 بینراوە
هه‌ر له‌م سایته ڕاست گۆیه‌دا چه‌ند مانگێک به‌ر له ئێستا بابه‌تێکم نووسیوه به ناوی دوو حزب و ده حزبۆکه (ده‌توانن له به‌شی ئه‌رشیفی بیر‌و ڕا بیبینن) دیاره ئه‌و کات له ئه‌نجامی ئه‌و پیادا هه‌ڵدانانه نووسیم که ده‌سته‌لاتی یه‌کێتی و پارتی به شان و باڵی لیستی هاوپه‌یمانیاندا هه‌ڵده‌دا و ده‌یان ووت (گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی یه له مێژووی کورددا)، بۆ ئه‌وه‌ش من ئه‌و هاو په‌یمانیه‌م ناو نا به دوو حزب و ده حزبۆکه .. دڵنیا بووم له‌وه‌ی که ئه‌مه ناوی زل و گوندی وێرانه و ته‌نها به رواڵه‌ت گه‌وره‌یه و له ناوه‌رۆکدا هه‌ر هاوپه‌یمانێتیه ستراتیژییه‌که‌ی جارانی نێوان یه‌کێتی و پارتیه و بۆ رێکلامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وا زل کرابوو .
ئه‌وان له دوای ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی زۆر و ئیمتیازاتێکی زۆریان خسته به‌رده‌م ئه‌و حزبۆکانه و که‌سایه‌تیه‌کانی تر بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌وری خۆیان خڕیان بکه‌نه‌وه نه‌بادا به‌لای گۆڕاندا بڕۆن ، پێیان وابوو چوار په‌لی گۆڕانیان به‌ستوه و روتیان کردوونه‌ته‌وه و ئیتر ده‌بێت به ته‌نها دابه‌زن و دواییش ئه‌وان به دۆڕاوییان پێ بکه‌نن ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مرۆ ئێمه به هه‌ڵسه‌نگاندن و تێڕوانین و کورت بینین و (ئه‌و زیانه مادییه‌ی لێێان که‌وت) پێده‌که‌نین .
به‌و هه‌موو بوختان و درۆ هه‌ڵبه‌ستنانه‌ی بۆ گۆڕانیان دروست کرد، به ده‌ست بڕینی ئه‌و حزبۆکانه و ئه‌و سه‌فته دۆلارانه‌ی به‌م لاو ئه‌ولادا بڵاویان کرده‌وه و ئه‌و به‌ڵێنه گه‌ورانه‌ی به‌خه‌ڵکیان ده‌دا و ئه‌و ته‌ڵه‌و پاشقولانه‌ی له گۆڕانخوازانیان ده‌گرت و پیلانی شه‌قامی سالم و شوێنه‌کانی تر پێده‌که‌نین . به‌و خه‌لکانه‌و به بیری حزبه‌کانیان که بازرگانیان به ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌وه کرد و ویستیان له‌و ڕێگه‌وه ناوی په‌رله‌مانتاری گۆڕان (عه‌دنان عوسمان) و حاکم له‌تیف له‌که‌دار به‌که‌ن ، به دابڕینی ووشه‌ی میلیشیا به‌سه‌ر چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی دا ، به هه‌ڵوه‌شاننه‌وه‌ی مه‌یدانیی په‌یمانی ستراتیژی نێوان ئه‌و دوو حزبه که له‌دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن روو ده‌دات و دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رکه‌سه بۆ خۆی ، به چرپه‌ی فێڵی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگره‌که‌ی له ناو کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان که نه‌یان زانی میکرۆفۆنه‌که‌یان کراوه‌ته‌وه و ووتیان تا فراکسیونی گۆڕان نه‌هاتوه‌ته‌وه با بیخه‌ینه ده‌نگ دانه‌وه ، به نووسینه‌کانی چه‌ند نووسه‌رێکی گێره شێوێن و چه‌ند سایتێکی بێ هیوا و بێ به‌رنامه که به چڕی کاریان بۆ خراپ کردنی گۆڕان ده‌کرد ، به هه‌موو ئه‌مانه و له‌گه‌ڵ ده‌نگی ده‌ست پیادانی په‌رله‌مانتاره به جه‌رگه‌کانی فراکسیونی گۆڕان به مێزه‌کانیاندا ئێمه‌ش قاقا پێیان پێ ده‌که‌نین . به هاوپه‌یمانێتیه گه‌وره‌که‌ی دوو حزب و یازده حزبۆکه ده‌ڵێم تاکه‌ی ئێوه ئه‌م میلله‌ته ڕاپێجی خۆتان ده‌که‌ن و هه‌ڵی ده‌خه‌ڵه‌تێنن ؟ تاکه‌ی ئه‌م حزبۆکانه له ده‌وری خۆتان کۆده‌که‌نه‌وه و دوایش هه‌ر به‌شه سکه‌که‌یان پێ ده‌ده‌ن ؟
جه‌لال ده‌باخ که له‌سه‌ر لیستی زه‌حمه‌تکێشان کاندید کرا بوو له چاو پێکه‌تنێکدا له ئاوێنه ده‌لێت (هاوپه‌یمانێتی وانا بێت برام) له ناوه‌رۆکی قسه‌کانی ده‌ڵێت ئه‌وان هه‌ر ڕێکلام بۆ خۆیان ده‌که‌ن و ئێمه‌یان پشت گوێ خستوه و ده‌ڵێت له که‌رکوک داوای هه‌ر هۆڵێکمان ده‌کرد ده‌یان ووت تا یه‌ک مانگ گیراوه ، ته‌له‌فزیونمان نیه داوای ئه‌وه‌مان ده‌کرد که ڕێگه‌مان بده‌ن له ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیونه‌کانیانه‌وه قسه بکه‌ین به‌لام نه‌یان کرد ).
ئه‌مڕۆ منیش به به‌ڕێز جه‌لال ده‌باخ ده‌ڵێم دوای 50 ساڵ خه‌بات له کوردستان تازه به تازه ئه‌و گله‌ییانه له‌وان ده‌که‌یت ؟ بۆ نه‌ت ده‌ناسین و نه‌ت ده‌زانی ماسییه گه‌وره‌کان بچووکه‌کان ده‌خۆن ؟ نه‌ت ده‌زانی ئه‌وه‌ی تۆی کردوه‌ته کاندیدی خۆی له تۆ بچووکتره ؟ گه‌لۆ ئیتر کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه ئه‌م هه‌موو حزبۆکه بێ به‌رانه (که مشه‌خۆری سه‌ر جه‌سته‌ی) ده‌سته‌ڵاتن ، بیرێک له کۆتایی هێنان به کاریان بهێنن و بکه‌ونه دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی تر و بێنه ناو ئۆپۆزسیون و شان بخه‌نه ژێر ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وولات و پیشخستنی ؟
ده‌بێت گروپێکی سیاسی یان حزبێک چۆن بیر بکاته‌وه که دوای ده‌یان ساڵ نه‌یتوانی بێت کارتێکه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وتی سیاسی هه‌ڵبژاردنێک بکات و به چه‌ند جار به‌شداری کردن نه‌توانێ کورسییه‌کی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت ، ئایا مانه‌وه‌یان له سه‌ر شێوه‌ی ئێستای خه‌باتیان چیمان پێ ده‌ڵیت ؟ ناکرێت بلێین ته‌نها ده‌یانه‌وێت بۆ مانه‌وه‌یان وه‌ک کوێخای خۆیان و وه‌رگرتنی پله‌و پایه له ناو حکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کاندا بمێنن ؟ ناکرێت بڵێین ئه‌مانه ساڵانه چه‌ند ملێون دینارێک له پاره‌ی ئه‌و میلله‌ته یان ده‌درێتی بۆچی ؟ پێویسته هه‌موو ئه‌وانه به خۆیاندا بچنه‌وه و چی تر خه‌لکانێک به خۆیانه‌وه خه‌ریک نه‌که‌ن و له چه‌مه‌ڕای بێ کۆتاییدا نه‌یان هێڵنه‌وه ، با ده‌سته کۆت کراوه‌کانیان بکه‌نه‌وه و ئازادیان بکه‌ن وه‌ک تاکێکی هۆشمه‌ند به‌شداری له ریزه‌کانی دیکه‌ی به‌رنامه روون‌دا خه‌باتیان درێژه پی بده‌ن ، ده‌نا ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه که‌سانیک له‌به‌ر هۆڵێکی شانۆ ڕاوه‌ستا بن و بلیتیان ده‌ست نه‌که‌وێت ، هه‌شبێت له ژووره‌وه بێت به‌ڵام خه‌وی لێ که‌وتبێت له جیاتی ئه‌وه‌ی ته‌ماشا بکات ، ئه‌و ده‌نگانه ئازاد بکه‌ن با پێکه‌وه به‌شداری سه‌رکه‌وتن و گۆڕینی بنه ڕه‌تی بکه‌ین ، دڵنیام ئێوه به چه‌ندین ساڵی دیکه‌ش ناتوانن هه‌نگاوێکی وه‌ک گۆڕان هه‌ڵبێنن .
حزبۆکه‌کان به‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵخزاندبوه ناو باوه‌شی هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵات ، له هه‌موو ئه‌و پیشێل کاری و به‌گژدا چوون و نانبڕینی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان پێ نه‌داون و ، ئه‌و کرده‌وه ناشیرنانه‌ی به‌رامبه‌ر خه‌ڵک کرا له رۆژانی بانگه‌شه‌دا بێ ده‌نگ بوون ، ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موویان زه‌برو زه‌نگ و شه‌قی ئه‌و دوو حزبه‌یان خواردوه و خۆیان ده‌زانن که ئه‌وان له خۆیان زیاتر که‌سیان لا په‌سه‌ند نیه و ته‌نها به‌قه‌ده‌ر گیسکه‌که‌ی هه‌یاسی خاس خواردنیان ،ده‌ده‌نێ ، هه‌ر بۆیه ده‌کرێت به خولانه‌وه‌ی ئێوه‌ش له بازنه‌یه‌کدا پێ بکه‌نین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست