به‌ڕاستی کاتێک کچه گه‌ریلایه‌ک ده‌بینم شانازی ده‌که‌م که کوردم به‌ڵام که ئه‌م به‌ناو سه‌رکردانه ده‌بینم زۆرم پێ شه‌رمه کورد
Wednesday, 25/01/2012, 12:00
1637 بینراوە
ئێستا باسی خاڵێکی زۆر جه‌وهه‌ری هاوبه‌ش ده‌که‌م له نێوان قادر دوبزی ناسراو به که‌مال که‌رکوکی و نه‌وشیروان مسته‌فادا
کاتێک په‌رله‌مانتاره‌کانی به‌ناو گۆڕان و به ناوه‌رۆک چه‌قبه‌ستو خه‌ریکی ته‌پڵلێدان بون بۆ ئه‌وه‌ی له شاشه‌ی تیڤیه‌کان پێگه‌ی خۆیان به‌هێزبکه‌ن و بتوانن قاعیده‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری دروست بکه‌ن قادر دوبزی هه‌ستا به ده‌رکردنی بریارێک که هیچ رۆژنامه‌نوس و ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن بۆی نیه بێته ناو هۆڵی په‌رله‌مان ته‌نها ئه‌وه‌ی خۆیان نه‌بێت وه پاشان له ڕیی ئه‌و ده‌زگا باوه‌ڕپێکراوه‌ی خۆیانه‌وه هه‌واڵه‌که بدرێت به ده‌زگاکانیکه‌ی ڕاگه‌یاندن به ده‌سه‌ڵات و سێبه‌ر و ئه‌هلیه‌کانه‌وه
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که بۆ نمونه فرسه‌تهێنانه‌که‌ی خۆیان که چوه ده‌ره‌وه کاتێک داوای فرسه‌تهێنان ده‌که‌ن بڵاو بوه‌وه کۆنترۆڵ بکرێت و سانسۆری له‌سه‌ر بێت،نه‌وشیروان مسته‌فا پێشتر له کاتی کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعودی مناڵکوژ له شه‌وێکی شه‌فافدا نه‌یانهێشت هیچ ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندن بچێته ژوره‌وه یان لانیکه‌م ئاگادار بێت ئه‌م جاره‌یان گۆڕان شێوازه‌که‌ی گۆڕی بۆ ئه‌زمونه‌که‌ی قادر دوبزی نه‌یانهێشت ڕوماڵ بکرێت و له دوایدا له خۆیان وه‌ربگیرێت ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا سه‌رکه‌وتن بو بۆ پارتی توانی درزێک بخاته به‌ناو ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه بو سپێده هه‌رباسی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی نه‌کرد و په‌یامیش هه‌ر زۆر به سانای ته‌نها له‌ژێره‌وه وه‌ک نامه‌ی دڵداری که ده‌نێردرێت بۆ تیڤیه‌کان نوسیبوی ،گۆران ترسی پارتی بنه‌ماڵه‌ی سکاند به پێشوازیکردن و نوشتانه‌وه بۆ مه‌سعود پاشان بۆ نێچیریش چه‌مانه‌وه نه‌وشیروانیش له‌گه‌ڵ جه‌لالدا نوکه جه‌ڕه‌س له نێوانیاندا هه‌یه
لێره‌دا نێچیر چۆن توانی دکتۆراکه‌ی بکڕێت زانی ئه‌مانیش به پاره واز له هه‌مو ستێک دێنن په‌یمانی پێدان که پاره‌ی که‌ناڵه‌که‌یان بات که پیاو سه‌یری ده‌کات برسی ده‌بێت هه‌ر باسی تریلیۆن ده‌که‌ن به‌ڵام نێچیر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا هاته ده‌رێو له چاوپێکه‌وتن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ئه‌و داوای نه‌کردوه گۆڕان به‌شداری حکومه‌ت بکات بۆ ئه‌وه‌ی دوای ته‌پڵی ئه‌وه‌ش لێنه‌ده‌ن و پێمان بفرۆشنه‌وه گوایه ئه‌وان به‌شداریان نه‌کردوه و دا‌واشیان لێکراوه
ئێستا قادر دوبزی و نه‌وشیروان هه‌مان ڕێچکه‌یان هه‌یه له په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌ته‌کانیاندا
بابزانین ئه‌وانه‌ی که کوێرانه چاویان ده‌نوقێنن و عه‌قڵیان داده‌خه‌ن و قسه ده‌که‌ن ده‌ڵێن چی
1-نه‌وشیروان توانیویه‌تی وا له مه‌سعود و نێچیر بکات بێنه گرده‌که باشه خۆ سه‌دامیش توانی ئه‌وه بکات و هه‌ردوکیانی برده به‌غداد خۆ دورتره له گرده‌که!
هه‌موشمان ده‌زانین که پارتی بنه‌ماڵه هیجیان پێعه‌یب نیه له‌پێناوی پاره‌و بنه‌ماڵه‌که‌یان بیکه‌ن ئێستاش وه‌زعی سیاسیان سفره له‌ناوخۆدا
2-نه‌وشیروان باسی له 6 پاکێجه‌که کردوه به‌ڵام هه‌ر له‌هه‌مان رۆژدا له‌ڕێی فازیل مه‌تنیه‌وه پێیان وترا که هیچیان قبوڵنیه ئه‌و خاڵانه‌ی که ئۆپۆزسیۆن باسی ده‌کات
نه‌وشیروان مسته‌فاو ڕاگه‌یاندنکاره‌کانی هه‌مویان نوشتانه‌وه و ده‌توت گه‌وره‌ترین سه‌رکرده‌ی ڕادیکالی کورد که ده‌وڵه‌تی کوردی دروستکردبێت سه‌ردانی کردون گوایه نێچیر که‌سێکی دیموکراسیخوازه !ئه‌مه‌شیان نه‌شاره‌زای له سیاسه‌ت چۆن؟
دوژمنی هه‌ره‌سه‌رسه‌ختی ئێران ئه‌مریکایه ئه‌مه که‌س ناتوانێت نکولی لێبکات به‌ڵام که‌ناڵێکیان هێشتوه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆ که‌ئه‌ویش ته‌ره‌فی سێه‌مه که به‌ریتانیایه و سه‌فاره‌تیشی هه‌یه له ئێران له سیاسه‌تا نابێت هه‌مو که‌ناڵه‌کان دابخرێت هه‌ر وه‌ک چۆن له عه‌سکه‌رتاریه‌ت وایه چونکه ئه‌گه‌ر گرتنی ره‌بایه‌یه‌ک هه‌مولاکانی لێبگریت ئه‌وه شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌کات به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌کت چۆڵکرد هه‌وڵی ڕاکردن ده‌دات تۆش سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازیت ده‌وێت که گرتنی شوێنه‌که‌یه نه‌ک جه‌ندت کوشتوه
پارتی نێچیر وه‌ک که‌سێکی ئازادیخواز و دیموکرازیخواز پیشانده‌دات وه سودی له‌وه وه‌رگرتوه له‌به‌ر ده‌به‌نگی و نه‌شاره‌زای به‌رامبه‌ر ....
ئه‌کرێت جیاوازی به‌رهه‌م و نێچیرمان پێبڵێن؟باشه ده‌کرێت پێمانبڵێن ئه‌و به‌ڕێزه‌ی مێشکی خه‌ڵکی خستوه‌ته‌خواره‌وه له به‌رنامه‌که‌یدا که باس له گه‌نده‌ڵی و ترلیۆنه‌کان ده‌کات له کاتی ته‌وقه‌و ماچوموچه‌که‌ی له‌گه‌ڵ نێچیر پرسیاری لێکرد پاره‌ی گومرگی برایم خه‌لیل جی لێهات؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌یگوت من سویچ نیم ده‌کرێت له‌کاتی ته‌وقه‌و پێکه‌نینه‌که‌یا له نێچیری بپرسیایه چۆن یان بۆ ئیدانه‌ی کوشتنی سه‌ربازی تورکت کرد به‌ڵام بۆنزیکه‌ی40کوردی شێرناخ باست نه‌کرد؟
یه‌کگرتو هه‌رزو هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند که نایه‌وێت هیچ به‌رپرسێکی پارتی ببینێت به‌ڕاستی من وه‌ک خۆم هیچ په‌یوه‌ندیه‌کم نیه به‌و لایه‌نه وه به‌ڵام هه‌ندێ هه‌ڵوێستی سه‌رنجڕاکێشیان هه‌یه
به‌ڕاستی من نامه‌وێت باسی بکه‌م چونکه له‌وانه‌یه خوێندنه‌وه‌یکه‌ی بۆ بکرێت
له‌کۆتایدا ده‌ڵێم ته‌نها نایلۆنی به‌رگی ده‌فته‌ر و کتێب ماوه به شه‌فافی ئه‌وه‌ی که به مه‌تر ده‌فرۆشرێت نه‌ک لایه‌نێکی کوردی وه گۆڕان به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر ئه‌م کارانه‌ی به نه‌شاره‌زای ئه‌وه ئه‌ویش ده‌خرێته خزمه‌تگوزاری بای بایه‌وه
دوا وشه‌ش ئه‌و 300000دۆلاره‌ی که له هه‌واڵپرێس باسکراوه ده‌ڵێن په‌یمانی نێچیره به که‌ناڵه‌که‌تان ئه‌گه‌ر که‌متره 299999دۆلاره ده‌توانن له دادگا سکاتیان لێبکه‌ن بڵێن 300 نه‌بو 299بو
-نێچرڤان-بارزانی-به‌رتیل-ده‌داته-كه‌ی-ئێن-ئێنl
http://www.hawalpress.com/news/item/830.html پاش ئه‌م خاڵه هاوبه‌شه بگه‌ڕێن به‌دوای یه‌کێکا حه‌سیر مه‌یدانی بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی وه‌ک قادر دوبزی وابن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست