ئەندامێكى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دیارنیە

Friday, 31/07/2009, 12:00

2080 بینراوە


دواى ئەوەى ئەندامێكى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەسەر لیستى گۆڕان لەڕۆژى هەڵبژاردنەكان هەڕەشەى توند لەپەیامنێرى كەناڵێكى سەربەیەكێتى دەكات و ڕاستەوخۆ ئەم پەیامنێرەش مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى ئاگاداردەكاتەوە هەربەپەلە بەتەلەفۆن لەلایەن چەندین بەپرسەوە هەڕەشە لەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دەكرێت بەگوێرەى هەواڵى نێردراوى كوردستان پۆست لەسنورى پشدەر و بیتوێن ئێستا ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى خۆى شاردۆتەوە لەترسى ئەو هەڕەشانەى بەرپرسانى یەكێتى چونكە زۆربەیان
هەڕەشەى ئەوەیان لێكردبوو وەكو مس بیتاوێننەوە،نێردراوى كوردستان پۆست لەناو ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانیەوە ئەوەى ڕوونكردەوە كەئەنجومەنى پارێزگا لەسنورى پارێزگاى سلێمانیدا هیچ دەسەڵاتێكى نیە و ناتوانێت بەرگرى لەگیانى ئەو ئەندامەى بكات بۆیە ئێستا شوێنى ئەم ئەندامە دیارنیە،كوردستان پۆست هەوڵیدا بەتەلەفۆن پەیوەندی بكات بەمحمد حاجى كەئێستا شوێنى نیشتە جێبونى دیارنیە بەڵام پەیوەندیەكەى دروست نەبوو.
په‌یامنێری کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە