ئەمریکا و ڕوسیا و گەڕاندنەوەی ناوچەکە بۆ خاڵی سفر


بکوژانی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ســـبڕینی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ن

Friday, 05.14.2010, 12:00

269 بینراوە


بکوژانی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ســـبڕینی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ن
عه‌لی عه‌بدول
پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵیک پیاوکوژ و سه‌ربڕ له‌ژێر ناوی گرووپی شێخ زانا دائه‌مه‌زرێنێ و چه‌ندین کاری تیرۆر و سه‌ربڕینیان پێ ئه‌نجام ده‌دا، مه‌سروری کوڕی مه‌سعود بارزانی، به‌ڕۆژی ڕووناک و بێ ده‌مامه‌ک، گه‌نجێکی ڕۆژنامه‌نووس، به‌ناوی سه‌رده‌شت عوسمان، که پێشتر ڕه‌خنه‌ی توندی له‌م زاته گرتووه و دوایش وتارێکی به‌ناوی 'من عاشقی کچی بارزانیم' بڵاوکردۆته‌وه، ده‌ڕفێنێت و تیرۆری ده‌کا. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان، خۆشبه‌ختانه، هه‌رزوو ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مدواییه‌ی مه‌سروور بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ئاشکرا ده‌بێت وجه‌ماوه‌ری تووڕه ده‌ڕژێنێته سه‌رجاده‌کان.
کاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆتاییهاتوو دژبه بێده‌نگنه‌بوونی جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستان هه‌رده‌م هه‌وڵدان بووه بۆ چاندنی ترسی زێدتر و زێدتر له‌نێویان به‌شێوه‌یه‌ک که ئه‌مڕۆ به‌ناو مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی بنه‌ماڵه‌، به‌ڕاشکاوانه و بێ هیچ ترس و شه‌رمێک، دواهه‌مین هه‌ڕه‌شه‌ی بناماڵه‌یان بڵاوکرده‌وه. ئه‌وه‌ی که به‌دی ده‌کرێ له‌و بڵاوکراوه‌یه‌دا و مایه‌ی سه‌رنجه، ته‌نها یه‌ک دێڕه و هیچی تر:
''جا ئه‌گه‌ر زوو ده‌ستی ره‌شی نه‌گریسیان نه‌بڕینه‌وه‌، له‌و بڕوایه‌داین كار و كرده‌وه‌ی دڕنده‌تریشیان له‌ به‌رنامه‌دایه''.
دیاره ئه‌و دێڕه‌ی سه‌ره‌وه ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسانیان کردووه و به‌ڕاشکاوی هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته ده‌که‌ن که‌ڕه‌خنه‌ی دژ به‌وانی پێ ده‌نووسرێ.
هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌م هه‌ڕه‌شه ڕاسته‌وخۆیه، له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، بدرێت به په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، سه‌فاره‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش. چونکه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ، ته‌حه‌ددای یاسا و به‌ها مرۆییه، ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌کا.




(دەنگدراوە: 0)