دكتوری به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌نده‌ڵکاران..

Wednesday, 17/02/2010, 12:00

1643 بینراوە


دكتور بەرهەم چۆن دەتوانێ واز لە گەندەڵی بهێنێت كە خۆی ئەندازیار و مامۆستای داڕشتن و رەخساندەری گەندەڵیە هەر لەو كاتەی كە سەرۆك وەزیرانی ئیدارەی سلیمانی بوو خاوەنی پلانی سەرەكیبوو بۆ ئامادەكردنی كەسانی وەكو سلام قزاز و هێرش محرم بۆ جێ بەجێ كردنی بەرنامەی فرۆشتن و ئاودیوكردنی ئامێرەكانی دوای بەجێهێشتنی یوئن لە كوردوستان و لە سلیمانی یەكێكی نزیك لە هێرش محرم وە وتویەتی دكتۆر فێری دزی كردم بەڵام سەلام قزاز مامۆستا بوو.
ئێساش لە كابینەی حكومەتی تازە دا دەستە و دائیرەیەكی تازەی هێناوە بەسەرۆكایەتی دزی بەناوبانگی جیهانی خاوەن فایلی گەندەڵی لە لێژنەی نزاهەی بغداد فرهاد علاْ الدین بەناوبانگە لە بغداد چۆن خۆی و جوان فۆاد معسوم ی خزمی وەزارەتی ڕاگەیاندنی بغدادیان تاڵانكرد و بوون بە خاوەن فایلی لێژنەی نەزاهە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە دكتور ئامانج رحیم لە بەشی یاسای ئەنجومەنی وەزیران ئەڵی ئەم فرهاد ناوە هەوڵی تەواو دەدات دەسەڵاتە مالیەكانی دكتور نوری سەرۆكی دیوان وەربگرێت بەڵام پارتی قبوڵی ئەوەناكات وە بوە بە هۆی نیگەرانی دكتور بەرهەم.هەمان سەرچاوە ئەڵی فرهاد بە هەموو جۆرێك بە ڕاست و بە چەپ خەریكی دزی خۆیەتی لەڕێگای چەند چڵكاو خۆرێك كە لەبەردەستیا كاردەكەن.ئەو سەرچاوەیە دەڵێ لەم سەفەرەی دكتۆر بەرهەم بۆ دبی زیاد لە سێ سەد هەزار دولار خەرجكراوە بۆ دیای و مەسرەفی شەوی فرهاد و دەست و پێكەی وەهۆی سەرەكی ئەم سەفەرە بۆ ئەوە بووە فرهادی گەندەڵ بناسێنێت بە شەریكەكانی لە دبی وردە وردە بەڕه‌كە لە ژێر قاچی هێرش محرم دەربهێنێ كە زۆر دەوری نەماوە .
پرسیارێك دەكرێت ئایا كەی دكتور تێر دەبێت و كەی واز لەم گەندەڵیە دەهێنێت ؟؟؟؟؟؟؟؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە