گۆران هەردوو پاریزگاى كەركوك و دهۆکی پشت گۆی خستووە ....

Sunday, 08/07/2012, 12:00

1251 بینراوە






لە دواى دروستبونى بزوتنەوەى گۆران دەنگدانەوەى زۆرى دایەوە و قسەى زۆرى لەسەر كرا و هەروەها هاولاتیەكى زۆر متمانەى خوى داپی و باشان توانى لە پەرلەمانى كوردستان 25 كورسى بەدەست بینیت و بە شیوەیەكى خیرا گۆران هاتە ناو گەمەى سیاسى و پاش هەلبژاردەنەكەى بەرلەمانى كوردستان و عیراقیش گۆران هیدی هیدی خوى ریكدەخستەوە و لە كوتادا ئەوەى نەدەبو بیكات كردى و بایەخیكى تەواوى دایە شارى سلیمانى و بایەخدانى بزوتنەوەكە بۆ هەولیر تنها لە بەر ئەوەیە كە بەرلەمان و سەرجەم ئەركەكانى حكومەت لەو شارەیە جا نا ئەوە هەولیریش فت دەكرا لە لایەن گۆرانەوە .

ئەوەی جیگاى باسە شارى كەركوكە كە گۆران هیج بایەخیكى تەواوى پى نادات و فرامۆشیكى تەواوى كردوە و هیچ كات گۆیبیستى ئەوە نەبوینە كە سەركردەیەكى گۆران سەردانى شارى كەركوكی كردەبیت تاكو بتوانن لە ریگاى سەردانى بۆ شارەكە مەعنەویاتى هاولاتى بەرزكەنەوە . راستە جەنابى كاك نەوشیروان سەردانى شارى كەركوكی كرد لە كاتى هەلبژاردەنى ئەنجومەنى نوینەرانى بەغدا دا و ئاشكرابو كە هۆكارى ئەو سەردانەى نەوشیروان مستەفا بو كەركوك تەنها بۆ بەدەست هینانى دەنگ بو لە شارەكە نەك بۆ پرسینەوە یان سەردانى ئاساى .

جگە لە شارى كەركوك شارى دهوكیش بەهەمان شیوەیە گەر خرابتر نەبیت ئەوە باشتر نیە . ئاشكرایە كە ئیستا زۆربەى هەرە زۆرى كەركوكیكان نازانن ئایە بزوتنەوەى گۆران مەكوی لە شارەكە هەیە یان نا ئەمەش بەهۆى ئەو پەراویزخستنەى سەركردایەتى بزوتنەوەكەیە كە بایەخ بە شارەكە نادەن و نەیانتوانى لە كارنامەى سیاسى بزوتنەوەكە بەشیوەیەكى جدی یان داكۆكیەكى جدیانە لە كەركوك بكات . ئەگەر هەر كەسیك كارنامەكەی بزوتنەوەكەى خویندبیتەوە ئاشكرا دەبیت كە كەركوكیان وەك هاوشیوەی شارەكانى ترى كوردستان مامەلەى لەگەلیدا ناكریت و بگرە لە خۆار ئەو شارانەش بایەخى پی دراوە لەكاتیكدا دەبو گەر یەك بیركردنەوە لە سلیمانى یان هەولیر بكرایە ئەوە دەبو لە بەرامبەردا دوو بیركردنەوە لە كەركوك بكرایە جونكە شارى كەركوك شاریكى ناكوكە لە نیوان سەرجەم نەتەوەكانى عیراق و هەر بەپی وتەى جەند بەرپرسیكى عیراقی كە دەلیت (كلیلى جارەسەرى كیشەكانى عیراق كەركوكە) . بەلام ئیمە بەهیچ شیوەیە ئەو گەرمو گوریە نابینین لە گۆران كە ئاراستەى كەركوكی كردەبیت لە هەمو كایەكانا

ئیستا 4 پاریزگا هەیە لە عیراق كە كورد ریژەى سەرەكییە و هەر چوار پاریزگاى (كەركوك و دهوك و هەولیر و سلیمانى) بەو شیوەی گۆران كە بیری لى دەكاتەوە و هەردو پاریزگاى كەركوك و دهوكى بشت گۆی خستوە كەواتە گۆران لە %50ى كوردی لەخوى نیگەران كردوە و ناتوانیت وەك بیویست دەنگیان بەدەیت بینیت وەك بینرا كە لە دەنگدانى ئەنجومەنى عیراق لە كەركوك گۆران هیچ دەنگى بەدەست نەهینا .... گەر وابروات ئەوە گۆران گەورەترین شكست دینیت لە كەركوك .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە