دوو قسە بۆ قائمقام ومەلامەجیدى رواندز

Sunday, 13/12/2009, 12:00

1367 بینراوە


شارى رواندز یەكێك لەو شارانەیە كە رژێم لە بەرنامەى بوو ئاسەوارى نەهێڵێت وەك چەندین شارى ترى كوردستان رایگوازێت وتۆَڵەى ئەو هەموو بەرخۆدان وخۆراگریەى لێبكاتەوە كە لە مێژوودا بەرامبەر بە دوژمنان ئەنجامى دابوو ، چەند ساڵێك لە دواى ئازادى كوردستان خەڵكى ڕواندز چاوەروان بوون كە ئەو غەدرەى رژێم بەسەر ئەو شارەى هێنا بوو حكومەتى كوردى بۆى قەرەبوو بكاتەوە ، بەڵام ئەگەرچى چاوەڕوانى خەڵكى رواندز زۆرى كێشا بەڵام سەرەنجام لە ساڵى 2008 بڕیارى گەڕانەوەى هەیكەلەى قەزا بۆ شارى ڕواندز درایەوە ، ئەمجارەیان نۆرە هاتە سەر ئەوەى كە كێ ببێتە قائمقامى ئەو شارە ململانێ بۆ ئەم پۆستە زۆر گەرم بوو خەڵكانێك رایان وا بوو كە (هێرش) كۆنە مودیر ناحیە شایستەى ئەو پۆستەیە چونكە لەسەردەمى ئەو ڕواندز كرایەوە بە قەزا وە لە چەندین پرۆژەى ئاوەدانكرنەوەى ئەو شارە جێپەنجەى دیارە،هەرچەندەى خەڵكێكى تر لە ناو ڕواندز پێداگریان لەسەر ئەوە بوو كە دەبێت ئەم پۆستە بۆ كەسێكى رواندزى بێت ، ئەم ململانێیە لەسەر پۆستى قائمقام چەند مانگێكى خایاند تا بازى شانسەكە لەسەر ملى (سیروان سیرینى) قائمقامى ئێستاى رواندز نیشتەوە ، بەندە زۆرم پێخۆش بوو كە ئەم بەرێزە ئەو پۆستە وەرگرێت چونكە لەلایەك (سیروان سیرینى) لە كوڕە هەژارێكى ئەو شارەیە ولەلایەكى تر ماوەیەكە ئەو بەرێزە لە وڵاتێكى پێشكەوتووى وەك ئەمریكا دەژیت وە دەتوانێت لایەنى كەم بەشێك لە فەرهەنگ وكەلتوورى ئەمریكامان بۆ بێنێتە رواندز .
بەداخەوە ئەوەى لە كاك (سیروان) چاوەڕوان دەكرا هیچى وادەرنەچوو چونكە ئێستا لە ژێر قەلەم رەوى ئەم قائیمقامە ئەمریكیە هەفتە نیە كە مەلایەكى ئاینى وەك (مەلامەجید) كە ئیمام وخەتیبى مزگەوتى شەهیدانە لە روانز پەلامارى ئازادیەكانى خەڵك نەدات وسووكایەتى بە خەڵكى ئەو شارە نەكات بەبێ ئەوەى ئەو قائمقامە بۆ جارێكیشى سووكە تێبینیەك بداتە ئەو مەلا بەرێزە ، لە دوا ووتارى دا(مەلامەجید) هێرش دەكاتە سەر تەلەفزیۆنە كوردیەكان وبە هۆكارى بڵاوكردنەوەى بەدڕەوشتیان دەزانێت ، حەقە بۆ جارێكیش بێت لە (مەلامەجید) پرسیار بكرێت ئایا ئەو كاتەى جەنابت قوتابى (شێخ زانا) ى تیرۆرست بووى لە خەلیفان هیچ كەس هات بە تۆ بڵێت تكایە لەو تیرۆرستە دوور بكەوە ؟ چونكە (شێخ زانا) مایەى بڵاوكردنەوەى بەدرەوشتیە ئەى بۆ ئێستا جەنابت حەق بە خۆت دەدەیت قسە لەسەر ئازادیەكانى خەڵك بكەیت، هەموومان دەزانین كە (مەلامەجید) چى لە هەگبە دایەو كار بۆ بە كابۆل كردنى رواندز دەكات وهەر بۆیە ئەم ژەهەرە هەر دەرێژێت ، بەڵام لەو بێدەنگیەى دەزگاكانى حزب وحكومەت لە شارى رواندز سەرمان سوڕوماوە ئایا تاكەى ئەو جلەوەى (مەلا مەجید)بەڕەڵا دەكەن تا بەرنامە خەتەرناكەكەى خۆى جێبەجێ بكات .
كاك (سیروان سیرینى) قائمقامى رواندز كار وا بڕوات ئەو شارەى كە جەنابت رۆژگارێك لە رێگەى هونەر ئەدەب هەوڵى بەرەو پێشچوونت دەدا دەبێتە شوێنى پێگەیاندنى بیرى توند ڕەوى و سەلەفەى كە ئەوسا دەبێت بەشەرمەوە لە شوێنان بڵێین رواندزین .
لایەنێكى تر كە بۆتە گلەى لەسەر بەرێزت وەك قائمقامى رواندز ئەوەیە كە بەرێزت هێندەى گوێ لە كەسانێكى دەگریت كە لە خەمى پێشكەوتنى شارى رواندز دانین بۆ نموونە دەڵێن لە ژێر گاریگەرى خەڵكانێك ئەم شەقامە جوانەى رواندزت پڕ كردوە لە تاسەى هێندە ناشرین وناشارستانى كە مایەى گلەى خەڵكێكى زۆرى ناوچەكەو رێبوارانە .
كاك (سیروان سیرانى) لە ڕوژانى هەوەڵى دەستبەكاربوونت بەڵێنى زۆرت بە چین وتوێژەكانى رواندز دابوو تكات لێدەكەین بەشێكیان جێبەجێ بكە و ئەو مەلا بەرێزەش بخەرە سەر هەزە ئەگەرنا ئێمە رۆشەنبیرانى رواندز چیتر لە چاوەڕوانى دا نابین و قەبوولیش ناكەین شارى هونەرو شانۆ و مۆسیقا وبەرەنگارى ببێتە لانەى سەلەفیەت وبیرى هاوبیرانى شێخ زانا .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە