بۆچی ئەمەریکا بە سستی هێرش دەکاتە سەر داعش؟

Wednesday, 03/09/2014, 12:00

1577 بینراوە






ووڵاتێکی وەک ئەمەریکا لە پێناوی بچوکتریین تا گەورەتریین بەرژەوەندی ، ئەگەر پێوویستی کرد نەک لە دژی تیرۆر و گروپی چەکداری توندڕەو دەوەستێتەوە ،بەڵکوو هەوڵی دروست کردن و بگرە بەهێزکردنیان دەدات بەپێی ئەو رۆژگارانەی لە مێژوودا تۆمارکراون .
 سەرەتای ١٩٧٩ کاتێک سۆڤییەت ئەفغانستانی داگیر کرد ،زۆریک لە ووڵاتە عەرەبیەکان و ئیسلامیەکان ناڕەزاییان دەربڕی ،ئەمەریکاش وەک نوێنەری بلۆکی خۆرئاوا و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی لەو ناوچەیە ،هەر بە چەند مانگێک دوای ئەوە سەفیری ئەمریکا لە پاکستان لەگەڵ کۆمەڵیک ئاوارەی ئەفگانیدا کۆبوویەوەو بەم شێوەیە دەدوا ،ئێوە ووڵاتێکی ئیسلامیین ،میللەتێکی موسڵمانن چۆن قبوڵی دەکەن ووڵاتێکی شیوعی لە دیین هەڵتانبگێڕێتەوە ،لەم شێوە قسە حەماسیانەو دواتر دەیووت ئەمەریکا بە هەموو توانایەکیەوە یارمەتی برا ئەفگانیەکانی دەدات و موجاهیدانی ئەفگان دروست کراو پارەو چەکیان خرایە بەردەست ، بە دوای ئەوە زۆرێک لە گەنجانی عەرەب ڕوویان کردە پاکستان و لەوێ کەمپیان بۆ کرایەوە و بۆ جیهاد ڕوویان کردە بەرەکانی شەڕو زیانی زۆریان دەدا لە هێزی سەربازی ڕووسی ،بە دوایدا عەبدووڵا عەززام سەرکردایەتی عەرەبەکانی دەکرد .
 لە سەرەتای هەشتاکنیشدا ئوسامە بن لادن ڕووی کردە پاکستان و کەوتنە یارمەتی دانی مموجاهیدانی ئەفگان و ڕێکخستنی جەنگاوەرە عەرەبەکان بە یارمەتی سعودیەو ئەمەریکا ،ئاگری شەڕ خۆشتر و خەستتر دەبویەوە، پاش ئەوەی لەشکری سۆڤییەت لەسالی ١٩٨٩دا کشایەوە ،حکوممەتێکی لاوازی سەربە سۆڤیەتی دامەزراند تیایدا ،بەڵام لەشکری موجاهیدە ئەفگانیەکان و عەرەبە جەنگاوەرەکان ڕۆژژ بە ڕۆژژ بە هێزتروو ناوچەی فراوانیان دەگرت لەناو قووڵایی خاکی ئئەفغانستاندا ،تا گەشتە ئەوەی حکومەتی لاوازی ئئەفگانی بەرگەی نەگرت و لە ساڵی ١٩٩٢ ڕوخا ،دوای ئئەوە ئەفگانیەکان ، لەچەند لایەنیکی جیاواز پێک هاتبوون لەسەر دەسەڵات شەڕێکی خوێناویتریان هەڵگیرسان تا دروست بوونی تالیبانەکان هەرجارەو کابولی پایتەخت بەدەست یەکیکیانەوە بوو ،بە هاتنە سەرکاری تالیبانەکان بەزەبری هێزوو خوێن ڕشتنی بێ وێنە زۆرتریین خاکی ئئەفگانستان کەوتە ژژێر دەستیان و تا ئەو کاتە ئەمەریکا ناڕەزاییەکی وای دەرنەبری و عەرەبەکانیش لەناو خاکی ئەو ووڵاتەدا وەک میوانێکی ڕێزلێگیراو سەیر دەکران و پێیان دەوترا عەرەبی ئەفگان ، و لەناوەڕاستی نەوەدەکاندا القاعیدەیان دروست کرد ،دوای ئەوەی یەکێتی سۆڤیەت لەساڵی ١٩٩١ هەڵوەشایەوە دەیان ووڵاتی لێ جیا بوویەو یەکێک لەوانە چیچان بوو کە ووڵاتێکی بچکۆلە و کەم دانیشتوانە بەڵام ڕووسیای دایک نەیدەویست دەستبەرداری بێت لەبەر ئەوەی جێگەکەی ستراتیجیە ،بەشێک لەو عەرەبە ئەفگانیانەو چیچانیەکان کەوتنە شەڕەوە لەگەڵ سوپای ڕووس و ئەمەریکاش یارمەتی باشی دەدان ،تا ئێستاش ئەمەریکا ئەو گروپە چەکداریە ئیسلامیەی چیچانی نەخستۆتە بەرەی تیرۆرەوە ،لەبەرئەوەی شەڕ لەگەڵ دوژمنە دێرینەکەی دەکات کە ڕووسیایە، ئەم شەڕەی ئێستا ی داعش سەرەتا لە سووریا و پەلهاوشتنیان بۆ عێراق ،ئاماژژەی تری تیایە و پێناچێت ئەم شەڕە هەروا زوو تەواو بێت و ئەمەریکاش بیەوێت داعش لەناو بەرێت یان تەواو لاوازی بکات ،ئەو یارمەتیە سەرەتاییەی بۆ هێزی پێسمەرگەو کوردستان کردویانە ،باڵانسی هێزی نەگۆڕیوەو تەنها لە هێرش وەستاندوونی ،سەرچاوەی هێزی گەورەی داعش لە سووریایەو تا ئێستاش ئەوان هێرس دەکەن و ناوچە لە دوای ناوچە دەگرن ،
ئەمەریکا نایەوێت وەک ئەوەی لە کوردستان و عێراق کردی بە گوورزی سەربازی لە داعش بدات لە سووریا لەبەرئەوەی دەبێت دڵنیا بێت کە لە قازانجی ڕژێمی ئەسەد نەبێت ،ئۆپۆزسیۆنی سوریا لاواز و پەرش و بڵاون و سەرکردایەتەکی یەکگرتوویان نیە ،یەک هۆی تر هێشتنەوەی داعشە بۆ شەڕێکی تر لە چیچان و بەردانی ئەم هێزە دڕە لە گیانی ڕووسیا ،لەبەرئەوەی ماوەیەکە ڕووسیا لە ئۆکرانیا تەواو شووڵی لێهەڵکێشاوە و بە قورسیش هەڕەشە دەکات ،ڕاکێشانی پەکەکە بۆ ناو شەڕەکە ڕەنگە بە ئاگاداری تورکیا بێت و لە ڕێگەی هێرش کردنە سەر پەکەکەو ڕێخۆشکردنی تورکیا بە سنووری سوریاو عێراق و تورکیاوە تا دەگاتە باکووری ئێران ئەم هێزە خۆیان بگەیننە نزیک سنوورەکانی ڕوسیاو شەڕێکی قورس لەگەڵ ڕووس بکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە