تاوانباری ژمارە 21 ی ئەنفال ئەنوەر حمدامین پیرۆز بایی لە سەرۆك بارزانی دەكات بە بۆنەی سەركەوتنییەوە

Thursday, 13/08/2009, 12:00

2045 بینراوە


ڕائیدی فرۆكەوان ئەنوەر حەمەدەمین كە تاوانكاری ژمارە 21 ی تۆمەتبارانی ئەنفالە لە ڕیزی423 تاوانكارەكەی ئەنفال و لە دادگای باڵای تاوانەكان وەك تۆمەتبار ناوی هاتۆتەوە "جارێ نازانم لە كێسەكانی دیكە ڕۆڵی چییە", لە ڕێگای ڕۆژنامەی كوردستان ڕاپۆرتی ژمارە680ی بەرواری 9-8-2009 ەوە بروسكەی پیرۆزبایی ناردووە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی بە بۆنەی سەركەوتنییەوە لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی .
پێی دەچێت لە بری گرتن و دادگایی كردنی ناوبراو لە پای تاوانی ئەنفال ,پلە و پایەی ڕائید ئەنوەر بەرز كرابێتەوە بۆ پلەی فەریقی ڕوكنی یەكەم و لە فەرماندەی سربیشەوە بەرز بووبێتەوە بۆ فەرماندەی گشتی هێزەكانی ئاسمانی ئێراقی,بەڕاستی بەرزبوونەوەیەكی سەیرە,لەم وڵاتە هەزاران عەقید و لیوای عەلوج پەیدا بووبێت ,ئەمیش مافی خۆیەتی وا سەركەوێت .
ئیتر گەلۆ ئەنفالكردن و بەشداریكردن لە قڕ كردنی ئەم گەلە بن دەستە تەنها پاداشت كردنی بە دواوە بێت بۆ عاشقانی دەسەڵات نەیكەن؟.
لەوەختی مەرحوم سەداما,ڕۆژنامەكان لەبەر ناردنی بروسكەی بۆی بەرناكەوت,ترسم هەیە بەو قۆناغەدا بڕۆینەوە,لەمەشدا فەریقی یەكەمی ڕوكن ئەنوەر حەمەدەمین گۆڵی خۆی لە ماستاو چی و لەگامەكانی سەردەمە جیاجیاكان كرد.
دەڵێی مێژوو دوبارە دەبێتەوە,عیزەت دووری بەفر فرۆش و عەلی كیمیاوی عەریفی فاشل بوونە فەریق ڕوكن,ئەوا كاكە ئەنوەریش گەیشت پێی,ئاخری هەموو لایەكتان خێر بێت گەلۆ ,باژۆ بەرەو كۆمەڵگەی مەدەنی و حوكمی یاسا و دادگای ئازاد و جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان و هەڵبژاردنی بێگەرد.
بەم شێوەیەی خوارەوە ناو ڕیز بەندی لە لیستی تۆمەتبارانی ئەنفال لە دادگای بالای تاوانەكان هاتووە :
21-الرائد التیار (انور حمدامین) السرب/4

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە