كەسی بێلایەن كێیە؟

Sunday, 15/09/2013, 12:00

1740 بینراوە






تێبینی / ئێمە لێرەدا تەنھا باسی كەسێتی سەربەخۆ و بێلایەنی كوردمان كردوە كە بەڕوونی لە دوای شەڕی ناوخۆی كوردستانەوە ھەستی پێدەكرێ، ھەرچەند پێش ئەوكاتەش ھەبوونە ! بۆیە لەگەڵ سكۆلاریزم تێكەلی ناكەین چوونكی بابەتێكی ترە.

بێلایەن كێیە :
بێلایەن بەو كەسە دەگووترێ كە پەیوەست نەبێ بە ھیچ گرێبەستێكی حزبی و رێكخراویەكانەوە ، سۆێندی نەخواردبێ كە پارێزگاری لە پەیرەو پرۆگرامی پارتێك یان ڕێكخراوێك بكات . بتوانێ بە ئازادنە لەدەری بازنەی ھەر پارتێك و كۆمەڵێك بیر بكاتەوە ، بیركردنەوەشی مەرج نیە لە زیانی پارت و رێكخراوەكاندا بێ ، زۆرجار بیركردنەوەی كەسی بێلایەن لەگەڵ یەكێك لەو خاڵ و بەندانەدا یەك دەگرێتەوە كە حزبێك بەگشتی بانگھێشەی بۆدەكات ، بۆ نمونە : ئەو خاڵەی زۆربەی كەسە بێلایەنەكان بانگەشەیان بۆ دەكرد پێش دروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان ، ئەویش نەمانی حوكمی بنەماڵەو ، جیاكردنەوەی دەستگاكانی حزبی لە دەوڵەت و سەربەخۆی دادگا و سوپا و ناوخۆ ... . ھتد .

كەواتە زۆر ئاساییە بێلایەن لە كاتێكدا دەبینێ لایەنێك و رێكخراوێك لە گەڵ ئامانجەكانی یەكدەگرنەوە دەنگی پێبدا ، ئەمە نابێتە گرێ بەستی ، ئەو كەسە تا ئەو شوێنە پاڵپشتی لەو لایەنە دەكات كە ڕِاستگۆیانە كار لەسەر ئامانجە بەڵێندراوەكە بكا ، خۆ ئەگەر نا! ئەوە كەسە بێلایەنەكە دەتوانێ بكەوێتە دژایەتی ھەمان لایەن كە دەنگی پێداوە! وەك دەڵێن "بەری درۆیێ كورتە" یان " منداڵی بەنووشتوان ناڕوات لەسەربانان" كەمەبەستی بەكوردی ، تا چەدن دەتوانن بەردەوام بن لەسەر درۆكردن و شكاندنی پەیمان ، ئەمەش زۆر ھەڵۆێستێكی تەندروستە لە دنیای سەربەخۆ بووندا . ھەروەك لە دنیای دەرەوە زۆربەی ئەوروپیەكان ئەندامی ھیچ پارت و رێكخراوێك نین ، بەڵام بە پێی بانگێشەی رۆژ بۆ ھەڵبژاردنەكانیان دەكەونە داكۆكی كردن لەم لایەنە، تا ئەوكاتەی بەرھەمی بانگیشەكە دەبینن ، ھەرچۆن سەرۆك وەزیرانی ئوستراڵیا لەسەردانێكیدا لوتی بوو بە لوتی كەسێكەوە كە لەبەڵێنەكەی سەرۆك وەزیرانی پرسیەوە و پێووت تۆ درۆت كردوە و ئێستاش ھەر ھەخەریكی درۆی !


پێویستە رەچاوی یاسای ژیان بكەین و كەسی بێلایەن ناتوانێ لەپەیوەندییە كۆمەڵایەتی و چالاكە سیاسیەكان داببڕێ ،چەند خەڵكی و دەوروبەری خۆی پێویستیان بەوە، ئەویش دوو ئەوەندە پێویستی بەدەوەروبەری دەبێ، تەنھا ئەوەیە لە بیركردنەوە و بڕیاری خۆیدا سەربەخۆیە و ھەردەم ھەوڵدەدا كۆمەڵگە بە گشتی و بێجیاوازی لە مەینەتی و دواكەوتن و فێڵ لێكردن ، چ سیاسی و كۆمەڵایەت و ئاینی و ئابووری ... ھتد بەئاگا بھێنێتەوە و ھزری لاوەكان مۆدێرنیزە بكات ، بێ ئەوەی گۆێ بە لە دەست چوونی ژیانی خۆی بدات!

كەسی بێلایەن پێویستە چەند سیفاتێك لە خۆیدا ببینێتەوە پێش ئەوەی بێلایەنی خۆی یان رەخنەگری خۆی ڕابگەیەنێ ، ئەویش ئازایەتی ئەو كەسەیە لە روو بەڕووبوونەوەی ھەر تاقم و كۆمەڵ و رێكخراو پارت و حوكمەت ، كە لەوانەیە لەبەردەمی بتروقێن و ھەوڵی رێگا لێگرتنی لە گەیاندنی پەیامەكانی بدەن ،وبتوانێ و ئازایەتی ھەبێ پێداگری لەسەر خالەكانی خۆی بكات و مەرجیشە خاڵەكانی لە بەرژوەندی زۆربەی كۆمەڵگەدا بن، زۆربەی سوودمەندەكانی بێچارەو ئەوكەسانەبن كەدەنگیان بە ھیچ كوێیەك ناگات.

یاخ بوون و سەربەخۆ بوون و بێلایەنی ، زگماكیە، دەكرێ بڵێن ئەو بێلایەنیەی لە كوردا ھەیە بریتیە لە یاخی بوون ، یاخی بوونیش زۆربەی كات نیشانەكانی لە منداڵیەوە دەردەكەون ،لەتەمەنێكیدا لە فرمان و بۆ چوون و ھەڵوێستی دەوروبەرو خانەوادكەی یاخی دەبێ و زۆربەی كات رووبەرووبوونەوە پێكدادانیشی تێدا دروست دەكات ، وردە وەردە لەگەڵ گەورە بوونی كەسە بێلایەنەكە ، یان یاخیەكە ، بازنەی یاخیبوونەكەی گەورە دەبێ تا دەگاتە دەوڵەت و یاسا و كەسە باڵادەستەكان . ھەربۆیەشە زۆربەی كەسە یاخیەكان یان بێلایەنەكان ئامادەن ژیانیان دانێن بەڵام گۆران لە ھەلۆێستدا ناكەن .


ئەگەر ھاتوو یاخی بوون و بێلایەنی زگماكی نەبوو! لەتەمەنێكی دیاری كراودا چۆن دەتوانین گەشەی پێبدەین و خۆمان وەك كەسێكی یاخی دەربخەین ؟ بۆ ئەمەش پێویستە خۆمان وەك ئەوەی كە ھەیە قبوڵ بكەین ، كە یەكم ھەنگاوە بۆ ئەوەی بتوانین یاخی ببین یان سەربەخۆ بین ، سەرسام نەبین بە كەسایەتیێكی تر و لە خۆماندا ئاوێتەی نەكەین . ھەوڵدەین ھەردەم لە ھەڵبژاردنەكاندا سەربەخۆ بین ، چاوەڕێ نەكەین كەس ھەڵبژاردنمان بۆ بكات. سەیری ھەڵەكانی ڕابردوومان نەكەین و ھەردەم بەرەو پێش بڕوانین . باوەڕمان بە كاریگەری خۆمان ھەبێ لە گۆرینی رەورەوەی مێژوو ، یان رووداوەكان، زیاتر ھەوڵدەین خەڵكمان خۆش بوێت و ھەردەم لەبیری نەوی دوای دابین . واتە خۆپەرستی بەلاوە نێین و كەسەكانیش ئەگەر ڕقمان لێیان ھەستا ، وەك منداڵێك بیان ھێنینە بەرچاوی خۆمان و وابزانین ئەمە سەردەمی منداڵی ئەم كەسەیە و پێش ئەوەی گەورە ببی چەند جوان و پاك بووە .


پێویستە بگوترێ ئیلھامی ئەم بابەتە دوای دیتنی بابەتێكی كورتی كاك قادر نادر لەسەر فەیس بووك لەسەر ھەمان بابەت وەرگرتوە ، ھەرچەندە لە ناوەڕۆك و شیكردنەوەكاندا جیاوازن ، بەڵام پێویستە رێز لەكەسی ئیلھام بەخش بگیرێ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە