بەیاننامەى كەمپینی داكۆكى لە مافى مامۆستایان

Monday, 09/05/2011, 12:00

1363 بینراوە


مامۆستایانى هێژا ، قوتابى و خوێندكارە ئازیزەكان ، دەست خۆش و ماندو نەبوونى بۆ ئێوەى بەقەدر و بە وەفا ، بەرامبەر هەڵوێست وەرگرتنتان بە مانگرتن لە نەچوونە ناو هۆڵەكانى خوێندن ، توانیتان لە تاقى كردنەوەیەكى سەركەوتوودا بە تێكۆشانێكى دوو ڕۆژە بە ئیرادەیەكى پۆڵایین ڕۆژێكیان بۆ گەشەى خود ئەوى تریان بۆ ڕووناكى ژیان بەرجەستەكەى .
ئێمە لە كەمپینى داكۆكى لە مافى مامۆستایان ، بڕوانامەى سەركەوتن لە بەرۆكى یەك بە یەكتان دەدەین و بژین بۆ پەروەردە و زانست و ژیان دەستى ماندوبونتان دەگوشین .
هەروەك بڕیار بوو پێش دەست پێكردنى تاقى كردنەوەكانى وەرزى هەڵوێستى نوێ ڕابگەیەنین بۆ ڕاى گشتى و مامۆستایان بە تایبەتى هەر بۆ یە :
پاش گوزەرێك لە خەباتى جۆراو جۆر و بیر و ڕاگۆڕینەوە و بە گفتوگۆ كردن لە گەلأ بەشێكى زۆر لە مامۆستایان لە بەرچاو گرتنى بارودۆخەكە گەرپێمان وابێ زۆرێك لە پردەكانى هیوا ڕوخێرابن ، ئەوا پردى مامۆستایان بە هێزترین پردى تێگەیشتنە بۆ گەڕانەوە بۆ زمانى گفتوگۆ ، تا لەڕێیەوە زیاتر سور بوونى خۆمان بۆ گوێ گرتن لە داواكاریەكانى گەڵ واڵاكەین و لە ئێستادا ڕاى بگەیەنین و بەڵێن دەدەین بە جۆرێكى تر لەخەبات داكۆكى كارێكى سەرسەخت بین لە خواست و داوا رەواكانى مامۆستا و سەرخستن و باش كردنى پرۆسەى پەروەردە بە شێوەیەك لە گەلأ خواست و داواكارییەكانى ئەمڕۆى كۆمەڵگاى كوردەوارى بێتەوە و بە هەست كردن بە بەرپرسیاریەتى نەتەوەیى و پیشەیى لە مەسەڵە چارەنوس سازەكانى تایبەت بە گەلەكەمان پشتیوانێكى سەرسەختى داواكارییەكانى شەقام و تاك بە تاكى ئەم كۆمەڵگایەن .
مامۆستایانى بەرێز كارى داهاتوومان ئیش كردنمانە بۆ قەرەبووكردنەوەى موچە فەوتاوەكانى مامۆستایان و فەرمانبەران لە ئیدارەى پێشووى سلێمانى ، ئەمیش لە ڕێى درێژە دان بە كارى كەمپینەكەمان و هەموو ئەگەرەكان واڵایە لە بەردەممان بۆ گرتنە بەرى هەر جۆرە خەباتێكى مەدەنى و یاساییانە لە پێناو گەیشتن بە خواست و داواكاریەكانمان بە لە بەرچاوگرتنى قۆناغ بەندى و لە پێشینەى هەر داواو مافێك ، بە هیواى سەركەوتن و گرتنەبرى هەنگاوى زیاتر بۆ یەكخستنەوەى زیاترى ماڵى پەروەردەیمان تاكو ساڵى خوێندنى 2010 -2011 بكەینە ساڵى گەیشتن بە ماف و داواكاریەكانى مامۆستایان.

كەمپینى داكۆكى لە مافى مامۆستایان
8/5/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە