داخستنی سێ تەلەفزیۆنی کوردی (ڕۆژتیڤی ، نوچە تیڤی و ، ئێم ئێم سی)

Monday, 08/07/2013, 12:00

1263 بینراوە






بەڕێزان

دەزگاکانی چاپەمەنی

راگەیاندنەكان

ڕۆشنبیران

رۆژنامەوانان

ئەمرۆ لە ناوەندی دیموکراسی ئەوروپا لە وڵاتێکی وەک دانیمارک کە بە وڵاتی ئازادی رادەبرین و شەفافیەت ناسراوە لە جیهاندا..

بڕیاری داخستنی سێ تەلەفزیۆنی کوردی (ڕۆژتیڤی، نوچە تیڤی، ئێم ئێم سی) و مافی سەندنەوەی پەخشیان دراوە.. ئەو بڕیارە تەنانەت دەزگاکانی چاپەمەنی و راگەیاندنی دانیمارکیشی توشی شۆک کردووە. ئەم کەیسە لە دەزگایەکی تری نێونەتەوەیی زیاتر پەیوەندی بە ئێمەی دەزگای راگەیاندن و دەزگاکانی داکۆکیکاری کاری رۆژنامەوانیەوە هەیە لە کوردستان . بۆ قسەکردن لەسەر ئەم کەیسە و چۆنێتی هەلوێست نیشان دان کاروان ئەنوەر وەک سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لقی سلێمانی ، رەحمان غەریب وەک سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنووسان ، شۆڕش مستەفا وەک کۆمپانیای چەتر بۆ کاری ڕاگەیاندن و بڵاوکراوە و ، نەجیبە قەرەداغی وەک نوێنەری کۆمپانیای میزۆپۆتامیا برد کاست و ، رۆژنامەوانی نوچە تیڤی و رۆژتیڤی..

سیمنارێك و لێدوانێكی رۆژنامەوانی رێك دەخەن..

لە ڕۆژی چوارشەممە 10/7/2013

كاتی 5 ی ئێوارە

لە هۆلی محمەدی مەلا کەریم لە ناو کتێبخانەی گشتی سلێمانی

داوا لە هەموو دەزگاکانی راگەیاندن رۆشنبیران و رۆژنامەوانان دەکەین بەشداری بکەن.





سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان-لقی سلێمانی

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنووسان

کۆمپانیای چەتر بۆ کاری ڕاگەیاندن و بڵاوکراوە

کۆمپانیای میزۆپۆتامیا برد کاست - نوچەتیڤی و رۆژتیڤی





ئێمە لە فەیسبوك:

https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە