نەمانى پێشەكى خانووى نیشتەجێبوون ریكلامى هەڵبژاردن بوو

Monday, 19/04/2010, 12:00

2229 بینراوە


لە گەرمەى بانگەشەى هەڵبژاردندا وەك چەواشەكارى خەڵك و لەخشتە بردنى بیرو راى خەڵك ودزین و كرینى دەنگى خەڵكانێكى نەفام و ویژدان فرۆش لەپاڵ ئەمەشدا چەندین بەڵێنى ئەوتۆیان بەخەڵك دا كە زۆر دوور بوون لەجێ بەجێ كردن نمونە نەمانى ئەو پێشەكیەى كە لەدروست كردنى شوێنى نیشتەجێ بوون لەخەڵكى وەرناگرن و حكومەت خۆى ئەو پێشەكیە دەدات ئەمەش بەپێى ئەوەى دەبێت كە گوایە دوا بەدواى ئەوەدێت كە ئەم بریارەیان لێوەدراوە دەیگرێتەوە بەڵام نازانم چ ناوێكى لێ بنێم و بەچى باسى بكەم چونكە خەڵك هەر ئەوپەندە جێ بەجێ دەكا كە دەڵێ دەست بەكڵاوەكەى خۆتەوە بگرە بانەیبا شارى كۆیە یەكێكە لەوشارانەى كە بچوكترین شوێنى نیشتەجێبوونى تێدا دروست نەكراوە جگە لەو خانووانەى كە لەخوار فندق پاڵاسەوە دروست كران و كە هەموو خانووەكان نۆژەن كردنەوەیان دەوێ و كەس ناچێتە ناویان مەگەر زۆر پێویست نەبێ و شوێنى نەبێ چەند شوقەیەكى تریش دروست كران لەتەنیشت بەرێوەبەرایەتى هاتوو چۆى كۆیە كەكەس نازانێ بۆكێ دروست كراوەو دراوە بەكێ چونكە كەسى تیا ناژیەت و هەروەك هەیكەلێك ماوەتەوە پاشان هاموون ستى كە یەكێكە لە و پرۆژانەى ئێستا لەبوارى جێ بەجێ كردن دایە و پارەى دوو خانووى كۆیە دەدەیت تا دەچیتە ناویان ئێستاش شارى لاوان وگەنجان دروست دەكرێ كەكۆمەڵێك خانوو لەخۆدەگرێ و لەخوار گەرەكى شەوگێراوە شوێنى بۆ دانراوە ئەمیشیان كە ئێستا گرێبەست دەكەن و مامەڵەى وەرگرتنى دەكەن پێش هەموو شتێك بەهەمان شێوەى جاران پێش هەموو شتێك لەگەڵ گرێبەستەكە برى 40 وەرەقە لەخەڵك وەردەگرن جگە لەوەرگرتنى قیستى مانگانەى كەلە دواى گرێبەستەكە دەیدەیت پاش ئەوە كلیلەكە وەرناگریت تا قیستى دووەم نەدەیت پاش دانى قیستى دووەم و وەرگرتنى كلیل دەبێت دوو قیست مانگانە وەك كرێچیەكى 10 ساڵى هەموو مانگێ قیستەكان بدەیت هەتا 10 ساڵ تەواو دەبێت پاش تەواو بوونى 10 ساڵ ئەوكات دەكرێت بەناوتەوەو دەبێت بەهى تۆ من دەڵێم ئەمەیە خزمەت كردن بەچینى لاوان و گەنجانى كوردستان ئەمەیە دەست گرتن و رێگرتن لەنەچونە دەرەوەى وڵات ئافەرم حكومەتى هەرێم دەستتان خۆش بۆ ئەو هاوكاریە گەورەیەى كە بەرامبەر خەڵكى هەژار و كەم دەرامەت كردوتانە ئەى ئەم بەڵێن و بریارەى بەرهەم ساڵح بۆكوێ چوو ! دەى دەى مەلاش هەڵە دەكات گرنگ ئەوەیە خەڵك باوەریان كردو چوون دەنگیان دا ئیتر خۆ كەس نازانێ و كەس زمانى لەدەمدا نییە پاشان یەخەى كێ دەگرن و ئیجرائات لەگەڵ كێ دەكەن ئەوەى رۆیى رۆیى گرنگ ئەوەبوو كۆمەڵێك خەڵكى پێ لەخشتە برا بردنەوەى گرەوى لەم جۆرە یەكەم و دووەم وسێیەم جار نییە بگرە لەسەرەتاى هاتنەوەیان بۆ كوردستان كەبەپێڵاوى ئەدیداس و لاندكرۆزەوە هاتنەوە ئەمان درۆ لەگەڵ ئەو خەڵكە دەكەن خەڵكیش وەك مسى كەوتبێتە چاوەوە هیچ نابینێ گەنج و لاوى شارەكەى حاجى قادر ئەى ئەوكەسانەى بەخەیاڵى ئەو بریارەوە دەخەوتن و چاوەروان بوون بۆتان جێ بەجێ بكرێ ئەى ئەو هەژارانەى كە ساڵەهایە پارەكەتان دەدزرێ و دەكرێت بە سەفەرى خاریج و كرینى سەیارەى ئاخیر مۆدیل و خانووى بەرزى چەندین نهۆم هۆشیار بن چاوتان بكەنەوە چیتر لەژێر دیوارى رووخاودا دامەنیشن چونكە رۆژێك دادێت بەسەرتاندا بروخێ بۆ دەسكەوتنەوەى مافەكانى خۆتاندا كۆشش بكەن داواى ماف و ژیانى خۆتان بكەن باچیتر چاو لەدەستى چەند كەسێكى دز و درۆزن نەبین بابەیەكەوە هەوڵى راپەرینێكى تر بدەین و تەخت و كۆشكیان بەسەر یەكدا لەكەڵ زەوى تەخت بكەین ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە