ئاسۆ كاكە رەش سكرتێرى كارى دیموكراتى خۆرێكخستنەوەكەى گەیشتە ئەنجام

Saturday, 22/05/2010, 12:00

940 بینراوە


ماوەى چەند مانگێگە ئاسۆ كاكە رەش سكرتێرى كۆمەلەى كارى دیموكراتى كەوتۆتە خۆ رێكخستنەوە لە ناویاندا چەندین دەزگا و دامەزراوەى لە خۆى كۆكردۆتەوە كادرانى رێكخراوەكەى ئاسۆ لە ژێر چاودێرى بەشى پەروەردەى كۆمەڵە كاردەكەن و لە دوا كۆبوونەوەى كارمەندان داوایان لە ئاسۆ كاكە رەش سكرتێرى كۆمەڵەكەیان كردووە كە خۆیان بۆ هەڵبژاردنى شارەوانى و ئەنجومەنى پارێزگا ئامادە كەن بەتایبەتى شارەوانى كۆیە كە لە سنورى قەزاى كۆیە ئاسۆ كاكە رەش جەماوەرێكى بەهێزى هەیە ئەوەى كە دڵنیامان دەكاتەوە ئەوەیە هیچ جۆرە سەركەوتنێك لە شارى كۆیە بەبَ پشتگیرى ئاسۆ كاكە رەش سەركەوتوو نابێت و كادیرانى ئاسۆ و رێكخراوى پێشووى هاموون ئێستا لە ئاسۆ نزیكن و فرمانەكانى جێ بەجێ دەكەن .

لە خاڵكى ترى بەرنامەكانیان دا ئاسۆ داواى لە سەرجەم رێكخراو و دەزگاكان كردووە كەپشت بە پرۆژەى خۆیان ببستن بۆ ژیان و چالاكی رێكخراوەكانیان دواتر پێ ى راگەیاندوون خۆبەشى بە متمانە بە كارەكانتان دەبێت سەبارەت بە نان براوەكان كادیران داوایان لە ئاسۆ كاكە رەش كرد ئایا بۆ نان برین لە ئێمەوە دەستى پێكرد حكومەتەكەى عمر فتاح كەوتە گیانیان و لە ساڵى 2006 وە نانى 150 كادیرى حكومەتى لێ برین حەقە لە حكومەتى ناوەندیەوە داواى گەرانەوەى ئەو مووچەیە بكەین و لە فراندنى سكرتێرى رێكخراوەكەمان بێ دەنگ نەبین . بەهۆى وەرگرتنى ئابوونە لە ئەندامانى رێكخراوەكانى سەر بە ئاسۆ كاكە رەش بۆ هەرئەندامێك برى 1000 دینارى چاپ وەرگیراوە (42000) ئەندام ئابوونەى داوە كۆى گشتى ئابوونەى ئەندامانیان (4200000)دینار ئاسۆ كاكە رەش داواى لێكردوون كەمێك چالاكى و كێشەكانیان پێ چارەسەر كەن ئێستا تواناى رووبەرووبوونەوەى نا دادپەروەریمان هەیە بەشێوازى دیموكراتیانە .

لە ووتەكانى ئاسۆدا هاتووە پێویستە حكومەت حكومەتى گەل بێ و چاكە و وەفاى دۆستەكانمان لە یاد ناكەین و پشتیوانیانین چونكە لە دەركردنى مۆڵەتى رێكخراوەكان هاوكاریان كردووین .

بۆ تیرۆركردنى سەردەشت عوسمان كادیرانى ئاسۆ داوایان لێكردووە بێ دەنگ نەبین ئاسۆ تەنها بەوە وەڵامى دانەوە ئێمە بەبێ بەڵگە كەس تۆمەت بار ناكەین یاسا خۆى دەتوانێ رێچكەى خۆى وەرگرێت .




22/5/ 2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە