خەڵکی نارازی دەڵێن، نەوشیروان مستەفا بە رۆژ گۆڕانە و بە شەویش یەکێتییە

Wednesday, 04/03/2015, 12:00

1780 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست / سلێمانی
پەیامنێرمان لە سلێمانی پێیراگەیاندین، کە خەڵکێکی زۆر ئیستا گلەیی لە کار و ئەدای بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن، دەڵێن ئەوان خەڵکیان هەڵخەڵەتاند، کەچی دەرکەوت ئەوانیش هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ پارتیی و یەکێتیدا نەبوو، بەڵکو خراپتریان کرد بەناوی ئۆپۆزیسیۆنەوە، دەنگی ناڕازییان لە خۆیان کۆکردەوە، دوایی بۆ خۆیان چوونە نێو باوەشی دەسەڵاتەوە. پەیامنێرمان دەڵێت: ئێستا لەناو خەڵکییدا ئەو دەنگۆیە هەیە، گوایە کاکە نەوە بەنیازە بەبۆنەی ساڵی نوێی کوردیی (نەورۆز)، ووتارێک بخوێنێتەوە، هەموو شتێک یەکلا دەکاتەوە، پەیامنێرەکەمان دەڵێت بۆ ئەو مەبەستە من پەیوەندییم بە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان لە سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دەوروبەر کرد، وەڵامی زۆربەیان ئەوە بوو، دەیانگوت تازە کاکە نەوە بلیتی لای ئێمە سوتاوە، هەرچییەک بڵێت، بڕوای پێناکەین، هەندێکی کەسی تر دەیان گووت پارتی و یەکێتی لە گۆڕان باشترە، هەر هیچ نەبێ ئەوان راستگۆن، بەس نییە بە ئاشکرا هەموو شتێک دەکەن و دەڵێن ئێمە گەندڵ و خائینین و دزین، نیشتیمان و وڵات دەفرۆشین، پارە و موچەشتان نادەینێ و لێشتان ناترسیین! ئەمە راستگۆییە، لێ گۆڕان کە لە ژێرەوە لەگەڵیاندایە، مانای وایە ئەمانیش بەو هەموو کارەی دەسەڵات رازیین، راستیی خۆیان دەرناخەن. یەکێکی تر لەو هاوڵاتیانە کە پەیامنێرەکەمان قسەی لەگەڵدا کردبوو، وتی: کاک نەوشیروان بە رۆژ گۆڕانە، کە تاریک دادێت دەبێتەوە بە یەکێتی، کە سواری سەیارەش دەبێت، لە سەری رەش دادەبەزێ.
یەکێکی دیکە لەوانەی کە پەیامنێرەکامان قسەی لەگەڵدا کرد و سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان بوو، ئەوەی بۆ باسکرد، کە کاکە نەوە بە هەندێک لە مامۆستایانی گۆڕانخوازی خۆی وتووە، تێکەڵ ناڕەزاییەکانی مامۆستایان مەبن، چونکە ئێمە لە شەڕداین و لەناو حوکمەتیشداین، تەنیا ئەوە بەخەڵک بڵێن، کە پارەیان نافەوتێ با تەحەمول بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە